|
|
|
|
|
|
من ته‌مه‌نم ٢٤ ساڵه ، ویژدانم ڕێگه‌م پینادات ده‌ستپه‌ڕ بكه‌م و حه‌ز ئه‌كه‌م بیكه‌م ، ئه‌ڵێن گوناهه له‌روانگه‌ی دینه‌وه و له‌ڕوانگه‌ی سایكۆلۆژییه‌وه خراپه !! ئایا مانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه زیانی هه‌یه ؟
وهلاَمدانهوهی د. كوێستان
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
دیاره كه‌سێكی شه‌رمنی و كاریگه‌ری قسه‌ی ده‌ره‌وه‌ت زۆر له‌سه‌ره چونكه له پرسیاره‌كه‌ت چه‌ن جارێك ( ئه‌ڵێن ) به‌كارهێناوه ، هه‌رچه‌ن له رووی دینه‌وه گه‌لیك رای جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستپه‌ڕ ، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته تازه نییه و پیاو له‌هه‌موو ده‌م و مێژوویهكدا ( استنما ) ده‌ستپه‌ڕی كردووه ، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم به‌دڕه‌وشتی یان كارێكی خراپ بێت ، چونكه له ڕوانگه‌ی سایكۆلۆژییه‌وه حاڵه‌تێكی ئاساییه ، هیچ كارێك بێ ئیجابیات و سلبیات نییه ، غه‌ریزه‌ی سێكسی وه‌ك غه‌ریزه جه‌سته‌ییه‌كانی دیكه پیویستی به تێركردن و به‌تاڵكردنه‌وه هه‌یه ، وه‌ك پێویستی ئینسان بۆ ئاو و خواردن ، بڕیاردان و خۆ یه‌كلاكردنه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆت و چۆن و به‌چ ڕێگایه‌ك ویژدان و ده‌روونت ئاسوودهئهبن وا بڕیار بده . له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه ئه‌نجامدانی ده‌ستپه‌ڕ ئاساییه به‌ڵام له سنووری مه‌عقولدا واته نه‌بێته خوو یان نه‌گاته ئیدمانبوون ، ئه‌گه‌ریش مادی و مه‌عنه‌وی ئاماده‌ی ئه‌وا ژن هێنان باشترین ڕێگه چاره‌یه به‌ڵام به حه‌ز و دیاریكردنی خۆت .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-05-26-1757.html