|
|
|
|
|
|
چۆن چاره‌سه‌ری ده‌ستپه‌ڕ ئه‌كرێت ؟ زیبكه هۆی ده‌ستپه‌ڕه؟
وهلاَمدانهوهی د. كوێستان
هه‌ینی-14-ئایار(مانگی 5)-2010
پێشتر زۆر ده‌رباره‌ی ده‌ستپه‌ڕ قسه‌م كردووه ، هه‌ڵبه‌ت ده‌ستپه‌ڕ زیانی نییه گه‌ر له‌سنوور تێنه‌په‌ڕێت ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ن ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه ، وه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له كه‌مپیوته‌ر و كه‌ناڵه سێكسییه‌كان ، خوێندنه‌وه و وه‌رزشكردن له‌كاتی ئیسراحه‌ت و به‌تاڵیدا ، . گه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌كی وا نییه له‌نێوان زیبكه و دهستپهڕدا به‌ڵام هه‌ندێجار ئه‌و گرژی و ئاڵۆز و ماندووبونه ی دوای ده‌ستپه‌ڕ ئه‌بێته هۆی دروستبوونی زیبكه ، چونكه قه‌له‌قی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیبكه ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی .. شتنی ده‌موچاو به‌ئاوی سارد چه‌ن جارێك ، زۆرخواردنه‌وه‌ی ئاو ، دووركه‌وتنه‌وه له‌و خۆراكانه‌ی چه‌ورییان زۆر تێدایه ، چه‌ره‌سات هۆكارێكی دیكه‌یه ، خواردنی لیمۆ ، یان به‌كارهێنانی وه‌ك ماسك بۆ ده‌موچاو ، گۆڕینی جۆری ئه‌و ده‌رمان و گوێزانه‌ی به‌كار ئه‌هێنرێت بۆ ڕیشتاشین ، چونكه هه‌ندێجار دژ به‌جۆری پێسته و ئه‌بێته هۆی دروستبوونی زیبكه ، به‌كارهێنانی په‌ت بۆ لابردنی مووی ده‌موچاو كاریگه‌ری هه‌یه ، خواردنی سه‌وزه‌و میوه به‌زۆری ڕێگه‌چاره‌یه‌كی باشه ، ههنجێ گه‌نج له دوای باڵقبوون پێستی ده‌موچاوی و هه‌ندێ شوێنی دیكه‌ی زیبكه دروست ئه‌كات ، ئه‌م حاڵه‌ته كاتییه و خۆی سروشتی چاك ئه‌بێت . بۆ ده‌ستكه‌وتنی پرسیار ه سێكسییهكهت په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بكه k.xezan@yahoo.com |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-05-14-4229.html