|
|
|
|
|
|
شوێنه هه‌ستیاره سێكسیيهكانی له‌شی ئافره‌ت Erogenous Zone
دكتۆر عادل حوسێن
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
واته ئه‌و شوێنانه‌ی له‌شی ئافره‌ت كه به به‌ركه‌وتن (له‌مس) چێژی سێكسی به ئافره‌ت ده‌به‌خشن، یان ئافره‌ت ده‌وروژێنن . هه‌ر چه‌نده حه‌ز و هه‌وه‌سی تایبه‌تی كه‌سه‌كان جیاوازن ، بهلاَم ئه‌م شوێنانه ژماره‌یه‌كی زۆریان له كۆتایی ده‌ماره‌كان تێدایه كه واده‌كه‌ن پێست زیاتر هه‌ستیار بێت بۆ له‌مس، یان بۆ به‌ركه‌وتن . شوێنی یه‌كه‌م بریتییه له میتكه كه زه‌رووره بۆ گه‌یشتنی ئافره‌ت به ئۆرگازم و به‌خشینی چێژی سێكسی . شوێنه‌كانی تر وه‌كو ئه‌و رووبه‌ره‌ی نێوان رانه‌كان Perineum) ( كه ژێره‌وه‌ی زێ ده‌گرێته‌وه . هه‌روه‌ها گۆی مه‌مكه‌كان زۆر هه‌ستیارن كه قیت ده‌بن له كاتی وروژانی سێكسی‌دا، هه‌روه‌ها هاندانیان به تایبه‌تی مژینیان ده‌بێته ئه‌گه‌ری ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین كه له‌وانه‌یه (زانایان وای بۆ ده‌چن) بۆند و په‌یوه‌ندی به‌هێزبكات . ده‌م و لێوه‌كان ، ئه‌وانیش زۆر كۆتایی ده‌ماریان تێدایه ، بێگومان هه‌ر ئافره‌تێك حه‌زی تایبه‌تیشی هه‌یه كه ده‌بێ به هه‌ند وه‌ربگیرێن وه‌كو : مل و گوێ تا شوێنی تر وه‌كو ناوه‌ڕاست و خواره‌وه‌ی پشت یان پێیه‌كان . ئه‌دی خاڵی گی چیه ؟ گی سپۆت G-spot ، شوێنێكه كه شانه‌ی تایبه‌تی تێدایه له دیواری پێشه‌وه‌ی زێدا ، به شوێنێكی هه‌ستیاری سێكسی له‌شی ئافره‌ت ده‌ژمێررێ . زانایان وای بۆ ده‌چن كه ئه‌م خاڵه یان پشته‌وه‌ی میتكه بێت یانیش ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌بوایه ببێته پرۆستات ئه‌گه‌ر كۆرپه ببوایه به نێر . به هه‌رحاڵ دوور له لایه‌نی توێكاریه‌وه ، به‌ڵگه لاوازه له‌وه‌ی كه گی سپۆت رۆڵی هه‌بێت له ئۆرگازمدا . كه‌مێك وردبوونه‌وه و ئێكسپلۆر له‌وكاته‌ی كه ئافره‌تان جیاوازن له‌و شوێنانه‌ی له‌ش كه زوو پێیانه‌وه ده‌وروژێن . گرتن و له‌مسی شوێنی جیاوازی له‌شی ئافره‌ت به شێواز و جووله‌ی تایبه‌ت و فشاری تایبه‌ت و كاتی تایبه‌ت به په‌نجه و رووبه‌ری جیاواز ..هتد هه‌موویان چێژ و وروژانی تایبه‌ت ده‌به‌خشن. با ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه گه‌وره‌ترین شوێنی هه‌ستیاری سێكسی ئافره‌ت مێشكیه‌تی .
بۆ ده‌ستكه‌وتنی وهلاَمی پرسیاره سێكسییهكهت په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بكه k.xezan@yahoo.com
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-05-07-5252.html