|
|
|
|
|
|
من له‌كاتی سێكسكردن زوو ته‌واو ئه‌بم ، هه‌ندێجار پێش چوونه ناوه‌وه‌ی زه‌كه‌ر ، ده‌ستپه‌ڕو فیلمی سێكسی زیانی هه‌یه ؟ هۆكارو چارة چییه ( سۆران )
وهلاَمدانهوهی د. كوێستان
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
هۆكاره‌كانی زوو هاتنه‌وه‌ی ئاوی پیاو زۆرن گه‌رچی حاڵه‌تێكی ئاساییه و دوای ماوه‌یه‌ك ئاسایی ئه‌بێته‌وه ، به‌تایبه‌ت لای گه‌نج و ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ته‌مه‌نیان پێشوه‌خته بۆ ژن هێنان ، یان ئاره‌زووی سێكسیان زۆره ، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زوو هاتنه‌وه‌ی ئاوی پیاو ته‌ماشاكردنی فیلم وكرته سێكسییهكانئهبنه هۆی وروژاندن ، بێگومان ده‌ستپه‌ڕكردن هۆكارێكی كه‌یه ، گه‌ر له حاله‌تی ئاسایی تێپه‌ڕ بكات و بۆ سێكسكردن له‌كاتی هاوسه‌رگیری زیانی هه‌یه و ئه‌بێته هۆی زوو هاتنه‌وه‌ی ئاو ، هۆكاره‌كانی ( ده‌روونی وجهستهیین ) . هۆكاره ده‌روونییه‌كان وه‌ك قه‌له‌قی ، كات‌و شوێنی نا ئاسایی ، تێپه‌ڕبوونی كاتێكی زۆر به‌سه‌ر نه‌كردنی سێكسدا . هۆكاره جه‌سته‌ییه‌كان كه بریتین له هه‌ندێ نه‌خۆشی ئاسایی وچارهسهرییان ئاسانه وه‌ك ئیلتهابی پرۆستات ، ئیلتهابی بۆری میز ، سووتانه‌وه وحهساسییهتی زه‌كه‌ر ، ئیلتهابی موسوولكهی زه‌كه‌ر ، ئیلتهابی غوده‌ی پروستات له هێلكه گوونهكانبهكارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر ڕه‌پبوونی زه‌كه‌ر یان هۆرمۆنیپیاوهتی سروشتی .باشترین ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ركردن خۆڕگرتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوه كاتی ڕژان ، یان په‌ستان خستنه سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی زه‌كه‌ر به دوو په‌نجه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاو ،جگه له ئارامی و هلهنهكردن ، به‌ڕاستی حاڵه‌تی زوو هاتنه‌وه‌ی ئاوی پیاوكاریگهری ئه‌كاته سه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی ژنیان هه‌یه له‌ڕووی په‌یوه‌دنی سێكسییه‌وه چونكه ژن ناتوانێت هیج چێژێك وهرنگرێت .
بۆ ده‌ستكه‌وتنی وهلاَمی پرسیاره سێكسییهكانتان په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بكه؟ k.xezan@yahoo.com |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-05-07-2616.html