|
|
|
|
|
|
بۆنی ناخۆش له ناوگه‌ڵی ژن‌دا
دكتۆر عادل حوسێن
هه‌ینی-30-نیسان(مانگی 4)-2010
زۆر گرنگه بۆ ئافره‌تان كه بۆنی ئاسایی ناوچه‌ی سێكسی و بۆنی ده‌وروبه‌ری ده‌زگای سێكسی خۆیان بزانن تاكو له بۆنی نائاسایی جیابكه‌نه‌وه و زوو هه‌ست به هه‌ر گۆڕانێك بكه‌ن و به دوای هۆكار و چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێن . زۆر ئافره‌ت ناڕحه‌ت ده‌بن له ده‌ست بۆنی ده‌زگای زاوزێیان كه له‌وانه‌یه زۆر جار بۆنه‌كه ئاسایی بێت . به هه‌ر حاڵ بۆنی ئاره‌قه‌ی زۆر و ناخۆشی زێ و ده‌وروپشتی زێ مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه پێویست به سه‌رنجدان ده‌كات . گه‌لێك هۆكار بۆنی زێ ناخۆش ده‌كه‌ن ، له هه‌موویان باوتر بریتیه له زیادگهشهكردنی به‌كتریا له‌ناو زێدا Bacterial Vaginosis) (كه بۆنێكی وه‌كو بۆنی ماسی په‌یدا ده‌كات . هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره بۆنه په‌یدا ده‌بێ له ئه‌نجامی هه‌وكردنی زێ به میكرۆبی ترایكۆمۆناس Trichomonas) ( ، یان له پاش مانه‌وه‌ی تۆواوی پیاو له ناو زێدا . له‌وانه‌یه بۆنی زێ وه‌كو بۆنی هه‌وێن وابێت ئه‌گه‌ر رێژه‌ی گه‌شه‌ی كه‌ڕوو له‌ناو زێدا زیاد بكات ، كه زۆر جار خوران و سووتانه‌وه له زێ و ده‌وروبه‌ریدا په‌یداده‌كات . جلی ژێره‌وه كه له ماده‌ی ده‌ستكردی وه‌كو نایلۆن و پۆلیسته‌ر یان ته‌سك و سترێتش...هتد رێگا له هاتووچۆی هه‌وا ده‌گرن له ده‌وری ده‌رچه‌ی زێدا ( لێوه‌كانی ده‌رچه‌ی زێ ) ، به‌مه‌وه شوێنه‌كه شێ‌دار ده‌بێت كه رێگا خۆش ده‌كات بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی به‌كتریای ئاسایی كه له‌سه‌ر پێًستی هه‌موو كه‌سێكدا هه‌یه ، ئه‌مه‌ش بۆنی ده‌رچه‌ی زێ ناخۆش ده‌كات . بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌ی زێ و ده‌رچه‌ی زێ به هۆی زیادگهشهكردنی به‌كتریای ئاسایی په‌یڕه‌وه‌ی ئه‌م خالاَنهی خواره‌وه بكه : دهچهی زێ به ئاوی گه‌رم و سابوونێكی سووك بشۆ رۆژانه یه‌ك جار یان دوو جار بۆ قه‌ڵه‌وه‌كان . ئه‌مه واده‌كات كه پێست به سه‌لامه‌تی بمێنێته‌وه و درزی وردی میكرۆسكۆپی ( قڵیشانی زۆر بچووك كه به چاو نابینینرێن ) روونه‌ده‌ن كه به‌كتریا گه‌شه‌ی له‌ناودا بكه‌ن . با جلی ژێره‌وه‌ت له لۆكه دروستكرابێت و فراوان بێت تاكه رێگا به هاتووچۆی هه‌وا بدات له ناوچه‌كه‌دا و نه‌بێته ئه‌گه‌ری شێداربوونی ده‌رچه‌ی زێ و ده‌وروبه‌ری . زیاتر ناوچه‌ی زێ به وشكی بپارێزه ، به‌كتریا حه‌زی له ده‌وروبه‌رێكی ته‌ڕ و تاریك و داخراوه تاكو زیاتر گه‌شه‌بكات . هه‌رگیز ده‌رمانی ( گیراوه ، كرێم ، پۆدره ، سپرای ) دژی ئاره‌قه‌كردن بۆ ناوچه‌كه به‌كارمه‌هێنه ، هه‌روه‌ها ریفڕێشهر و پێڕفیوم و ئاوی كۆڵۆنیا و بۆن لابه‌ره‌كان Deodorants) ( یان هه‌ر ئاوێته‌یه‌كی پاككردنه‌وه‌ی پێست ، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ریه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و دیاركراوه ، ده‌بنه ئه‌گه‌ری سووتانه‌وه‌ی لێوه‌كانی ده‌رچه‌ی زێ و ناوپۆشی زێ . هه‌رگیز دوش Douche) ( بۆ زێ ئه‌نجام مه‌ده ، له‌به‌ر ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی منداڵدان و لووله‌كان و هێلكه‌دانه‌كان PID) ( . بۆنی ناخۆشی زێ زۆر جار له‌به‌ر زیادئارهقهكردنهوه په‌یدا ده‌بێ ، چونكه ده‌وروبه‌ره‌كه زیاد شێ‌دار ده‌بێ و رێگا خۆش ده‌كات بۆ زیاد گه‌شه‌كردنی به‌كتریا له شوێنه‌كه‌دا . هه‌روه‌ها ده‌بێ خۆت له ده‌وروبه‌ر و شوێنی گه‌رم بپارێزی ، شه‌كر و كافائین ( چا ، قاوه ، كاكاو ) له خۆراكتدا كه‌م بكه‌یته‌وه كه ئه‌گه‌ری ئاره‌قه‌كردن له ناوچه‌ی زێدا زیاد ده‌كه‌ن
بۆ ده‌ستكه‌وتنی پرسیاره سێكسیهم ئیمیلهوهیهكانتان په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بكه‌ن
.k.xezan@yahoo.com |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-30-1505.html