|
|
|
|
|
|
له هه‌فته‌یه‌كدا ٣-٥ جار ده‌ستپه‌ڕ ئه‌كه‌م ، زیانی هه‌یه ؟شششلبوونی مه‌مكی كچ به هۆی ده‌ستلێدانه ؟ئه‌توانم په‌رده‌ی كچێنی بیبینم ؟له شه‌وی په‌رده هه‌ست به لابردنی په‌رده ئه‌كه‌م ؟ ( ڕێبین )
وهلاَمدانهوهی د. كوێستان
چوارشه‌ممه-28-نیسان(مانگی 4)-2010
و/ ده‌ستپه‌ڕ لێدان كاتێك ئه‌بێته هۆی دروستكردنی كێشه‌ی ده‌روونی جه‌سته‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای سێكسكردن كه له سنوور تێپه‌ڕێت ، واته كه‌مێك له كه‌مپیوته‌ر و تیڤی دوور بكه‌وه‌ره‌وه و خۆت له ده‌ستپه‌ڕلێدان بپارهێزه ، هه‌وڵبده به كارێكی به‌سوود خۆت سه‌رقاڵ بكه‌ی ، وه‌ك وه‌رشكردن ، پیاسه و دووركه‌وتنه‌وه له‌ماڵ .... پرسیاری دووه‌م پرسیارێكی نامۆیه و شلبونی مه‌مك چ په‌یوه‌ندی به گرتن هه‌یه ، له‌وانه‌یه سروشتی دروستبوونی وابێت ، هه‌ندێجار له ئه‌نجامی زیادببون و دابه‌زینی كێش ، یان لاوازی ، ڕاسته كج دوای شووكردن نه‌ك مه‌مك به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كانی له‌شی گۆرانكاری به‌سه‌ردێت به‌هۆی هۆرمۆنات ، مناڵ بوون ، ته‌مه‌ن ..... نه‌خێر نا‌توانیت په‌رده‌ی كچێنی ببینی به‌و ڕێگه‌یه‌ی باستكردووه ، چوونه په‌رده‌ی كچێنی له‌ناو زێی كچه و په‌رده‌یه‌كی ته‌نكه و گه‌لێك سێزازی جیا جیای هه‌یه . دواتر هههستكردن به دڕان یان لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ئاساییه له ئاكامی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كاره له‌سه‌ر كچه‌كه وه‌ك ئازار ، ڕژاندنی خوێنێكی كه‌م یان شله‌یه‌كی زه‌رد و وا رێئهكهوێت هه‌ندێ كچ په‌رده‌ی كچێنیان ئه‌ستووره و به جارێك نادڕێت یان په‌رده‌یان نییه و ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و كچه كچێنی له‌ده‌ستداوه . به هیوام بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كه‌یته‌وه و وه‌ك كه‌سێكی ڕۆشنبیر چاوهڕێبكهی تاوه‌كو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خۆی ئاسایی دێت .
بۆ پرسیاره سێكسییهكانتان په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بكه k.xezan@yahoo.com
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-28-5317.html