|
|
|
|
|
|
ئه‌ڵقه‌ی چووك چییه و چۆن كاری خۆی ده‌كات ؟
د. عادل حسين
دووشه‌ممه-26-نیسان(مانگی 4)-2010
ئهكتیس یان ئه‌ڵقه‌ی چوك بۆ هێشتنه‌وه یان كۆنترۆلی ره‌پبوون چیه و چوَنه ؟ ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه كۆنترۆلی لێشاوی خوێنیهێنهرهكانی ناو چوك ده‌كات ، به مانایه‌كی تر باشتركردنی ره‌پبوون به كه‌مكردنه‌وه‌ی یان له‌سه‌رخۆكردنه‌وه‌ی لێشاوی خوێنی گه‌ڕاوه له چوكدا . ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه له ده‌وری بنكه‌ی چوكدا داده‌نرێ و له كۆتاییه‌كانی وه‌كو گرێ هه‌موار كراوه به مه‌به‌ستی قفڵكردن و كۆنترۆلكردنی توندی و سستی ئه‌ڵقه‌كه . ئه‌ڵقه‌ی چوك چۆن كاری خۆی ده‌كات ؟ خوێن به خوێنبه‌ره‌كاندا لێشاو ده‌باته ناو چوك ( خوێنبه‌ره‌كان قووڵن له‌ناو شانه‌كانی چوكدا ) ، خوێن له چوكهوه به خوێنهێنه‌ره‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌ش ، خوێنهێنه‌ره‌كان نزیكن له رووی چوكهوه ، ئهكتیس ئه‌م خوێنهێنه‌رانه‌ی رووی چوك داده‌خات بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بكاته سه‌ر خوێنبه‌ره قووڵه‌كانی چوك ، به‌م شێوه‌یه بڕێكی یان قه‌باره‌یه‌كی زیاتری خوێن ده‌چێته ناو ئه‌ندام له‌كاتی ره‌پبووندا به‌مه‌وه كوالیتی و پته‌وی ره‌پبوون باشتر ده‌بێت ، هه‌ندێك جاریش به به‌كارهێنانی ئه‌ڵقه ره‌پبوون دێته ئه‌نجام . به‌ر له به‌كارهێنانی ئه‌ڵقه‌ی چوك ئاگاداری پزیشك بكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك یان پتر له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ت هه‌بێت : • ئه‌گه‌ر تۆ یان هاوسه‌ره‌كه‌ت ههستهوهریتان هه‌بێت به‌رانبه‌ر به ماده‌ی لاتێكس ( لاستیكی ده‌ستكرد Latex ) كه ئه‌ڵقه‌ی چوكی لێ دروستكراوه . • ئه‌گه‌ر سێكس ئه‌نجام نه‌ده‌یت . • ئه‌گه‌ر ناڕێكیه‌كی زگماكی له چوكتدا هه‌بێت . وریابوون Warning : • ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاڵۆزیه‌ك رووبدات ، یه‌كسه‌ر خۆت بگه‌یه‌نه پزیشك . • ئاگاداربه نه‌چیته خه‌و كه ئه‌ڵقه‌ش له‌سه‌ر چوكتدا مابێته‌وه . • به‌ستنی ئه‌ڵقه‌ی چوك نابێ زیاتر له 30 خولهك بمێنێته‌وه ، له‌مه پتر له‌وانه‌یه كه شانه‌كانی چوك به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی تێك بشكێنێت . • هه‌وڵ بده كه كه‌مترین فشار به‌كاربێنیت له كاتی به‌ستن و گورجكردنی ئه‌ڵقه‌كه و زێده‌ڕۆیی مه‌كه له مه‌سه‌له‌كه‌دا ، فشاری توند ده‌بێته ئه‌گه‌ری ناڕحه‌تی و ئازار له چوكدا ، له‌وانه‌شه زیانی زۆر و مه‌ترسیدار به شانه‌كانی چوك بگه‌یه‌نێت . • زوو زوو به‌كارهێنانی ئه‌ڵقه‌ی چوك له‌وانه‌یه زیان به پێستی چوك بگه‌یه‌نێت . • نابێ به‌ینی دوو جار به‌كارهێنانی ئهكتیس كه‌متربێت له یه‌ك كاتژمێر . • ئه‌ڵقه‌ی چوك به‌كارمه‌هێنه له‌و كاته‌ی كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌لكهول یان له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌رمانه ده‌روونیه‌كاندا بیت . زیانه لابه‌لایه‌كانی ئه‌ڵقه‌ی چوك : • ئازار یان سووربوونه‌وه‌ی چوك . • مانه‌وه‌ی ره‌پبوون بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ، كه ئه‌مه‌ش زۆر جار زیان به شانه‌كانی چوك ده‌گه‌یه‌نێت . چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌ڵقه‌ی چوك : لووپی ئه‌ڵقه‌كه بكه‌ره‌وه و بیخه‌ره سه‌ر چوك و تا بنكه‌ی چوك بیخزێنه ئینجا ره‌های بكه به مه‌رجێك ئه‌و لایه‌ی كه گرێیهكهی پێوه‌یه بكه‌وێته لای سه‌ره‌وه‌ی چوكهوه ، پاشان كه گرێی ده‌ده‌ی ده‌كه‌وێته لای راستی ئه‌ندام ، جا نه زۆر گورج و نه زۆر سست بیبه‌سته ، ئه‌گه‌ر ره‌پبوون باش نه‌بوو له پاش به‌ستنی ئهكتیس ، ئه‌وا مه‌ساج بۆ بنكه و ژێره‌وه‌ی چوك بكه ، پاش ره‌پبوونی چوك ده‌توانیت سستی یان توندی ئه‌ڵقه‌كه كۆنترۆل بكه‌یت ، هه‌رده‌م ئاگاداربه كه ئه‌ڵقه‌كه به گورجی نه‌به‌ستیت . ئینجا پاش جووتبوون و ته‌واوكردنی كرداری سێكسی ، ئه‌ڵقه‌كه سست بكه‌ره‌وه ئه‌وسا به ئاسانی لاده‌برێ . چه‌ند تێبینیه‌ك : ده‌شێ چه‌ندین جار هه‌مان ئه‌ڵقه‌ی چوك به‌كاربهێنرێ ، پاش هه‌ر به‌كارهێنانێك ئه‌ڵقه‌كه به جوانی بشۆ به ئاوێكی شله‌تێن و سابوونی ئاسایی . نابێ ئه‌ڵقه‌كه به ماده‌ی چهوركار Lubricant چهوربكرێ چونكه ماده لاستیكه‌كه‌ی ئه‌ڵقه تێكده‌شكێ . وا باشه كه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئه‌ڵقه‌یه‌ك فڕێبدرێت و یه‌كێكی نوێ به‌كاربێت .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-26-4755.html