|
|
|
|
|
|
وروژانی سێكسی چیه‌و هۆیه‌كانی وروژانی سێكسی و نیشانه‌كانی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا كامانه‌ن؟
د. عادل حسین وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
دووشه‌ممه-26-نیسان(مانگی 4)-2010
وروژانی سێكسی ئه‌و پڕۆسه‌یه یان ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه مرۆڤ ئاماده ده‌بێ بۆ جووتبوونی سێكسی . مرۆڤ جیاواز و به‌ده‌ر له ئاژه‌ڵه‌كان ، هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه ، به‌رده‌وام توانای وروژانی سێكسیان هه‌یه به درێژایی هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ . هۆیه‌كانی وروژانی سێكسی له مرۆڤدا : • بینین )وێنه و دیمه‌ن Sight( ، بۆن ، گه‌رمی warmth ، به‌ركه‌وتن ( له‌مس ) . • پێش گه‌مه‌ی ( ده‌ستبازی ) سێكسی . • هزر و بیری بزوێنه‌ر ، فه‌نتازیا یان خه‌ونی وروژێنه‌ر . • بوونی شتی فێتیش Fetishised Objects . • وێنه و كه‌رسته‌ی رووتی سێكسی ) پوَرنۆگرافی Pornography ( . • بزوێنه‌ره سێكسیه‌كان Erotica . • ده‌ستپه‌ڕ . • هێنانی ده‌ور و نواندنی سێكسی role-playing Sexual. نیشانه‌كانی وروژانی سێكسی : له هه‌ردوو ره‌گه‌زدا : • زیادبوونی لێشاوی خوێن و زیادبوونی رێژه‌ی هه‌ناسه‌دان . له نێردا : • پڕبوونی چوك له خوێن و ره‌پبوونی . • ده‌چوونی شله‌یه‌ك له چوك كه له گلانده‌كانی كوپه‌ر به‌ر له پرژانی تۆواو دێت . له مێدا : • ته‌ڕبوونی زێ به هۆی گلانده‌كانی بارتۆلین . • پته‌وبوون و ره‌پبوونی ( قیتبوونی ) گۆی ( سه‌ری ) مه‌مكه‌كان .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-26-0703.html