|
|
|
|
|
|
بزوێنه‌ره سێكسیه‌كان Eroticism
د.عادل حوسێن
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
بزوێنه‌ری سێكسی بریتیه له هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به خۆشه‌ویستی سێكسی ( سێكسكردن ) یان به هه‌وه‌سی سێكسیه‌وه . جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه به سه‌ختی له ژێر داسهپاندان ، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌توانن به گه‌لێك شت یان به گه‌لێك كه‌س له لایه‌نی سێكسیه‌وه ببزوێن یان به چه‌ند مومارهسهیكی ژیانی رۆژانه‌یان له لایه‌نی سێكسیه‌وه ببزوێن . هه‌رگیز مه‌رجیش نیه كه له ناوهڕوَكدا ئه‌م شتانه سیمبۆلێكی سێكسیان هه‌بێت ، مه‌رجیش نیه كه ببنه ئه‌گه‌ری كرده‌یه‌كی سێكسی یان وروژانی ئه‌ندامه سێكسیه‌كان ، یان هاوبه‌شكردنی سێكس له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا . كۆمه‌ڵگا رێگای به هه‌ندێك سیمبۆڵی بزوێنه‌ری سێكسی داوه ، وه‌كو فیلم ، جلی تایبه‌ت ، كه‌رسته‌ی تری سێكسی . بهلاَم بزوێنه‌ری وه‌كو بۆن ، مژینی پێیه‌كانی خۆشه‌ویست ، سێكس له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سدا ، به‌ستانه‌وه ( بۆندێج Bondage ) ، ئه‌مانه زۆر به‌دڵی خه‌ڵكی نین . هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره شتانه داده‌سه‌پێنن كه بۆ ئه‌وان بزوێنهربن . هه‌ندێك كه‌سی دیكه بزوێنه‌ره سێكسیه‌كانیان به نهێنی ده‌هێڵنه‌وه . پێویست به‌وه ناكات كه زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ست به تاوان و هه‌ڵه بكه‌ن ده‌رباره‌ی هه‌سته بزوێنه‌ره سێكسیه‌كانیان ، له راستیدا به دابڕان له‌م بزوێنه‌رانه دوچاری بهدفرمانی و گرفتی سێكسی ده‌بنه‌وه . هه‌ندێك جار ، ئه‌وه‌ی كه بۆ كه‌سێك بزوێنه‌ری سێكسیه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌زیه‌ت و مه‌ترسی بۆ خودی ئه‌و ، بۆ نموونه : شه‌ڕفرۆشی سێكسی ، توند‌و تیژی سێكسی ، ئه‌لكهول و ده‌رمان به مه‌به‌ستی وروژان ... هتد . هه‌ندێك كه‌سیش كه به لاده‌ری سێكسی Paraphiliacs ناسراون ، ئه‌مانه ته‌نها به یه‌ك بزوێنه‌ری سێكسی ده‌وروژێن ، مه‌سه‌له گرانه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌مانه سنووردارن ته‌نها بۆ یه‌ك بزوێنه‌ر ، جا شتێك یان مومارهسهیهك یان چالاَكیهك ، ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌م بزوێنه‌ره بۆ ده‌ورووبه‌ر زیانبه‌خش بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه . ده‌رككردن به شێوه و سروشتی بزوێنه‌ری سێكسی یان بزوێنه‌ره سێكسیه‌كان له ژیانی یه‌كێكدا شتێكی زۆر وروژێنه‌ر و شایانی به‌رز نرخاندنه . بۆ نموونه ، له‌وانه‌یه كه یه‌كێك به خودی خۆی ببزوێت . توانا بۆ بزواندنی لایه‌نی سێكسی خودی كه‌سێك له رێگای ده‌ستپه‌ڕه‌وه ده‌بێته جێگای چێژوه‌رگرتن و ده‌بێته شتێكی تهندروستیانهش . خۆوروژاندن و خۆ خۆشوویستن هه‌میشه كاردانه‌وه‌ی سێكسی چالاَكتر ده‌كاته‌وه . هه‌روه‌ها یارمه‌تی یه‌كێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانێت چی به هاوبه‌شه سێكسیه‌كه‌ی بڵێت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی گرتن و پێشگهمه . خۆوروژاندن Self-eroticism له‌وانه‌یه یاریده‌ده‌ر بێت بۆ پته‌وكردنی باوڕبه‌خۆبوون ، بۆ خاوبوونه‌وه ، هه‌روه‌ها بۆ سووككردن و نههێلاَنی گرژی ده‌ماره‌كان . هه‌روه‌ها ده‌كرێ كه یه‌كێك به یه‌كێكی تره‌وه بوروژێ . ئه‌گه‌ر سروشتی كۆمه‌ڵگا رێگا بدات ، ئه‌وا زۆربه‌ی خه‌ڵك به هه‌ر دوو ره‌گه‌ز ده‌وروژێن ( هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌یانبزوێنن ) . زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه مرۆڤ به مه‌یلی دوولایه‌نه‌وه له‌دایك ده‌بێت ) سێكسی دوولایه‌نه( Bisexuality ، لێكۆڵینه‌وه‌كان به راشكاوی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ هه‌رگیز له سروشتدا یه‌ك لایه‌نه )نێرێك بو مێیه‌ك ( Monogamous نیه . له‌و كاته‌ی كه سێكسی تاك لایه‌نه له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگادا بۆ ژیانی سێكسی هه‌ڵبژێردراوه ، فه‌نتازیا سه‌باره‌ت به چه‌ندین هاوبه‌شی سێكسی Polygamy ) (جگه له كه‌سی هه‌ڵبژێردراو ئه‌نجام ده‌درێ . مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سێكسیه، بۆیه شتێكی سروشتی و نۆرماله كه مه‌یلی سێكسی یان هه‌ستی بزواندنی سێكسی بۆ خه‌ڵكانی تر هه‌بێت یان بجووڵێت ، بهلاَم زۆر كه‌س له‌به‌ر سروشتی كۆمه‌ڵگا یان له‌به‌ر به‌ها كهسیهكانیهكانی خۆیان بزواندنهكه ناگه‌یه‌ننه كردارێكی سێكسی . ئه‌مه زۆر نائاسایی نیه بۆ مرۆڤ كه هه‌ستی بزواندنی سێكسی بۆ هه‌ندێك جۆره ئاژه‌ڵیش بجووڵێت جگه له مرۆڤ ـ زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌سته‌شیان هه‌بێت نایخه‌نه بواری كرداره‌وه ، بهلاَم هێشتا هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن كه ئه‌م هه‌سته ده‌كه‌نه كردار . به گشتی ، ده‌كرێ بڵێین كه مرۆڤ له‌و كاته ئه‌م هه‌سته ده‌كاته كردار كه له مرۆڤ دوور بێت، یان هه‌ندێك جاریش ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه سێكس له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێكی دیاریكراودا ده‌كات ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه ئه‌و كه‌سه هه‌سته بزوێنه‌وه سێكسیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ ئاژه‌ڵ بجووڵێت . ده‌ره‌نجام ، ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی كه‌سیه كه له ئه‌نجامی كردارێكی سێكسی‌دا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ( كه پتر لایه‌نی ده‌روونی و سۆز ئه‌زیه‌ت ده‌دات ) نه‌ك خودی تاقیكردنه‌وه‌كه . زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان بزواندنی سێكسی خۆیان له ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له شته‌كاندا ده‌بیننه‌وه : ئۆقیانووس، هونه‌ر، مۆسیقا ، رووناكی مۆم ، گفتوگۆی خۆشه‌ویستی ، جلی تایبه‌ت ، بۆنی تایبه‌ت ، چێژی تایبه‌ت ، ئاره‌قه ، یاریه وه‌رزشیه‌كان ...هتد ئێمه ته‌نها به خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌مان سنووردارین ، ئه‌گینا سه‌ربه‌ست و ئازادین . له‌وكاته‌ی كه هه‌ر شتێك بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌شێ كهَ ببێته بزوێنه‌ری سێكسی. بوونی بزوێنه‌ری سێكسی كه له‌ناو قولاَیی ناخی بوونی یان ناخی پێكهاته‌ی مرۆڤدایه ، ده‌كرێ به هه‌موو ئاراسته‌یه‌كدا موماره‌سه بكرێ له ژیانی سێكسی مرۆڤدا . |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-23-3657.html