|
|
|
|
|
|
جیاوازی ته‌مه‌ن كاریگه‌ريی هه‌یه له سه‌ر سێكس، به هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆم و هاوسه‌رم جیاوازه گیرۆده‌ی دهستپهڕبووم تكایه جاره؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی....
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
و/ ئه‌زیزم جیاوازی ته‌مه‌ن كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نییه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سێكس ، هه‌ڵبه‌ت چه‌ن هۆكارێك هه‌ن ئه‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسكردن لای پیاو وه‌ك ( بیركردنه‌وه‌ی زۆر و كێشه‌ی كاركردن و قه‌له‌قی ، ماندووبون و جگه‌ره‌كێشان ، نه‌بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌ستی سۆزداری له‌نیوان ژن و پیاودا و گه‌لی هۆكاری دیكه ، ئه‌توانی هاوكاری مێرده‌كه‌ت بكه‌ی ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌ت و ئه‌و كێشانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ رووبه‌ڕوی ئه‌بنه‌وه ، جگه له‌وه‌ی دروستكردنی جه‌وی ڕۆمانسی خۆ رازاندنه‌وه وبۆنی خۆش ئه‌مانه هۆكارن بۆ بزواندنی پیاو .
ده‌ستپه‌ڕكردن ئاساییه به‌ڵام له سنوور تێنه‌په‌ڕێت واته زۆر كردنی ئاسه‌واری خراپی هه‌یه و ئه‌بێته هۆی تووشبون به هه‌ندێ نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ، مه‌رج نییه پیاو ته‌نها له ڕێگه‌ی زهكهرهوه ژن تێربكات ، ئه‌توانێ به ڕێگه‌ی دیكه تێرت بكا گه‌ر ئاره‌زوو بكات ، هه‌وڵبده زیاتر خۆت له‌مێرده‌كه‌ت نزیكبكهرهوه و گه‌ر توانای سێكسی زۆر لاوازه با سه‌ردانی پزیشك بكات و چاره‌سه‌ری گونجاو وه‌ربگرێت . به‌نسبه‌ت نه‌بوونی مناڵ ئه‌توانی حه‌بی مه‌نع بخۆی یان كۆندۆم به‌كاربێنن له‌كاتی سێكسكردندا ، یان سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه بۆ ئامۆژگاریوهرگرتن و دانانی له‌وله‌ب تایبه‌ت به ته‌مه‌ن و گونجاو بۆ حه‌جمی ڕه‌حمت . ] |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-18-5506.html