|
|
|
|
|
|
ئازاری سوڕی مانگانه‌م زۆره، ئایا هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌چییه؟
وهلاَمدانهوهی د. كوێستان
شه‌ممه-17-نیسان(مانگی 4)-2010
و/ ئازاری كچان له‌كاتی سووڕی مانگانه حاڵه‌تێكی ئاساییه و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌كچان له‌ژێر ته‌مه‌نی ١٩ ساڵ به‌ره‌وژوور كه نزیكه‌ی ٪٩٠ ئه‌گرێته‌وه ، له‌كاتی سووڕی مانگانه هه‌ست به‌ئازار ئه‌كه‌ن ، دوو جۆر ئازار هه‌یه ١/ ئه‌و ئازاره‌ی ماوه‌ی ساڵێك یان دووساڵ له‌دوای یه‌كه‌م سووڕی مانگانه رووئه‌دات . ٢/ ئه‌و ئازاره‌ی دوای باڵقبوون به‌چه‌ن ساڵێك ده‌ستپێئه‌كات . ئازاری سووڕی مانگانه بریتییه له تهقهلوسات و هه‌ستكردن به‌ئازار پیش هاتنی خوێن یان له‌كاتی خوێنهاتن و تا كۆتایهاتنی سووڕی مانگانه ، له ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی دیكه جیاوازه و لهمانگێكهوه بۆ مانگێك چوون یه‌ك نیه له ژنێكدا . هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئازاره له ٨ تاوه‌كو ٧٢ كاتژمێر به‌رده‌وامه لای ئه‌و كجانهی تازه باڵقبوون ، هه‌ست به ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی ناوك و حه‌وز و به‌شی خواره‌وه‌ی پشت ئه‌كه‌ن ، هه‌ستی ئازار له رانه‌كان ، سه‌رئێشه و هه‌ند ێجار سكچوون ، دڵتێكهاتن و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و هه‌ندێجار ڕشانه‌وه . هه‌ندێ ژن له‌ته‌منی سییه‌كان ئه‌و ئازاره‌یان ده‌ستپێئه‌كات ، هاتنه‌خواره‌وه‌ی خوێنێكی زۆر و پچڕپچڕ . یان ههستبهئازاری حه‌وزو به‌شی خواره‌وه‌ی سك پێش سووڕی مانگانه و له‌كاتی ئاسایدا ، جگه له ئازاری مه‌مكه‌كان و ئاوسانی له‌س به‌گشتی ( الانتفاخ ) . ئه‌و شتانه‌ی ئه‌بنه هۆی زیادبوونی ئازار : ١/ نائارامی باری ده‌روونی . ٢/ خواردنه‌وه‌ی جا‌و قاوه‌ی زۆر و جگه‌ره كێشان . ٣/ وه‌رزش نه‌كردن و جووڵه‌ی كه‌م ، جگه له ناڕێكی خواردن به‌شێوه‌یه‌كی دروست . ٤/ گۆڕانكاری له هۆرمۆناتی ژن‌دا وه‌ك ( زیادكردنی ئه‌سترۆجین و كه‌مبوونه‌وه‌ی بروجستیرون ) ٥/ كیسكردنی هێلكه‌دان و بوونی ئیلتهابات و هه‌ڵاوسان له ڕه‌حمدا . ٦/ هۆكاری ویراپی . چاره‌سه‌ر : به‌كارهێنانی حه‌بی اسبرین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار .. دووركه‌وتنه‌وه له قه‌له‌قی و خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كافایینی زۆره ، جگه له‌ڕۆیشتن و وه‌رزشكردن ، خوادنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڤیتامیین سی و ماده‌ی ئاسنیان زۆره . جگه له‌وه‌ی كوڵاندنی كه‌میك له گووڵه به‌یبوون له ئاودا و خواردنه‌وه ی كوپێك تا ٣ كوپ له‌ڕۆژێكدا دوای نان خواردن ئه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-17-2522.html