|
|
|
|
|
|
من ژنم و ته‌مه‌نم 28 ساڵه ، ئازام هه‌یه له كاتی سێكسدا هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
د. كوێستان ئاسۆ وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
چوارشه‌ممه-07-نیسان(مانگی 4)-2010
به‌نسبه‌ت ئازاری ئه‌ندامی زایه‌ندی له‌كاتی سێكسكردندا لای هه‌ریه‌ك له ژن و پیاو هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئازاری ئه‌ندامی زایه‌ندی ژن : جۆری ئازاره‌كه جیاوازی هه‌یه هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ دهسپێكردندا ژن هه‌ست به ئازارێكی زۆر ئه‌كات ، هه‌ندێجار دوای ته‌واوبوون . هۆی سه‌ره‌كی هه‌ستكردن به‌ئازار ئه‌م خاڵانه‌ن : ١- كه‌می ئیفرازاتی زێ ( الافرازات المهبلیه ) ،به هۆی نه‌بوونی ئاره‌زوی سێكسكردن یان ساردی سێكسی ، یان نه‌بوونی وروژاندن پیش سێكسكردن كه ئه‌بێته هۆی ده‌ردانی ئیفرازات و زێ ووشك نابێت . ٢- به‌كارهێنانی حه‌بی دژه سكپڕی ( موانع الحمل ) ئیفرازات كهئهكاتهوه . ٣- ئیلتهاباتی به‌كتیری ، نه‌خۆشییه‌كانی ڕه‌حم ، ئیلتهاباتی بۆری میزكردن ( المجاری البولیه ) ، نه‌خۆشی قه‌بزی دێژخایه‌ن . ٤- دروستكردنی حه‌ساسییه‌ت له ئاوی پیاو ) المنیه ) ئه‌م حاڵه‌ته زۆر كه‌مه ، هه‌ندێ ژن زێێ تووشی حه‌ساسییه‌ت ئه‌بێت به‌ئاوی پیاو كه ئه‌بێته هۆی سووربونه‌وه و هه‌وكردن له ناو دیواره‌كانی زێدا . ٥- ( Uterine fibroids ( بوونی ئه‌ورامی حه‌میده له‌ناو ڕه‌حمدا . ٦- كیسی سه‌ر هێلكه‌دان ( ovarian Gyst (. ئازاری زۆره . ٧- هه‌وكردن و ئیلتهاباتی زێ ( الهیریزا التناسلی ) له‌م حاڵه‌ته‌دا ژن هه‌ست به ئازارێكی زۆر ئه‌كات . ٨- هۆكاری ده‌روونی : به هۆی ئازاردان و ده‌سترێژی سێكسی به‌تایبه‌ت له مناڵیدا ، ترس لهسێكسكردن ، په‌شیمانی و نه‌بوونی متمانه . ٩- ( سن الیاس ) هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن ئه‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئیفرازاتی زێ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زوی سێكسكردن .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-07-5618.html