|
|
|
|
|
|
تۆزێك باسی مژینمان بۆ بكه‌ن، ئایا ئاساییه ، یا لادانی سێكسییه،حه‌زده‌كه‌م پیاوهكم بۆم بمژێت، بهلاَم ده‌ڵێت: ئێوه میزتان لێدێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه راسته كه ده‌لێن، زه‌ره‌ری هه‌یه؟
د. كوێستان ئاسۆ وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
چوارشه‌ممه-07-نیسان(مانگی 4)-2010
و/ كرداری سێكسكردن له‌نیوان ژن و مێردا تایبه‌ته به خودی هه‌ردوكیان و ئازادن چی ئه‌كه‌ن و چۆن ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به‌ڵام به‌مه‌رجێك نه‌بێته هۆی ئازاردان یان بریناركردنی هه‌ستی به‌رابه‌ر ، به‌نسبه‌ت مژین زۆر ئاساییه و ژن و پیاو ئه‌توانن له‌ڕێگه‌ی مژینه‌وه چێژ له‌سێكس وه‌ربگرن ، ئاویش لهپایوێك بۆ پیاوێكی دیكه جیاوازی هه‌یه و هیچ زیانێكی نییه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته سه‌ر هه‌رشوێنێك ، و هیچ كاتێك مژین لادانی سێكسی نه‌بووه . گه‌وره‌یی زه‌كه‌ری مێرده‌كه‌ت كێشه نییه ئه‌توانی به‌توانای خۆت كاره‌كه بكه‌یت به‌جۆرێك وه‌كو وتم ئازاردانی تیا نه‌بێت ، تۆش مافی خۆته كه ئه‌و بۆت بمژێت ، ئه‌و ئاوه‌ی ژن هه‌یه‌تی له‌كاتی سێكسكردندا میز نییه به‌ڵكو ژنیش وه‌ك پیاو ئاوی هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر شه‌هوانی نێت یان بوروژێت ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئاوه له‌ڕه‌نگ یان تامدا كه‌میك به‌میز ئه‌چێت به‌ڵام به‌دڵنیایی بیز نییه ، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌توانی تۆش له‌و كاره بوه‌ستیت تاوه‌كو ئارهزووهكهت بۆ جێبه‌جێ ئه‌كات وه‌ك ووتم كاری سێكسكردن هاوبه‌شه و پێویسته هه‌ریه‌ك له‌ژن و پیاو مافی یه‌ك بده‌ن و ئاره‌زووه‌كانیان تێر بكه‌ن .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-07-4853.html