|
|
|
|
|
|
سوودی كرداری سێكسی
دكتۆره كوێستان
شه‌ممه-03-نیسان(مانگی 4)-2010
. مه‌به‌ست له‌كاری جنسیی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت و بێ په‌رده‌ی نێوان ژن و مێرده كه له‌نێوان دووهاوسه‌ری یه‌كتردا ده‌بێت ببێت ،هه‌ر له‌ماچ كردن و خۆڕازاندنه‌وه و ده‌ست لێدان و مژین و یاری كردن تا جووت بوون – كاری جنسیی كۆمه‌ڵێك سودی تری هه‌یه جگه له‌و تام و چێژه‌ی كه هه‌ردوو ژن و پیاو پێی ده‌گه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز سوربن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون و دووباره كردنه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی جنسیی و هه‌وڵ دان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێگری و كێشه‌یه‌ك نه‌بێته به‌ربه‌ست و ببێته هۆی ساردی و دوباره نه‌كردنه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی جنسیی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ، چونكه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌ركێكی شه‌رعه‌یه كه ده‌بێت بكرێت‌و كه‌مته‌رخه‌میش له‌سه‌ری سزا ده‌درێت و بهرپرسیاریهتییهكهش هاوبه‌شه‌و ده‌بێت هه‌ردوولای ژن و پیاو سوربن لهسهرههوڵدان بۆگهرمو گوڕتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه و سازكردنی هۆكاره‌كانی به‌رده‌وام بوون،موماره‌سه‌ی جنسیی كۆمه‌ڵێك سوود و قازانجی هه‌یه بۆ ژیانی هاوسه‌ری و تایبه‌تی كه ده‌بێته هۆی زیاتر كامه‌ران كردنی ژیان‌و بهختهوهركردنیان و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ڵوه‌شاندنی خێزان، له‌و سودانه‌ش كه كاری جنسیی ده‌یگه‌یه‌نێت به‌هه‌ردوولا وه‌ك ڕه‌گه‌ز و وه‌ك خێزان بریتییه له:
1- له‌كاتی موماره‌سه‌ی جنسیدا لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان سه‌لماندویانه كه ده‌بێته‌هۆی ده‌ردانی ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له ئهیسرۆجین له پێستی ئافره‌تدا كه ده‌بێته هۆی زیاتر جوانكردن و نه‌رمكردن و بریقه داركردنی پێست‌و قژ. 2- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره ده‌بێته هۆی كه‌مكردنی كێش به‌هۆی سوتاندنی هه‌ندێك له‌یه‌كه‌كانی گه‌رمای له‌ش. 3- به‌هۆی ده‌ردانی ئه‌و ڕێژهعارهقهی له‌كاتی موماره‌سه‌ی جنسیدا هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ژن و پیاو ده‌ری ده‌ده‌ن ده‌بێته هۆی بوار كه‌مكردنه‌وه له‌توش بوونی نه‌خۆشی حه‌ساسیه‌تی پێست و ئیلتهاباتی پێست. 4- چاكترین چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و خه‌فه‌ت و دڵته‌نگیه چونكه كاری جنسی ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی (endorphins) كه ده‌بێته هۆی پشوودان‌و خاوبونه‌وه‌ی جه‌سته و مێشك. 5- هۆكارێكی یارمه‌تی ده‌ره لهچارهسهی سه‌ریه‌شه‌و ڕوونه‌دانی شه‌قیقه چونكه كاری جنسی ده‌بێته هۆی زیاتركردنی خوێن ده‌ردان له دڵداو ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیش و ژان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ردا. 6- ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌ی لووت كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ره بۆ چاره سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌دان. 7- ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی نێوان ژن و مێرد وئاسایی كردنه‌وه‌ی باری ده‌رونی نێوان ژن و مێرد به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئاڵۆزی بوون له‌نێوانیاندا. 8- په‌ناو ساییه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌یه كه له‌كاتی زیان و كێشه‌یه‌كی قورس‌دا په‌نای بۆببه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی زۆر سه‌ریان قاڵه بهسیاسهتو بازرگانی‌و پیشه‌سازیه‌وه تا په‌نانه‌به‌نه به‌ر شتی زیانبه‌خشی وه‌ك جگه‌ره‌كێشان‌و تلیاكو عاره‌ق خواردنه‌وه،وهچاكترین هۆكاره بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی حاڵه‌تیی نائاسایی‌و دووركه‌وتنه‌وه لهغهمو خه‌فه‌ت، كاری جنسیی له‌سنوری حه‌ڵاڵدا (لتسكونوا الیها) دێنێته‌دی و هێمنی و ئاسایش به‌خشه له‌كاتی نه‌هامه‌تی و ناڕه‌حه‌تیدا. كه‌واته پێوسته له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن بۆ فه‌راهه‌م هێنانی وه‌زعیه‌تێك كه هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌بن بۆكاری جنسیی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و موماره‌سه‌ی جنسیی جگه له‌و تام و چێژه‌ی كه ده‌یبه‌خشێته هه‌ردوولا و ئه‌و سووده زانستیانه‌ی كه‌ئاماژه‌مان پێكرد هۆی مانه‌وه‌ی نه‌ژادی مرۆڤایه‌تییه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته زووزوو په‌نای بۆ ببرێت‌و ساردی‌و بێ باكیو دووركه‌وتنه‌وه له‌كاری جنسیی به‌هه‌ر پاساوێكه‌وه بێت جگه له‌ده‌ستچوونی سودو قازانجه‌كان چه‌ندین زیان و كێشه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-03-1436.html