|
|
|
|
|
|
ئه‌و شتانه‌ی قه‌ده‌غه‌ن له سوڕی مانگانه، یان زه‌یستانی ئافره‌تدا .
مامۆستا ئه‌حمه‌د شافعی
شه‌ممه-03-نیسان(مانگی 4)-2010
ئیسلام په‌یك
. -ئافره‌تان له‌كاتی سوڕی مانگانه یا زهیستانیدا هه‌ندێ شتیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌وردی باس له‌و شته قه‌ده‌غه كراوانه بكه‌ین، تاخوشكانی به‌ڕێز ئاگادار‌و چاو ڕۆشن بن لێی، ئه‌وانه‌ش:
1-نوێژ كردن : دروست نیه ئافره‌ت له‌كاتی سوڕی مانگانه یا كاتی زهیستانیدا نوێژ بكات، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت ) فه‌رموی به فاتمه‌ی كچی ئه‌بی حبش (فاژا اقبلت الحیچه فدعی الصلاه، واژا ادبرت فاغسلی عنك الدم وصلی) رواه الجماعه واته: هه‌ركاتێك كه‌وتیته سوڕی مانگانه‌وه نوێژ مه‌كه، كاتێكیش ته‌واو بوو جوان خۆت بشۆو ده‌ست به نوێژه‌كانت بكه‌ره‌وه . تیبینی: ئه‌و نوێژانه‌ی كه‌له‌كاتی زه‌یستانی یاسوڕی مانگانه‌دا گیڕانهوهیان ناوێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌رك سوكیهك له‌سه‌ر شانی ئافره‌تان .
2- ڕۆژو گرتن: ئافره‌ت له‌كاتی زه‌ستانی یا سوری مانگانه‌دا نابێت به‌رۆژو بێت، نهڕۆژوی فه‌رزو نهسوننهت . به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره كه ده‌فه‌رموێت: (اژا خاچت لم نصل ولم تصم ) هه‌ركاتی ئافره‌ت كه‌وته سوڕی مانگانه‌وه نه‌نوێژ ده‌كات نه رۆژو.
هه‌ندێ تێبینی: ا-هه‌ر ئافره‌تێك له(ڕه‌مه‌زان)دا كه‌وته زه‌یستانی یا سوری مانگانه‌وه نابێت به رۆژوو بێت، به‌ڵام دوای ره‌مه‌زان ئه‌و رۆژانه كهبهرۆژوو نه‌بووه ئه‌بێت بیانگڕێتهوهو قهزایان بكاته‌وه . حیكمه‌تیشی ئه‌وه‌یه كه‌ڕۆژوو ساڵی جارێكه‌و زۆر گران نیه گرتنه‌وه‌ی، به‌ڵام نوێژ ڕۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه‌و قورس‌و سه‌خته گێرانه‌وه‌ی. ب- ئافره‌ت ئه‌گه‌ر به‌رۆژو بوو پێش بانگ به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك كه‌وته سوری مانگانه‌وه ئه‌بێت رۆژوه‌كه‌ی بشكینێ و دوایی قه‌زایی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئافره‌تێك له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌سوڕی مانگانه‌دا بوو، شه‌و پاك بویه‌وه پێش بانگی به‌یانی ئه‌وه واجبه به‌ڕۆژو بێت با خۆشی نه شتبێت .
3-ته‌وافی ماڵی خوا: ئافره‌ت له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ناتوانێت ته‌وافی كه‌عبه‌ی پیرۆز بكات، وه‌ك له فه‌رموده‌یه‌كدا بخاریو موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای لێ بێت) فه‌رمووی به خاتو عائیشه‌ی خێزانی: كاتێك كه‌وتیته سوڕی مانگانه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه ئه‌نجام بده كهحاجی ئه‌نجامی ده‌دات بێجگه لهتهوافی كه‌عبه‌ی پیرۆز، تا پاك ده‌بیته‌وه.
4-چونه مزگهوتو مانه‌وه تیایدا : زانایان ده‌رباره‌ی چوونی ئافره‌ت بۆ ناو مزگهوتو هاتوچۆكردن له‌كاتی سوڕی مانگانه‌و زهیستانیدا ڕای جیاوازیان هه‌یه . 1-جه‌ماوه‌ری زانایان ڕایان وایه: قه‌ده‌غه‌یه‌و حه‌رامه ئافره‌ت له‌كاتی بێنوێژیدا بچێته مزگهوتو تیایدا بمینێته‌وه، به‌ڵام تێپه‌رین و پیاڕۆشتنی دروسته به مه‌رجی پیس نه‌بوونی مزگه‌وته‌كه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت)فه‌رمووی : (ان المسجد لایحل لحائچ ولا لجنب) رواه ابن ماجه. واته: مزگه‌وت ڕێگه پێدراو نیه بۆ ئافره‌تی بێ نوێژ‌و له‌ش گران. 2-ئیمامی شه‌وكانی له‌كتیبی( نیل الاوگار) ب: 1/212، ده‌فه‌رموێ: هه‌ندێك له‌زانایان وه‌ك داود الڤاهری و ئیمام موزه‌نی، فتوایان داوه كهدروسته بۆ ئافره‌ت له‌كاتی سوری مانگانه‌دا بچێته مزگهوتو تیایدا بمێنێته‌وه، دیاره ئه‌مانیش به‌ڵگه‌ی خۆیان هه‌یه، لێره‌دا ناكرێت باسی هه‌مووی بكه‌ین . بۆیه ئافره‌تان ده‌توانن له‌كاتی پێویستیدا ئیش به‌م فتوایه بكه‌ن به‌ئه‌ندازه‌ی پێویستیان .
5-خوێندنی قورئان له كاتی سوری مانگانه‌و زه‌یستانی دا : زانایانی فیقهی ئیسلامی چه‌ند رایه‌كیان هه‌یه له مهر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه : بۆچونی یه‌كه‌م : جه‌ماوه‌ری زانایان له حهنیفیهو شافیعیه ، حه‌نابیله له رای بههێزیاندا فه‌رمویانه : حه‌رامه له‌سه‌ر ئافره‌ت له‌كاتی سوری مانگانه‌و زهیستانیدا . خوێندنی قورئان به‌م به‌ڵگه‌یه : عبدالله ی كوری عومه‌ر ده‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمویه‌تی: (لاتقرأ الحائچ ولا الجنب شیئا من القرا‌ن) اخرجه الترمژی واته : نابێت ئافره‌ت له كاتی سوری مانگانه‌داو له‌ش گرانیدا هیچ شتێك له قورئان بخوێنێ .. ده‌لێن ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرایه له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی قورئان خوێندن له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا . بۆچونی دووه‌م : له رای باوه‌ر پێكراوی مالكیهكانو لهرایهكی حه‌نبه‌لیه‌كان دروسته له بۆ ئافره‌تی له‌كاتی زهیستانیو سوری مانگانه‌دا قورئان بخوێنێ به‌م مه‌رجانه : ا-له‌كاتی هاتنی خوێندا بێت به مه‌رجێك ده‌ست له قورئانه‌كه نه‌دات . بۆچونی سێیه‌م : رای ابن تیمیه ،ده‌فه‌رموێ ئافرتی زه‌یستان یا له‌كاتی سوری مانگانه‌دا ده‌توانێت قورئان بخوێنێ كاتێ ترس له بیرچونه‌وه‌ی هه‌بێت . رای چواره‌م : ابن حزم زاهری و هه‌ندێكی تر لایان وایه ئافره‌ت له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا ده‌توانێ قورئان بخوێنێ بێ هیچ مه‌رجێك و له هه‌موو كاتێكدا . له ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌دا گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامه: زانایانی فقهی ئیسلامی له مهر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بونه دووبه‌شی سه‌ره‌كی : به‌شی یه‌كه‌م: كه جه‌ماوه‌ری زانایان ده‌ڵێن حه‌رامه‌و دروست نیه . به‌شی دووه‌م: رێگه‌یان داوه ئافره‌ت له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا قورئان بخوێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ریه‌كه‌یان مه‌رجێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه . وه فهرمویشیانه ئه‌و فه‌رموده‌ی عبدالله ی كوری عومه‌ر كه رای یه‌كه‌م كردویانه به به‌ڵگه‌و حوجه بۆ خۆیان فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه‌و نابێته به‌ڵگه بۆ به‌هێزكردنی راكه‌یان .هه‌موو ئه‌و فهرمودانهی له‌م باره‌وه هاتون هه‌موویان فه‌رموده‌ی لاوازن ونهگهشتون پله‌یه‌ك كه پشتیان پێ ببهسترێو بگونجێن بۆ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی . دوههمیش ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له كاتی زه‌یستانی و سوری مانگانه‌دا رێگه‌ی پێنه‌درێت قورئان بخوێنێ به‌تایبه‌تی جاری واش هه‌یه ئه‌و حاڵه‌ته درێژ ده‌بێته‌وه دوای له‌كاتی پاكیدا نا توانێت قه‌ره‌بووی بكاته‌وه .وه‌هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌فه‌وتێ وه‌ك: ا-ئه‌وه‌ی له‌به‌ری كردبێت له بیری ده‌چێته‌وه . ب-یا مامۆستای ئاینه‌و وانه‌ی قورئانی هه‌یه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت بیڵێتهوهو چار نیه . ج-یاخود قوتابیهو ناكرێ وازی لێبهێنێت .
6-ئه‌نجامدانی كاری سێكسی له‌كاتی سوری مانگانه‌و زه‌یستانی له نێوان ژن‌و مێردا : حه‌رامه له‌وكاتانه‌دا ئافره‌ت له سوری مانگانه‌دایه ، یا زه‌یستانه پیاوه‌كه‌ی بچێته لای‌و كاری سێكسی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات . خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا فه‌رمویه‌تی( ویسألونك عن المحیچ قل هو أژی فأعتزلوا النسا‌و فی المحیچ ولا تقربوهن حتی یگهرن )سوره البقره الایه : 222 مه‌به‌ست له ئایه‌ته‌كه ئه‌وه‌نیه كه پیاو ژن‌و پێكه‌وه نه‌خه‌ون ویاریو گاڵته له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌كه‌ن ، به‌ڵكو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی قورئان قه‌ده‌غه‌كردنی كاری ژن‌و مێردایه‌تی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ . دروسته پیاو ژن چێژ له یه‌كتر وه‌رگرن به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌فه‌رموێت : ( اصنعوا كل شی‌و الا النكاح) واته: ده‌توانن هه‌موو چێژێك وه‌رگرن بێجگه له كاری سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی نێوان ناوكو ئه‌ژنۆ . ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك كۆتایی به سوری مانگانه‌ی هات ئایا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا كاری ژن‌و مێردایه‌تی ئه‌نجام بدات له‌كاتێكدا هێشتا خۆی نه‌شۆردوه : زانایان له‌م باره‌وه بوون به دوبه‌شه‌وه : ا-جه‌ماوه‌ری زانایان رێگه‌یان نه‌داوه و، قه‌ده‌غه‌یان كردووه ده‌فه‌رموون دوای ته‌واو بونی سوره‌كه ده‌بێت خۆی بشوات وه‌ك قورئان فه‌رموویه‌تی(حتی یگهرن) كه‌مه‌به‌ست پێی تا پاك ده‌بنه‌وه و خۆیان ده‌شۆن . ب-ئیمامی ئه‌وزاعی فه‌رمویه‌تی : دروسته ئه‌نجامدانی كاری ژن‌و مێردایه‌تی پێش خۆ شۆردن به‌مه‌رجێ به‌ته‌واوی كۆتایی به سوری مانگانه‌كه‌ی هاتبێ وشوێنی تایبه‌تی به جوانی شۆردبێت . رای به هێز رای جه‌ماوه‌ری زانایانه له رووی به‌ڵگه‌وه چونكه ده‌قی قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی له‌سه‌ره ، بێجگه له‌وه‌ش ئه‌م خۆشۆردنه شتێكی پهرستشیه ئه‌بێت ئه‌نجام بدرێت . هه‌ندێك دوره په‌رێزی ده‌كه‌ن له خێزانه‌كانیان له كاتی سوری مانگانه‌یدا ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ریساو ئادابی ئیسلامه ، پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) خۆی تێكه‌ڵی خێزانه‌كانی كردووه‌و له‌كاتی سوری مانگانه‌دا له هه‌موو كار‌و ههڵسو كه‌وتێكی شه‌وانه‌و رۆژانه دا له رووی مامه‌ڵه‌و خواردن‌و خواردنه‌وه‌و نوستن‌و هه‌موو جم‌و جۆلێكی تر بێجگه كاری ژن و مێردایه‌تی . وه‌كو چۆن حه‌زره‌تی عائیشه ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت( كنت اشرب وانا حائچ پم اناو له النبی فیچع فاه علی موچع فمی فیشرب ) رواه مسلم ئاوم ده‌خوارده‌وه له قاپێكدا له كاتێكدا كه‌له حه‌یزدابووم ، پاشان ئه‌م دایه پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌می داده‌نا له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی من ده‌مم له‌سه‌ری دانابوو پاشان ئاوه‌كه‌ی ده‌خوارده‌وه ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه‌كه پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) به هیچ شێوه‌یه‌ك دوره په‌رێزی نه‌كردوه له خێزانه‌كانی له كاتی حهیزداو هه‌موو شتێكیانی بهپاكو خاوێن داناوه ، جیاوازی نه‌كردوه له نێوان حاڵه‌تی پاكی‌و حهیزیاندا بێجگه له كاری ژن‌و مێردایه‌تی .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-03-0941.html