|
|
|
|
|
|
سێكسی دواوه ، له نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌رام و ته‌ڵاق كه‌وتن دا؟
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
ئیسلام بهیك
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د خۆشناو . دیارده‌یه‌كی تر كه هاتۆته ناو خێزانی كوردی، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی سێكسی(كۆم)ه كه پیاو له‌گه‌ل ژنه‌كه‌ی خۆیدا موماره‌سه‌ی ده‌كات. هه‌ندێك له زانایانی ئیسلامی ده‌ڵێن: حه‌رامه‌و هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن مه‌كروهه، هه‌شه ده‌ڵێت، ته‌ڵاقی پێ دهكهوێتن ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زانیاری زیاترمان له رووی شه‌رعیه‌وه بده‌یتێ.
مامۆستا ئه‌نوه‌ر: خۆی كه هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك بلاَوبۆوه، ده‌بێ به‌دوای هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كه‌یدا بگه‌ڕێن، ده‌نا نه‌خۆشیه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه تۆ باسی ده‌كه‌ی به‌ڕای كۆی زانایان حه‌رامه‌و مه‌جالی حهلاَڵو مهكروههی تێدا نییه. ئه‌مه لادانی پێده‌گوترێت هه‌روه‌ها له رووی تهندروستیو ده‌روونیشه‌وه زۆر خراپه ئێستا پیاو هه‌یه وایلێهاتووه تا له‌رێگه‌ی كۆمه‌وه سێكس نه‌كات زه‌وقی ناجوڵێت. من هۆكاری ئه‌و دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك"یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه فره ژنی نییه، پیاو هه‌یه ته‌نها ژنێكی هه‌یه‌و ئه‌ویش نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، منداڵی ده‌بێت عاده ده‌بێت، جارێ نیوه‌ی عومری ژن هه‌ر له عاده دایه. ژن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ئێستا كچی واده‌بینین خه‌ریكه بۆی شێت ده‌بی، كه شوی كرد ته‌واو ده‌بی، هه‌شه هیچ بایه‌خ به‌خۆی نادات‌و ده‌ڵێ ته‌واو مێردی خۆم ده‌سكه‌وت وه‌كو كابرا ده‌ڵێ" ئاخر بابی من ماڵی من كۆر كرده‌وه بۆوات لێهات له‌رێی خوا". ئێستا ئه‌و مونافهسانه نییه، ژیان پێویستی به گۆڕان‌و منافهسات هه‌یه. ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بایه‌خ به‌خۆی نادات، رازیت یان نا هه‌ر ئه‌وه‌یه، تهلاَقی ده‌ده‌یت زۆر عه‌یبه، تهلاَق له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بۆته عه‌یبێكی زۆر گه‌وره، چونكه تهلاَق زۆر گرنگه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك تهلاَقی لێ زۆر بوو به‌ره‌و ته‌ندروستی ده‌ڕوات، چونكه ئازادی هه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌لاق هه‌بوو. ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێ.. با خۆم جوان بكه‌م نه‌كا تهلاَقم بدات، نه فره‌ژنیان هێشتۆته‌وه تهلاَقهكهش بۆته عهیبو عار به‌سه‌رته‌وه، ئه‌گه‌ر ژن تهلاَق بده‌یت گوایه ئاسمان رووخاوه‌و پیاوه‌كه له‌و گۆڕه ماوه‌ته‌وه. ده‌ڵێن جارێك خێزانی مه‌رحه‌با ده‌ڵێ: وهڵلاَهی پشتم دێشێت، وه‌لحاسڵ هۆكار زۆرن.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-04-02-0137.html