|
|
|
|
|
|
ترس‌و شه‌رم له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی كه ئه‌ندامی زایه‌ندییان تێكدراوه
بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید
پێنجشه‌ممه-25-ئازار(مانگی 3)-2010
نه‌ریتی "بڕین ئه‌ندامی زایه‌ندی مێنه"، یه‌كێكه له‌و دیارده كه‌لتوری و كۆمهڵاییهتیهی كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه جهستهییو دهرونیو زایهندی٭ كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مێینه ده‌بینی. جیا له‌ئازاری جه‌سته‌یی و مه‌ترسی نه‌وه‌ستانی خوێن كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی كرداره‌كه دێته كایه‌وه، روونتر بڵێین، له‌كاتی بڕیینی به‌شێكی ئه‌ندامی زایه‌ندیی، مناڵه‌كه ههردوچاری ئازار‌و كێشه‌ی جیاجیا نابێ به‌ڵكو له‌قۆناغه‌كانی ژیانی داهاتودا وه‌ك له‌قۆناغی مێردمنداڵی بۆ نمونه كاتێ كچه‌كه سوڕانی مانگی ده‌ستپێده‌كات یان له‌كاتی دروستكردنی ژیانی هاوسه‌ری و ده‌ستپێكردنی كرداری زایه‌ندی، منداڵ بوون، كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
لێره‌وه به‌بڕینی به‌شێك له‌ئه‌ندامی زایه‌ندی مناڵه‌كه كه به‌خێوكه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا، كێشه‌ی مێینه كۆتایی نادێت، به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كان زیاتر‌و ئاڵۆزتر ده‌بێت، له‌وه‌ش بترازێ له‌قۆناغه‌كانی داواتری ژیانیداكێشهی تر دێته كایه‌وه. به‌واتایه‌كی دی به‌سه‌ربردنی هه‌ر یه‌كێ له‌م قۆناغه گرنگانه‌ی ژیان بۆ كه‌سێكی دی، كه ئه‌م كاره‌ساته‌ی بهسهرنههاتبێ، دیارده‌یه‌كی ئاسایی و سروشتیه، له‌كاتێكدا بۆ ئه‌و كچانه‌ی تر كه به‌شێك له‌ئه‌ندامی زایه‌ندییان بڕاوه، مانای دوباره ژیانه‌وه‌ی ئه‌و تراژیدیایه كه ڕوبهروبویان بۆته‌وه. ئه‌م ژنانه دوچاری هه‌ستی ترس‌و شهرمو نادڵنیاییو هه‌روه‌ها نه‌بوونی باوه‌ڕپێكردن به‌كه‌سانی ده‌ورپشتی بوون، هه‌ندێكیان گۆشهگیرنو له‌ژیانی هاوسه‌ریاندا كێشه‌یان هه‌یه. گه‌رچی هه‌ندێ كه‌س بۆ ئه‌م كرداره نهرییتیه هه‌ر هه‌مان وشه‌ی خه‌ته‌نه به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام پسپۆره‌كانی ئه‌م بواره وشه‌ی خه‌ته‌نه‌یان پێنادروسته، چونكه خه‌ته‌نه‌ی نێرینه كردارێكی جیایه‌و ئامانجێكی تر له‌خۆده‌گرێ له‌پاشانیشدا، زیانی بۆ سه‌ر كرداری زایه‌ندی پیاو نیه، به‌ڵام هه‌مان كرده‌وه بۆ مێینه، كاریگه‌ری جۆراوجۆری هه‌یه. له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا ده‌ركه‌ووتوه كه نه‌ك هه‌ر زیانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه به‌ڵكو ده‌بێته هۆی تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی هه‌ر بۆیه ٭٭ له‌هۆڵه‌نداو له‌شوێنه‌كانی تری جیهان كرداره‌كه به"تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی" ناوزه‌ند ده‌كرێ.
ئاشكرایه، ئه‌م كرداره له‌پێش كاتی فیرعه‌ونه‌كانه‌وه به‌كارهاتوه‌و له‌چل وڵاتی ئه‌فریقادا پراكتییزه ده‌كرێ، چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاجیای له‌خۆگرتوه كه لێره‌دا جێگای باسكردنی نیه. لهسۆمالیاو ئهتیوپیاو میسر‌و سودان‌و شیرهلیونو مالی له‌سه‌دا نه‌وه‌دی ژنیان ئه‌ندامی زایه‌ندیان تێكدراوه. له‌هه‌ندێ وڵاته‌كانی تری ئاسیاشدا وه‌ك ئه‌نده‌نووسیاو مالیزیا، یهمهنو ئیمارات‌و گه‌لێ شوێنی تریش وه‌كو كوردستان پراكتییزه ده‌كرێ. بێگومان، لههۆڵهندادا به‌هاتنی په‌ناهه‌نده ئه‌فریقییه‌کان ئه‌م كێشه‌یه ئاشكرا بوو، له‌ساڵانی نه‌وه‌دا بابه‌ته‌كه بوه خاڵی ئه‌جندای حیزبه سیاسیهكانو بایه‌خی تایبه‌تی وه‌رگرت. گه‌رچی بهرئهنجامدانی ئه‌م كرداره به‌گوێره‌ی مافه بنچینه‌كانی مرۆڤ‌و مافی ژن‌و مافی مناڵ قه‌ده‌غه‌یه‌و تاوانبار سزا ده‌درێ. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لهڵێكۆڵینهوهیهكی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتوه كه ساڵی په‌نجا مناڵ له‌شاری ئهمستردامو تلبرخ ئه‌ندامی زایه‌ندییان تێكدهدرێ٭٭٭. ئێستاش له‌شاره گه‌وره‌كان كارمه‌نده‌كانی بواری تهندروستیو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پۆلیس، له‌ڕێگای خولی ڕاهێنانو كۆرسی تایبه‌ته‌وه ئاماده‌ده‌كرێن بۆ قه‌ڵاچۆكردن‌و نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌مانگی دووی ڕابووردودا له‌شاری رۆته‌ردام له‌لایه‌ن چه‌ند دامه‌زراوو رێكخراوانی په‌ناهه‌نده‌و هۆڵهندیو ئه‌فریقییدا كۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌ویی سازدرا. ئامانجی كۆنفرانسه‌كه‌ش پێكه‌وه كاركردنی ده‌زگاو رێكخراوانی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌وه بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی " تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی" لههۆلهنداو وڵاتانی ئه‌فریقا بوو. یه‌كێ لهكهساییهتیه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان كه له‌زۆر مێژه بایه‌خی به‌م نهرییتیه دڕه‌نده‌ییه داوه، فێمینستو نوسه‌ری به‌ناوبانگ دكتۆره نه‌وال سه‌عداوی بوو. هه‌ر چه‌نده بۆ ئه‌م خانمه كاتێكی كه‌می بۆ ته‌رخانكرابوو به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ باسه‌كه كرد‌و سه‌رنجی ئاماده‌بوانی ڕ‌اكێشا.
بێگومان تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی مێینه ئه‌و كرداره‌یه كه ره‌گوڕیشه‌ی له‌كۆمه‌ڵگای نهرییتی سیسته‌می باوكسالارییدا داكوتاوه، شێوازێكه له‌چه‌وساندنه‌وه‌و زهبروزهنگو توندوتیژی به‌رامبه‌ر مێینه، به‌ئامانجی سنوورداركردنی ئازادیی چالاكی‌و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌بواره جیاجیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیری‌و كه‌لتورییدا. پراكتیزه‌كردنی ئه‌م كرداره نادادپه‌روه‌رییه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و بۆچوونه پێشوه‌خت ئاماده‌كراوو داهێنراوانه، ئه‌و بیروڕا نه‌گۆڕو چهسپیوانهی كه له‌سه‌ر مێیینه دانراون، ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ر سیفات‌و هه‌ڵسوكه‌وتی مێیینه كه گشتگیركراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ڕاستیه‌وه نزیك بێت. به‌مانایه‌كی دی مێیینه وه‌ك كه‌سێكی سهربهخۆو یه‌كسان په‌سه‌ند نه‌كراوه‌و دانیپیادانهنراوه، هه‌ربۆیه وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن هێزوتوانا نه‌بینراوه هه‌میشه پاشكۆكراوه، به‌كورتیه‌كه‌ی مێینه بونه‌وه‌رێكی لاواز ده‌داو پێوستی به‌چاودێری‌و پارێزگاری هه‌یه. لێره‌وه منالی كچ نه‌ك هه‌ر مافه‌كانی لێزه‌وت دهكرێتو كۆنترۆڵی ژیانی ده‌كه‌ن، بگره جه‌سته‌شی تێكده‌ده‌ن. نمونه‌ش بڕینی به‌شێك له‌ئه‌ندامی زایه‌ندی مێینه‌یه به‌ئامانجی كهمكردنهوهیو پوكانه‌وه‌ی ئاره‌زوی كرداری زایه‌ندییه.
له به‌شی دوه‌می كۆنفرهسهكه له‌كاتی نیشاندانی فلیمێك كه كیژێكی شه‌ش ساڵان نیشاندراو چۆن به‌دوو پیرێژن قاچی كچه‌یان گرتوه‌و وه‌ك ئاژه‌ڵ به‌گوریس به‌سترایه‌وه بهگوێزانێكی پیس به‌بێ به‌نجكردن كه‌وتنه بڕینی ئه‌ندامی زایه‌ندی مناڵی به‌سته‌زمان. له‌كاتی قیژه‌و هاواری مناڵه‌كه هه‌ر له‌و ساته‌وه‌خته‌دا له‌هۆڵه‌كه‌دا ده‌نگی گریان‌و قیژه‌قیژ به‌رز بوه‌وه، گرژی‌و ترس باڵی به‌سه‌ر هۆڵه‌كه‌دا كێشا، فلیمه‌كه ڕاوهستێنراو ته‌واو نه‌كرا، ئه‌و كچه گه‌نجانه‌ی كه له‌هۆڵه‌كه‌دا ئاماده بوون، خۆیان هه‌مان كاره‌ساتیان به‌سه‌رهاتبوو.
دیاره ئه‌م كرداره گه‌ر چی به‌مناڵی ئه‌نجامدراوه به‌ڵام كاریگه‌ری قوڵی له‌ناخدا جێهێشتوه. خانمێكی كورد كه هه‌مان ڕووداوی به‌سه‌ر هاتبوو توانای ته‌واوكردنی كۆنفرانسه‌كه‌ی نه‌بوو، له‌نیوه‌یدا هۆڵی جێهێشتو چووه ده‌ره‌وه. له‌دواییدا كه باسی كێشه‌كه‌ی كرد وتی: "نزیكی چل ساڵه له‌ته‌نیایی گیرمخواردوه له‌به‌ر ترس‌و شه‌رم ناتوانم باسی بكه‌م، هه‌موو ژیانمی تێكداوه هه‌ستت ده‌كه‌م ئه‌ندامێكی له‌شم ڕفێنراوه، هه‌ست به‌نامۆیی جه‌سته‌ی خۆم ده‌كه‌م، ساڵانێكی زۆره دیلی ئه‌م ئازاره‌م، له‌هه‌موی سته‌متر، ئه‌وه بوو كه هاوسه‌ره‌كه‌م تێنه‌ده‌گه‌یشت كاتێ ده‌هاته جێگا هه‌موو له‌شم گرژ ده‌بوو و ده‌له‌رزیم دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ده‌بووه شه‌ڕو ناخۆشی.
ئێستاش شه‌و له‌ناو خه‌ومدا ئه‌و ڕوداوه دێته‌وه یادم، ئه‌و كچه 4 ساڵه‌م كه ئهقیژێنمو سه‌یری گوێزانی ژه‌نگاوی ده‌ستی پیرێژن ده‌كه‌م هه‌ر ئه‌قیژێنم، به‌ڵام كه‌س نه‌بوو بێته هاوارو فریام، ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ كهسو كاره‌كانم باسیبكهمو پرسیار بكه‌م، كێ لهخوشکهكانی ترم به‌و شێوه‌یه ئه‌تك كراوه! كێ به‌وشێوه‌یه ئه‌ندامێ كه ته‌ندروست بێ، تێكیبدهن، ده‌مه‌وێت یه‌خه‌ی دایكم بگرم بۆ به‌و ده‌رده‌ی بردم. ئه‌م خانمه كه ته‌مه‌نی له‌سه‌روو چلهكاندایهو خه‌ڵكی شاری سلێمانیه٭٭٭٭و له‌ژێر چاره‌سه‌ری سایكۆلۆژییهو ته‌نها ژن نیه كه ئه‌م ڕوداوه‌ی به‌سه‌رهاتبێ، به‌ڵكو ژنانی كوردی تریش هه‌یه كه به‌ئاشكرا ناتوانن باسی كێشه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
بێگومان هه‌وڵدان له‌نه‌هێشتنی ئه‌م كرداره دڕهندییه هه‌ر به‌دانانی یاسا‌و په‌یڕه‌ویكردنی یاسا ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو له‌هه‌مانكاتدا گۆڕینی دابونهرییتیش كه گۆڕینی فهرههنگو عه‌قڵیه‌ت ده‌گرێته‌خۆ، كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پرۆسه‌یه‌كی هوشیاركردنهوهیه. هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كاركردنی ده‌وێت. ئه‌وه‌ی سه‌رم ده‌سوڕمێنێ له‌كاتێكدا له‌شاره گه‌وره‌كانی هۆڵه‌ندا لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی جیاجیا‌و باسی چروپڕ له‌سه‌ر تێكدانی ئه‌ندامی زایه‌ندی مێینه‌ی ئه‌فریقاو ئاسیا ده‌كرێ، له‌هۆڵه‌كانی كۆنفرانس‌و كۆبونه‌وه‌كان شیكردنه‌وه‌و رێگاچاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا له‌كه‌ناڵه‌كانی تهلهفزێونو ڕۆژنامه‌و گۆفارهكاندا ریكلام بۆ جوانكاریی له‌شی مێینه ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی ده‌یبینینن لهماسمیدیا ئه‌و ژنانه‌ن كه نه‌شته‌گه‌رییان كردوه چه‌وری ورگ‌و ڕان‌و سمت گهورهكردنو بچوكردنه، پرسیاره‌كه لێره ئه‌وه‌یه ئایا كێن ئه‌وانه‌ی كه نۆرم بۆ بهژنو باڵای ژن داده‌نێن؟ كێن ئه‌وانه‌ی ڕیكلام ده‌كه‌ن بۆ مه‌مك گه‌وره‌كردنی ژنه‌كان كه هه‌ر وه‌ك میزهلانی فووتێكراو ده‌چێت كه گشت سیمایه‌كی سروشتی له‌ده‌ستدابێت. كێن ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی عیاده‌و كۆمپانیای ریكلامه‌كان، ئایا خاوهندارهكان هه‌ر پیاو نین؟ هه‌ر پیاو نین كه له‌بزنسی فۆتۆ مۆدیل بڕیار دهدهنو نۆرم بۆ وه‌زنی فۆتۆ مۆدێله‌كان داده‌نێن. هه‌ر ئه‌وانن ئه‌و كچه گه‌نجانه هانده‌ده‌ن كه جه‌سته‌ییان له‌ئێسك، زیاتر گۆشتی نابێ، پێوه‌بێت، هه‌ندێجار بیر ده‌كه‌مه‌وه ئه‌ڵێم هه‌ڵبه‌ت داهێنه‌ری مۆده ئه‌و پیاوانه‌ن كه ڕقیان له‌ژنه، چونكه كه كچه‌كان ده‌بینم ته‌نها قه‌فه‌زه‌ی سنگ‌و دووقاچی بێ گۆشت ده‌بینم، ده‌ڵێم ئه‌مه‌یه به‌دڕه‌فتاری كردن به‌رامبه‌ر كچه گه‌نجه‌كان. مانگی پێشوو كچێكی گه‌نجی 17 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ كاره‌كه‌ی وه‌ك فۆتۆ مۆدێل له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ڕهجێمكردنێكی توندوتیژدا بوو، ئه‌وه‌بوو وه‌زنی گه‌یشته نزیكی 43 كیلۆ. له‌هه‌موی سته‌متر له‌ڕۆژی 8 مارتدا له‌پرۆگرامێكی ته‌له‌فزوێنیدا دكتۆریكی ئه‌مریكی وه‌ك قه‌ساب خه‌ریكی نه‌شته‌گه‌ری ئه‌ندامی زایه‌ندی كچێكی 15 ساڵ بوو، كچه‌كه ئه‌ندامی زایه‌ندی پێ جوان نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه بڕیاری ته‌سك كردنه‌وه‌و پچوككردنه‌وه‌ی دابوو، ئه‌مجۆره نه‌شته‌گه‌رییه، كه هه‌ر وه‌ك دكتۆره‌كه باسی ده‌كرد له‌چوار هه‌زار هه‌تا هه‌شت هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت. ئایا چ دكتۆره‌كانی جوانكاریی‌و چ ماسمیدیا تێكڕا به‌شدار نین له‌چه‌وسانه‌وه‌ی ژن؟ ئه‌و نۆرمه كه بۆ ژنی داده‌نێن كه ئه‌ندامی زایه‌ندی تهسكو بچوك بێت جۆرێك نیه له‌هێنانه خواره‌و سوكایه‌تیكردن به‌ژنی ئه‌وروپی؟ ئایا ته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی زایه‌ندی كچانی هۆڵهندیو ئه‌و دیارهدهیهی سه‌ره‌وه كه پێشووتر باسمكرد هه‌رئه‌وه‌یه، كه ئه‌میان چه‌وسانه‌وه‌ی مناڵی مێینیه له‌كۆمه‌ڵگای نهرییتیدا، له‌لایه‌ن بهخێوكهرو له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی مناڵه‌كه‌و به‌بێ به‌نج ئهنجامدهدرێو ئهمیكهشیان له‌كۆمه‌ڵگای مۆدێرنه‌و خواستی كچه‌كه خۆیهتیو ئامێری پزیشكی مۆدێرن ده‌كرێ! ئه‌میان كۆیله‌ی دابونهرییتو كه‌لتووریی، قوربانی نادادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه، ئهمیتریشیان كۆیله‌ی ماسمیدیاو ریكلامی كۆپانیاكانن، ئه‌ویان خه‌باتی گۆڕینی دابونه‌ریتی دهوێو ئه‌میان خه‌باتی سایكۆلۆژی ده‌وێت كه نه‌یه‌ڵێ بكه‌ویته ژێر كاریگه‌ری ریكلام‌و میدیا، ئه‌میان ترسنۆك‌و شه‌رمن، ئهمیتریشیان به‌ڕواڵه‌ت بوكهشوشهیهو له‌ناوه‌وه‌شدا هه‌ر هه‌مان هه‌ستی نادڵنیاییو ترسی هه‌یه. ئایا له‌هه‌ردوو بارودۆخه‌كه‌دا چه‌وساندنه‌وه‌ی مێینه ده‌رناخات؟
له هۆڵه‌ندا سه‌دان كچی گه‌نج خه‌ریكی ئه‌م عهمهلیاتهن، خوازیارم چۆن كێشه‌ی ژنانی په‌ناهنده باس دهكهنو جه‌ختی ده‌خرێته سه‌ر، هه‌مان شێوه كێشه‌ی مێینه‌ی كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندیش جه‌ختی بخرێته سه‌ر.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-03-25-0600.html