|
|
|
|
|
|
ماوه‌ی دوو مانگه شووم كردووه تا ئێستا پیاوه‌كه‌م كاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه، چاره‌یه‌ك له ڕاهی خوا؟
د. كوێستان ئاسۆ وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
پێنجشه‌ممه-25-ئازار(مانگی 3)-2010
ماوه‌ی دوو مانگه شووم كردووه تا ئێستا پیاوه‌كه‌م كاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه، چاره‌یه‌ك له ڕاهی خوا؟د. كوێستان ئاسۆ وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
و/ ئه‌زیزم نه‌بوونه زاوا گه‌لێك هۆكاری هه‌یه ، له‌وانه ١/ نه‌بوونی ڕؤشنبیری و هۆشیاری به‌رله چوونه نێو ژیانی هاوسه‌ری ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی گه‌رمی هاوسه‌رێتی ( العلاقه الحمیمه ) و چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌نێو ئه‌و ته‌جروبه نوێیه‌دا ، ٢/ ترس و دڵه‌ڕاوكێی هه‌ریه‌ك له ژن و پیاو به‌هۆی ئه‌و بیروبۆچونه چه‌وت و تۆقێنه‌رانه‌ی ده‌رباره‌ی شه‌وی په‌رده و بوون به‌زاوا له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ر له‌مناڵییه‌وه هه‌ریه‌ك له كچ وكوڕی پێترسێنراوه . ٣/ تێكچوونی باری ده‌روونی كه‌ئه‌مه‌ش زۆرجار ڕووئه‌دات له‌نێو هه‌ریه‌ك له‌ژن و پیاو .. لێره‌دا پێویستی به ئارامی و دروستكردنی كه‌شێكی له‌بار ، گونجاو ، دیارینه‌كردنی كاتی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕێگه‌یه‌كی باشه ، جگه له‌وه‌ی خۆئاماده‌كردنی پێشوه‌خت ، واته قسه‌كردن و نزیكبوونه‌وه ، ده‌ستبازی و وروژاندن ، ئه‌مانه یاریده‌ی ژن و پیاو ئه‌ده‌ن تاوه‌كو له ترس و دڵه‌ڕاوكێ دووربكه‌ونه‌وه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه به سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامبدرێت ، باشتریش وایه هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكات تاوه‌كو ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بێت به‌دروستی چاره‌سه‌ربكرێت .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/sekszani/sekszani-2010-03-25-0557.html