|
كچانی كورد نازانن ده‌ستپه‌ڕ چییه!
ئه‌حلام مهنسوورـ مامۆستای زانكۆ-هه‌ینی-19-ئازار(مانگی 3)-2010
گه‌نجان زۆر خۆراگرن به‌رامبه‌ر بهكچانمان، له‌زانكۆو رێگاوبانهكاندا په‌لاماریان ناده‌ن، بۆیه ئه‌بێت هه‌میشه رێزیان لێبگرین، چونكه كچانمان جلی ئه‌وروپایی له‌به‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام مێشكیان بیروبۆچوونیان وه‌ك داپیره‌یان وایه، جلی نوێ‌و مۆدێرنه مێشكێكی مۆدێرنه‌ی ده‌وێ، ئه‌گه‌ر سلێمانی بێته پێشنگای قنگ، وا له‌گه‌نج ده‌كات په‌نا به‌رێته به‌ر حه‌مام، سابونو ئاو به‌كاربهێنێ بۆ دهستپهڕهكانیان، یاخود له‌ژێر لێفه‌دا خۆی ته‌ڕبكات، لهحاڵهتێكا ئه‌گه‌ر له ژوورێكی سه‌ربه‌خۆبوو، چونكه هه‌میشه له‌كوردستان جێی تایبه‌تی بۆ منداڵان نییه، خوشك‌و برا به‌یه‌كه‌وه ئه‌خه‌وێنن ئه‌مه قه‌ده‌غه‌یه له‌لایه‌ن ده‌روونناسه راسته‌قینه‌كان‌و شهرعو هه‌موو لایه‌ك، ئه‌و منداڵه ئه‌گه‌ر له‌باوه‌شی خوشكیدا بخه‌وێ له‌منداڵییه‌وه كه گه‌وره ئه‌بێ له‌پیاوه‌تی ئه‌كه‌وێ، له‌رووی ده‌روونییشه‌وه وێران ده‌بێت، ئه‌مه زانست وا ده‌ڵێ، ده‌روونناسه راستهقینهكانیش وایان به من وت، بۆیه ده‌بینی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ت كار له بواری دهروونییو سێكسیی منداڵ ده‌كات، كه‌چی له‌هه‌موو ماڵێكی كوردا براو خوشك به‌یه‌كه‌وه ئه‌خه‌ون. حاڵه‌تێكی تر هه‌یه كه خوشك له‌كاتی جل گۆڕیندا خۆی رووت ده‌كاته‌وه له‌به‌رچاوی براكهید ا، دیسان ئه‌مه‌ش نابێ پیاده بكرێ. دێینه‌وه سه‌ر حاڵه‌تی ده‌سپه‌ڕ كه عاده‌تێكی جیهانییه، لهفلیمێكدا به‌ناوی خه‌ونی شاكان كه له‌حه‌فتاكان پیشاندرا له‌به‌غدا، باسی له‌و منداڵه باڵغه ده‌كرد كه ده‌سپه‌ڕی لێده‌دا و دایك‌و باوك ئاگاداری بوون، دهروونناسهكهی ده‌یوت: رێژه‌ی ده‌ستپه‌ڕ ئه‌بێ له‌دوو تا سێ جار له‌هه‌فته‌یه‌كدا لێبدرێ، ئه‌گینا گه‌نج ئه‌گه‌ر زۆر ده‌ستپه‌ڕ لێدا له‌و رێژه زیاتر له‌پیاوه‌تی ده‌كه‌وێ. زۆرێك هه‌ن كه له‌ئه‌نجامی ده‌سپه‌ڕ لێدانی زۆر له‌پیاوه‌تی كه‌وتوون، به‌نیسبه‌ت كچانیشه‌وه ئه‌سڵه‌ن هه‌ر نازانن ده‌ستپه‌ڕ چییه؟ ته‌نها خۆڕووتكردنه‌وه به‌رامبه‌ر بهئاوێنهو به‌كارهێنانی میكیاجی زۆر‌و له‌به‌ركردنی جلی ته‌سك، به‌تایبه‌تی بۆدیو كابۆ یان گوێگرتن له‌گۆرانییه بازاڕییه‌كان، یاخود زۆریان له‌رێگه‌ی موَبایلهوه ئاره‌زووه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه منداڵ كه له‌دایك دهبێو تۆزێ گه‌وره ده‌بێت پرسیار له‌دایكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ له‌كوێوه هاتووه؟ بۆنمونه دایكی من وتی: تۆ لهناوكمهوه هاتویته دنیاوه، به‌ڵام لهكۆڵاندا هاوڕێكانم پێیانوتم: درۆ ده‌كات له‌شوێنی تره‌وه هاتویت. ئه‌وكات دایكم به‌گه‌وره‌ترین درۆزن زانی، نیگه‌ران بووم كه چۆن ئه‌م سه‌ره گه‌وره‌یه‌م له‌و شوێنه بچووكه‌وه هاتۆته دنیاوه، بۆم ده‌ركه‌وت راستییه‌كه‌ی چۆن چۆنیینه، پزیشكی ژنانیش ئه‌و رۆڵه نابینێت بۆ فێركردنی ژنانمان، تا به‌شێوه‌یه‌كی زانستیی‌و جوان فێری زانستی سێكسیان بكه‌ن، چونكه زۆربه‌ی زۆری ژنانمان به‌تایبه‌ت له‌سلێمانیدا تووشی نه‌خۆشی ساردی سێكسیی بوون. ڕه‌وشتی سێكسیی رۆڵێكی زۆر كاریگهرو گه‌وره‌ی هه‌یه بۆپێگهیاندنی منداڵ، منداڵ لهگهڕهكدا فێری چه‌ند ڕسته‌یه‌كی بازاڕیی ده‌بێت، ئه‌و رستانه‌ی زۆر سهقهتنو كاریان تێده‌كات به‌تایبه‌تی له‌كاتی پێگهیاندنو گه‌وره‌بووندا، ئه‌سڵه‌ن نابێ منداڵ له‌ژووری دایك‌و باوكدا بخه‌وێ كه‌چی ژووری خێزانه‌كانمان پڕه له منداڵ، دایك‌و باوك وا ده‌زانن خه‌وتوون، بهلاَم منداڵ زۆر زیره‌كه‌و به‌دزییه‌وه سه‌یری دایك‌و باوكی ده‌كات له‌كاتی سێكسكردندا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر خهیاڵو ده‌روونی منداڵ، راوێژكردنی ده‌روونناس پرۆسه‌یه‌كی زۆر زانستیی‌و عه‌قڵانییه، له‌ژیانی مرۆڤی هاوچه‌رخدا، من له‌ته‌مه‌نی 27ساڵییه‌وه تائه‌مڕۆ راوێژكاری ده‌روونیم هه‌یه‌و تامردنیش دهمبێ، به‌ڵام به داخه‌وه له‌كورده‌واریدا ئه‌گه‌ر یه‌كێ په‌نابه‌رێته به‌ر ده‌روونناس ده‌ڵێن: شێته، كه‌له‌راستیدا پزیشكی عه‌قڵیی جیایه له‌پزیشكی ده‌ماره‌كان، به‌ریتانیا به‌رده‌وام وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دهروونناسن، لهیونسكۆ به‌رزترین پۆستیان ده‌روونناسه.
|