|
له‌نێو به‌شێك له خێزانه‌كاندا، سێكسی ناوازه واته سێكسی كۆم و مژین ئه‌نجامده‌درێت، ژنیش گله‌ییی زۆر له‌و بارهبیهوه ده‌كات به ڕای تۆ هۆكاری ئه‌مه چییه؟ د. ڕێدار وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
هه‌ینی-05-ئازار(مانگی 3)-2010
و: دیاره كاتێك مرۆڤیش به دوای ئاره‌زووكانی بكه‌وێت به‌بێ كونترۆڵكردنی ئهقڵو سۆز، ئه‌وا بێزارییه‌ك دروستده‌بێت، بۆیه هه‌مووده‌م به دوای شێوازی نوێ ده‌گه‌رێت بۆ وه‌رگرتنی چێژ، به‌هۆی نه‌بوونی رۆشنبیری سێكسی دروست، یان به‌هۆی ئاراسته‌كردنی به‌سێكسی ناوازه، ئه‌وا سێكس كردن له رێگه‌ی كۆم شێوازێكه بۆ وه‌رگرتنی چێژی زیاتر، یان قه‌ره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و چێژه‌ی جاران هه‌بووه، بێگومان ئه‌مه سه‌ره‌تاییه‌كه بۆ دروستبوونی رێگه‌ی ناوازه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی واز هێنان له هاوسه‌ر، یان مروڤ و رووكردنه ئاژه‌ڵ یان كه‌لووپه‌ل! شتێكی ئاساییه سێكسی ناوازه گرفت دروست بكات، چونكه ته‌نها ئافره‌ت قوربانی ئه‌م كرداره‌یه، نه‌ك هه‌ر ته‌نها ئازاری جه‌سته‌یی زۆر ده‌چێژێ و برینداری ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له دوارۆژدا ژنه‌كه تووشی گرفتی نه‌توانینی راگرتنی كۆم، یان خۆپیسكردنی بكات.
|