| Xezan WebSite-به‌سه‌رپه‌رشتیی ئازاد جه‌لال | HOME | Hosted by Zagros.org | هه‌موو بابه‌ته‌کانی سێکسزانی |
|
|
|
|
|
|
|
به هۆی ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌م له كاتی عاده‌دا سێكسم له‌گه‌ڵ ده‌كات ئازاری زۆرم هه‌یه؟ ئایا له ڕووی ده‌روونی و ته‌ندروستییه‌وه زیانی هه‌یه؟ كوێستان ئاسۆـ خوێندكاری دكتۆرا‌و ڕاوێژكاری سایتی خێزان وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
و/ سێكسكردن له‌كاتی عاده‌ی مانگانه‌دا له روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و ده‌روونیه وه كۆمه‌ڵێك سلبیاتی هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت پیش هه‌موو شتێك ژن له‌كاتی عاده‌دا به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی له‌شیدا دێت ئاره‌زووی سێكسی نامێنێت ، جگه‌له‌وه‌ی دیواره‌كانی ناوه‌وه‌ی زێێ ژن له‌كاتی عاده‌دا ته‌نك ئه‌بێته‌وه ، سێكسكردن له‌و كاته‌دا ئه‌بێته هۆی برینداركردنی ئه‌و دیوارانه و دروستكردنی ئازار و هه‌وكردن ، تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كان سه‌لماندویانه كه زێی ژن ماده‌یه‌كی سروشتی دروست ئه‌كات پێێ ئه‌وترێت ( دودرلین ) ئه‌و ماده‌یه وه‌ك دژه به‌كتریا ناو له‌شی ژن ئه‌پارێزێت له‌تووشبون به هه‌ر میكرۆب یان ڤایرۆسێك و ڕێگره له‌به‌رده‌م چوونه ژووره‌وه‌یاندا ، له‌كاتی ڕژانی خوێنی مانگانه‌دا ( حه‌یز ) ئه‌و ماده‌یه نامێنێت ، واته ناو زێی ژن ئه‌وكاته به‌رگری نامێنێت و سێكسكردن ئه‌بێته هۆی وه‌رگرتنی میكرۆب و ئاسه‌واری خراپی بۆ پیاویش هه‌یه ، جگه‌له‌وه‌ی ژن باری ده‌روونی ئارامنییه وه‌ك باسمكرد به هۆی تێكچوونی هۆرمۆناتهكانییهوه ، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئاماده‌نییه بۆ ئه‌نجامدانی كاریسێكسی ،
|
|