|
سلاَو : دكتۆرگیان هاوسه‌ره‌كه‌م مه‌مكی زۆر بجووكه؟ له كاتی دهستبۆبردنیدا ئازاری هه‌یه ، ئایا ئه‌گه‌ر لای پزیشك گه‌وره‌ی بكات، مه‌ترسی هه‌یه؟ كوێستان ئاسۆ خوێندكاری دكتۆرا‌و ڕاوێژكاری سایتی خێزان وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
هه‌ینی-05-ئازار(مانگی 3)-2010
و/ به‌لی ئه‌توانێت گه‌وره‌ی بكات ، له‌ڕێگه‌ی دكتۆری تایبه‌ت به جوانكارییه‌كان .. بۆ ئه‌وه‌ی تووشی مه‌ترسی نه‌بێت پیویسته ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكات دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری .. ١- حه‌وانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته . ٢- دووركه‌وتنه‌وه له دانوشتانهوه و هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی قورس بۆ ماوه‌ی ٣-٤ هه‌فته . ٣- به‌ستنی سنگ دوای نه‌شته‌رگه‌ری به به‌سته‌ری پزیشكی . هه‌ڵبه‌ت هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك موزاعه‌فاتی هه‌یه به هۆی نه‌بوونی هۆشیاری و په‌راوێزخستنی باری ته‌ندروستی ، راسته نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌كردن یان بچوككردنه‌وه‌ی مه‌مكه‌كان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ئاڵۆز نییه ، به‌ڵام هه‌ندێكجار موزاعه‌فاتی هه‌یه وه‌ك ... كۆبوونه‌وه‌ی خوێن له ژێر پێست ، پاشماوهیهك خۆی نامێنێت یان پێیویستی به نهشتهرگهرییهژی بچووك هه‌یه ئه‌گه‌ر ئاوسا و ههویكرد ، ئه‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستی گۆكانی مه‌مك و ئاره‌زوی ووروژاندن ، پاش چه‌ند مانگێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی ، كون بوونی كیسی سیلیكۆن و ڕژانی ئه‌و ماده شله‌ی تێیدایه ( خوێی كلوریدی سۆدێۆم ) هیچ زیانێكی جه‌سته‌یی نییه . به‌نسبه‌ت ئازاری مه‌مك بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تی پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكات .
|