|
كبتی سێكسی كاریگه‌ریی له سه‌ر تاك چییه؟ خۆ له ئه‌وروپا كبتی سێكسی نییه ، بۆچی ده‌ستدرێژی سێكسی هه‌یه‌و زۆرتره ؟. كوێستان ئاسۆ ـ ڕاوێژكاری سایتی خێزان و خوێندكاری دكتۆرا وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
-سێشه‌ممه-02-ئازار(مانگی 3)-2010
+ كه‌بتی جنسی ( چه‌پاندنی زایه‌ندی ) په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی بهدیاردهكهوه هه‌یه به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه نائازاد‌و چهپاوهكاندا ، هه‌ڵبه‌ت كرداری سێكس غه‌ریزه‌یه‌كی فیزیكی جه‌سته‌یه و وه‌ك غه‌ریزه‌كانی خواردن‌و خواردنه‌وه‌و جوڵه پێویستی به تێركردن هه‌یه به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كاندا به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م غه‌ریزه‌یه خراوه‌ته ژێر كۆنترۆڵێكی قورسه‌وه و هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه تاوه‌كو چوونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه توانای تێركرنی غهرییزه سێكسییه‌كانیان نییه به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێ ، هه‌ڵبه‌ت ئایین و كه‌لتورو بنه‌مائه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ڕێگرن ، كاتێك مرۆڤ هه‌ست بهوروژاندن یان به‌تاڵكردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی سێكسكردن ئه‌كات و توانای نییه تووشی ده‌مارگرژی و تێكچوونی بار‌و ده‌روونی ئه‌بێت و هه‌ست به‌نائارامی ئه‌كات ،بۆ دامركاندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كه یان پشت به‌خۆی ئه‌به‌ستێت یان له‌ڕێگه‌ی فیلمه سێكسییه‌كانه‌وه و ئستا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی تۆڕی ئه‌نتێرنێته‌وه گه‌نجه‌كان زیات له‌ناو مه‌وقیعه سێكسییه ئیباحییهكاندا غه‌ریزه‌ی سێكسی خۆیان بهتاڵئهكهنهوه ، به‌ڕاستی ئه‌م حاڵه‌تانه زیانی جه‌سته‌یی وده‌روونی زۆر به‌و كه‌سانه ئه‌گه‌یه‌نێت و روبه‌ڕوی توشبوونی نه‌خۆشی ئیدمانبونی سێكسییان ئه‌كاته‌وه ، كه‌واته كه‌بتی سێكسی ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ڕودانی تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رفراوان ، وه‌ك ئه‌و حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسییانه‌ی كه له‌نێو خێزاندا یان له‌قوتابخانه‌و شوێنه‌گشتییه‌كان ڕووئه‌دات ، له‌ئه‌نجامی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ و وروژاندنی غه‌ریزه سێكسییه‌كان هه‌ندێ كه‌س په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كه‌سانی و ((ئه‌م حاڵه‌ته په‌یوه‌ندی نییه به‌ته‌مه‌نی تاوانبار یان تاوانلێكراوهوه )) دیكه‌و هه‌ندێكجار مرۆڤ دست‌درێژی ئه‌كاته سه‌ر ئاژه‌ڵیش و ئه‌م حاڵه‌تانه زۆرن ڕاسته له‌ئه‌وروپا كه‌بتی سێكسی نییه به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌م حاڵه‌ته ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی بگرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك خێزانی ئه‌وروپیدا له‌و لایه‌نه‌وه ڕێگره و وه‌ك له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا كه‌سانی پابه‌ند به كه‌لتورو ئایینه‌وه هه‌یه و كه‌سانی موتهدهیین زۆر هه‌ن له‌ئه‌وروپاش به‌و شێوه‌یه كه‌سانێكی زۆر هه‌ن ، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپیدا سێكسكردن ئازادییه‌كی سه‌ربه‌خودی تاكه‌و مه‌رجنییه به‌و شێوه‌یه بێت كه له‌كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا راڤه ئه‌كرێت ، راسته گه‌نج له‌ڕووی سێكسییه‌وه تێره به‌ڵام هه‌ندێك هۆكاری دیكه هه‌ن كه ئه‌بنه هۆی ڕودانی تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی وه‌ك خواردنه‌وه‌ی ماده ئه‌لكهولییه‌كان ( مه‌شروباتی ڕوحی ) و كه‌سانێكی زۆر ئالووده‌ی ماده ئهلكهوولیهكانن له‌كۆمه‌ڵگه‌دا پێیان ئه‌وترێت ( كهولییه‌كان ) ئه‌م كه‌سانه زیاتر له‌ئه‌نجامی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌كه‌ن وههندێكجار ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌نه سه‌ر هاوڕێ و كه‌سانی نزیكی خۆیان و له‌م حاڵه‌ته‌دا مناڵ زیاتر ئه‌بێته هه‌ده‌فی تاوانه‌كه ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ( كۆكایین وحه‌شیش و مه‌ریوانه‌و ئهفویون ) زۆرشتی دیكه هۆكارن بۆ زیادبوونی ئه‌و دیارده‌یه له‌ئه‌وروپا ، چونكه مرۆڤ له‌كاتی به‌كارهێنانیاندا بێئاگایانه هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات و زۆرجار ئه‌بێته دڕنده‌یه‌ك ، دواتر ئه‌وروپییه‌كان زۆر هۆگری كهمپیوتهرن و به‌رده‌وام به‌كاریئه‌هێنن له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه .بێگومان ده‌ستدرێژی له‌ڕوی سایكۆلۆژییه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئه‌كاته سه‌ر كه‌سانی تاوانلێكراو ، ژیانێان به دیوێكی دیكه‌دا ئاڕاسته‌ی ئه‌گۆڕێت و باریدهروونیان ئاڵۆز ئه‌بێت ، وه‌ك كه‌سانێكی ئاسایی توانای ههڵسوكهوتو ژیانیان نامێنێت .، ئاخر سته‌مه مرۆڤێك له‌قۆناغێك له‌قۆناغه‌كانی ژیانیدا ده‌ستدرێژی سێكسی بكرێته‌سه‌ر و ڕووبه‌ڕوی تاوانێكی قێزه‌ون ونامرۆڤانهی له‌و شێوه‌یه بێته‌وه له‌كاتێكدا مرۆڤ خاوه‌نی كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی و ڕوبه‌ڕوی هه‌رتاوانێك بێته‌وه گرێیه‌كی ده‌روونی وكۆمه‌ڵایه‌تی گران له‌ناخیدا دروست ئه‌بێت چجا ئه‌و تاوانه ده‌ستدرێژی سێكسی بێت بێ خواز‌و ڕه‌زامه‌ندی خۆی ،هه‌میشه مرۆڤ خۆی به‌خاوه‌نی ته‌واوی جه‌سته‌ی خۆی ئه‌زانێت و موڵكایه‌تی تایبه‌ته به‌خودی خۆی و ههردهستدرێژییهك ده‌ستدرێژیكردنه بۆسه‌ر كه‌سایه‌تی و شكاندنی ناوه‌كی .
|