|
ژن توانای چه‌ند جار كرداری سێكسی هه‌یه له شه و رۆژێكدا؟ راسته ده‌ڵێن ژن شه‌ش جار ڕه‌حه‌ت ده‌بێت؟ ڕێزان كوێستان ئاسۆ ـ خوێندكاری دكتۆرا له به‌شی ده‌رووناسی و ڕاوێژكاری سایتی خێزان وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
یه‌کشه‌ممه-28-شوبات(مانگی 2)-2010
چه‌ندێتی كرداری سێكسی له‌گه‌ڵ ڕه‌حه‌تبوون جیاوازه ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ژن چه‌ن جار ئه‌توانێت سێكس بكات ، ئه‌وه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ئاماده‌یی جه‌سته‌ی و ده‌روونی و ته‌مه‌نی ژنه‌كه ، دواتر شوێن وكات و بارودۆخی ئه‌نجامدانی سێكسكردن زۆر گرنگه ، ژن تاوه‌كو زیاتر بوروژێنرێت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی هێنده ئاماده‌یی كرداری سێكسی زیاتر ئه‌بێت وێڕای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و قه‌ناعه‌تی ژنه‌كه به‌و پیاوه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌كات ، به‌نسبه‌ت ڕه‌حه‌تبوون به‌ڵێ ژن ئه‌توانێت چه‌ن جار ڕه‌حه‌ت بێت ئه‌ویش ئه‌كه‌وێته سه‌ر چۆنێتی ئه‌نجامدانی سێكسكردن ، له ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی دیكه جیاوازه و په‌یوه‌ندی به ڕۆشنبیری و ساره‌زایی سێكسییه‌وه هه‌یه ، واته تاوه‌كو پیاو زیاتر ژن بوروژێنێت ، بهدهسبازی و ده‌ستدان له سوێنه هه‌ستیاره‌كانی زیاتر هه‌ست به ئه‌نجامدانی سێكس ئه‌كات و زۆرترین جار ئه‌گات ئۆرگازیما كه له ٢ تاوه‌كو ٧ جار ئه‌بێت .
|