|
|
|
|
|
|
ژماره‌ی نوێی گۆڤاری خود
دووشه‌ممه-23-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2012
ئه‌مڕۆ ژماره‌ی نوێی گۆڤاری خود كه دهكاتاته ژماره 22 به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی نوێ وه كه‌وته نێو كتێبخانه‌وه ماركێته‌كانی كوردستانه‌وه خود، یه‌كه‌مین گۆڤاری سێكسۆلۆجیه له‌ڕوانگه‌ی ئاینی‌و كۆمهڵایهتیودهروونیهوه به‌هه‌ردوو شێوه زاری كرمانجی خواروو ژووروو بڵاو ده‌بێته‌وه. تا ئێستا 22 ژماره‌ی به‌كرمانجی خواروو 5 ژماره‌ش به‌كرمانجی ژووروو ده‌رچووه. خود به‌یه‌كه‌مین گۆڤاری سێكسۆلۆجی دادهدانرێ له‌دوای گۆڤاری "جسد" ی لوبنانی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه هه‌موو بابه‌ته‌كانی تایبه‌تن به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری سێكسی، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ نهریتو به‌ها باوه‌كانی كۆمه‌ڵدا بگونجێت. ژماره‌كانی سه‌ره‌تای له ژماره (1 بۆ 9) دووجار چاپكراوهتهوهو ئێستاش بۆ جاری سێیه‌م له‌ژێر چاپدایه |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/ktebkhana/ktebkhana-2012-01-23-4638.html