|
|
|
|
|
|
چۆن لهشپیسی دهردهكرێ، دهبێ بڵێی چی؟
دووشهممه-23-کانوونی دووهم(مانگی 1)-2012
چۆنێتی خۆشۆردن بۆ لابردنی لەشگرانی:
ـ سەرەتا هەردوو دەستی دەشوات.
ـ ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاو دەكات بەسەر دەستی چەپیداو تارات دەگرێت و دەوروبەری عەورەتی پاكدەكاتەوە.
ـ ئەنجا دوو جار، یان سێ جار دەستی چەپی دەهێنێت بەزەویدا یان یان بەسابون دەیشوات
ـ ئەنجا دەستنوێژدەگرێت وەك چۆن دەستنوێژدەگرێت بۆ نوێژ، بەڵام هەندێك جار شۆردنی هەردوو پێی دوا دەخات بۆ پاش ئاوكردن بەسەر هەموو لاشەدا.
ـ ئەنجا ئاو دەبات و دەیكات بەسەر سەریدا و پەنجەكانی دەخانە نێو قژیەوە تاوەكو بنی تووكەكان تەڕ دەبن.
ـ ئەنجا سێ جام ئاو دەكات بەسەر سەریدا.
ـ ئەنجا ئاو دەكات بەسەر هەموو لاشەیدا، لەپێشان ئاو دەكات بەسەر لای ڕاسیداو پاشان بەلای چەپیدا.
ـ وە چاكتر وایە لەكاتی ئاو كردن بە سەر لاشەدا دەستی پێدا بهێنێت بۆ ئەوەی بەدڵنیایی تەڕ ببێت.
ـ ئەنجا هەردوو پێی دەشوات ئەگەر شوشتنیانی دوا خستبێت لەكاتی دەستنوێژەكەیدا.
عن میمونه بنت الـحارپ زوج النبـی صلی الله علیه وسلم أنـها قالت: ((وچعتُ لرسول الله صلی الله علیه وسلم ۆچوو الـجنابه فأكفأ بیمینهِ علی یسارهِ مرتین أو پلاپاً، پُم غَسَڵ فرجهُ، پُم چرب یدَهُ باڵارچ أو الـحائگ مرتین أو پلاپاً، پُم مچمچ واستنشق، پُم غسل وجههُ وژراعیهِ، پُمَّ أفاچ علی رأسهِ الـماۆ، پُم غسڵ سائر جسدهِ، پُم تنحَّی فغسڵ رجلیهِ، فأتیتهُ بـخِرقهٍ فلم یُڕدْها فجعڵ ینفچُ الـماۆ بیدیهِ)) متفق علیه.
واتە: خێزانی پێغەمەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: ئاوی دەركردنی لەشگرانیم دانا بۆ پێغەمەری خوا صلی الله علیه وسلم، ئەنجا بەدەستی ڕاستی ئاوی كرد بەسەر دەستی چەپیدا دوو جار یان سێ جار ئەنجا عەورەتی دەشت، ئەنجا دەستی هێنا بەسەر زەویدا یان بەدیوارەكەدا دوو جار، یان سێ جار، ئەنجا ئاوی ڕادا بەدەمو لوتیدا، ئەنجا ڕوومەتی و هەردوو باڵی شوشت، ئەنجا ئاوی كرد بە سەر سەریدا، ئەنجا هەموو لاشەی شت، ئەنجا خۆیدا بەلاداو هەردوو پێی شت، ئەنجا من پارچە پەڕۆیەكم بۆ هێنا [بۆ ئەوەی خۆی پێ وشك بكاتەوە] ، بەڵام پێغەمەری خوا صلی الله علیه وسلم نەی ویست و بە هەردوو دەستی ئاوەكەی لە لاشەی كردەوە.
وعن عائشه رچی الله عنها قالت: كان رسول الله صلی الله علیه وسلم إژا اغتسل من الـجنابه یبدأ فیغسل یدیهِ، پُمَّ یفرغ بیمنیهِ علی شمالهِ فیغسل فرجَهُ، پُم یتوچأ وچووه للصلاه، پُم یأخژ الـماو فیدخل أصابعه فـی أصول الشعر، حتـی إژا رأی أنْ قد استبرأ حَفَنَ علی رأسهِ پلاپ حفنات، پُم أفاچ علی سائر جسدهِ، پُم غسل رجلیه)) متفق علیه.
واتە: پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ئەگەر خۆی بشۆردایە (غوسلی بكردایە) بەهۆی لەش گرانیەوە سەرەتا هەردوو دەستی دەشت، ئەنجا بەدەستی ڕاستی ئاوی دەكرد بەسەر دەستی چەپیداو عەورەتی دەشت، ئەنجا دەستنوێژی دەگرت وەك چۆن دەستنوێژ بگرێت بۆ نوێژ، ئەنجا ئاوی دەبردو پەنجەكانی دەخستە بن مووەكانی سەری تاوەكو وای دەبینی كە هەموو سەری تەڕ بووە ئەو كاتە سێ گوێل ئاوی دەكرد بە سەر سەریدا، ئەنجا ئاوی دەكرد بەسەر هەموو لاشەیدا، ئەنجا هەردوو پێی دەشت
.....له گۆڤاری خود بڵاوبووهتهوه |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2012-01-23-0547.html