|
|
|
|
|
|
سزای ئه‌و پیاوه‌ی له‌دواوه ده‌چێته لای هاوسه‌ره‌كه‌ی چییه؟
پێگه‌ی ئهلهكترۆنی (ئیسلام په‌یك
پێنجشه‌ممه-12-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2012
ئه‌و كوڕانه‌ی كرداری نێربازی ده‌كه‌ن حوكمه‌كه‌یان چییه؟
پێگه‌ی ئهلهكترۆنی (ئیسلام په‌یك) ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵ م. موسلیم ساڵح فریزی ئه‌نجامداوه، له‌گۆڤاری خود به پێوسیتمانزانی دیداره‌كه وه‌كخۆی بڵاوبكه‌ینه‌وه
11/17/2011 4:26:41 PM
پ/ حوكم‌و سزای سێكسی هاوڕه‌گه‌زی چییه؟ ئه‌و كوڕانه‌ی كرداری نێربازی ده‌كه‌ن حوكمه‌كه‌یان چییه به‌گوێره‌ی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێ؟
وه‌ڵام/ له‌زانستی (مه‌نتیق)دا شتێك هه‌یه به‌ناوی (به‌دیهیات) واته: به‌بێ وهگۆتنو باسكردن هه‌ر خۆی شتێكی ئاشكرایه‌و ده‌زانرێت..
حوكمی كاری جنسی له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زیش یه‌كێكه له‌و بهدیهیاتانه.. كێ هه‌یه نه‌زانێت كه ئه‌مه كارێكی خه‌راپ‌و قێزه‌وه‌نه به‌ر لهحهڕامیهكهشی؟ مه‌گه‌ر كه‌سێك كه نیعمه‌تی ئه‌قڵی سه‌لیمی له‌ده‌ست دابێت‌و ته‌نها له‌دوای ئارهزووبازیو هه‌وه‌سبازی خۆی بێت!،
خوای گه‌وره كه باسی قه‌ومی پێغه‌مبه‌ر (لوگ) ده‌كات.. كردهواكانیان بهحهڕامو پیس له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات!، بۆنموونه خوای گه‌وره له‌سوڕه‌تی (الانبیاو) له ئایه‌تی (74) ده‌فه‌رموێ: ((ۆلُوگاً ێتَیْنَاهُ حُكْماً ۆعِلْماً ۆنَجَّیْنَاهُ مِنَ الْقَرْێهِ الَّتِی كَانَت تَّعْمَلُ الْخَبَائِپَ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمَ سَوْوٍ فَاسِقِینَ)) له‌م ئایه‌ته (3)سێ گوناهی گه‌وره به‌یان ده‌كات له‌كرده‌وه‌ی ناشیرینی قێزه‌وه‌نی هاوڕه‌گه‌زی ئه‌و قه‌ومه (كه به‌هۆیه‌وه غهزهبو عه‌زابی خوا گرتنیه‌وه)! ئه‌وانیش بریتین له:
1- كرده‌وه‌ی پیس!
2- خه‌ڵكێكی خراپ!
3- خه‌ڵكێكی لاڕێ‌و سه‌ركه‌ش!
له‌ئایه‌تێكی تریش هاتووه له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ر (لوگ) علیه‌السلام كه به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ((أَتَأْتُونَ الژُّكْرَانَ مِنَ الْعَاڵمِینَ- ۆتَژَرُونَ مَا خَڵقَ ڵكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ أَزْۆاجِكُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ)) ألشعراو: 165و166، واته: ئه‌وه چیتانه ده‌چنه لای هاوڕه‌گه‌زی خۆتان‌و پشت ده‌كه‌ن له‌خێزانه حهڵاڵو پاكه‌كانتان...به‌ڕاستی ئێوه قه‌ومێكی لاڕێ‌و ستهمكارو تاوانبارن له‌وه‌ی كه خوا بۆی حه‌ڵاڵ كردون‌و به‌جێی دێڵن‌و سنوور به‌زێنی ده‌كه‌ن له‌فه‌رمانی(په‌روه‌ردگار)!
پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (...ولعن الله من عمل عمل قوم لوگ) صحیح ابن حبان فه‌رمووده‌ی: (4481) واته: خوا نه‌فره‌تی كردووه له‌هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی وه‌كو كرده‌وه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی (لوگ)ی ئه‌نجام بدات! لهفهرمودهیهكی تریش 3 جار پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (ملعون ملعون ملعون من عمل عمل قوم لوگ..) المستدرك علی الصحیحین للحاكم فه‌رمووده‌ی: (8126).
كه‌واته كرده‌وه‌ی جنسی له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌ز حه‌ڕامه! ئینجا هه‌روه‌ك له‌ئیسلامدا حه‌رام كراوه به‌هه‌مان شێوه‌ش لهئایینهكانی تریش (له پێشدا) حه‌رام كراوه.
پ/ سێكسی دواوه بۆ قه‌ده‌غه كراوه؟ ئه‌و ئایهتو فه‌رموودانه كامانه‌ن كه ئه‌و كرداره حه‌رام ده‌كه‌ن؟
پ/ حوكم‌و سزای ئه‌و پیاوه‌ی له‌دواوه ده‌چێته لای هاوسه‌ره‌كه‌ی چییه؟ وه‌ڵام:
خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ: ((ۆڵا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّێ ێگْهُرْنَ)) ألبقره: 222، واته: له‌كاتی سوری مانگانه‌ی خێزانه‌كانتان (له رووی جیماعه‌وه) لێیان نزیكمهكهونهوه تاوه‌كو پاك ده‌بنه‌وه.. ئینجا پاشان ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك پاكبوونه‌وه: ((فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَیْپُ أَمَرَكُمُ اللّهُ)) واته: ئه‌وكاته‌ش به‌شێوازێك بڕۆنه لایان كه بێفه‌رمانی خوای تێدا نه‌بێت (كه ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ن چوونه لای خێزان له‌دواوه یه‌كێكه له بێ فه‌رمانی خوا)!، پاشان جگه لهگوناههكهشی ئهزیهتو ئازاری تێدایه بۆ خێزانه‌كه‌ی! وه كاتێك كه پیاوێك ئه‌م پرسیاره‌ی كرد لهپێغهمبهرمان(صلی الله علیه وسلم): پێی فه‌رموو كه كاری وا نهكاتو ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ن به‌ر نه‌فرینی خوا ده‌كه‌ون!.
سه‌باره‌ت به ته‌ڵاق.. پێشان كه ده‌گوترا ته‌ڵاق ده‌كه‌وێت، كه لایه‌زال ئێستاش خه‌ڵكی ئه‌م پرسیارانه لای ئێمه‌ی مامۆستایانی ئاینی ده‌دركێنن به‌ته‌له‌فۆن‌و به‌راسته‌وخۆ..؟ هیچ ئهصڵو ئه‌ساسێكی نیه، به‌ڵام تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و كارێكی قێزهوهنو نامۆیه‌و به ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بهگشتیو موسڵمانانیش به‌تایبه‌تی! كه پێویستی به ته‌وبه‌و په‌شیمان بونه‌وه‌و واز هێنانه له‌م جۆره ره‌فتاره نه‌شیاوو ئاژه‌ڵ ئاسایانه!.
پ/ ماره به‌جاش له‌كلتووری كوردیدا زۆركات كاری پێ ده‌كرێت، ئایا دروسته؟
ئه‌ی پیاو چۆن ته‌ڵاقی له‌ژنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت؟ ئایا دوای چه‌ند مانگ‌و تێپه‌ڕبوونی كات ده‌توانێ هاوسه‌رگیری بكاته‌وه له‌گه‌ڵی؟
سه‌ره‌تا وتنی ئه‌م رسته‌یه: (زۆر جار كاری پێ ده‌كرێت).. نــا، به‌ڵكـــو: هه‌ندێكجار.. ئه‌ویش به ناحاڵیبوون كاری پێ ده‌كرا،
پاشان: سه‌باره‌ت به ته‌ڵاق وه‌ك كوردهواری خۆمان گوته‌نی: (ئه‌و هه‌ویره ئاوێكی زۆری ده‌وێت) به‌ڵام به‌كورتی شته گرنگه‌كان بۆ ئێوه‌و خوێنه‌رانی به‌رێز ده‌خه‌مه روو:
لێره‌وه خه‌ڵكی بهگشتیو موسڵمانان به‌تایبه‌تی ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی كه (وه‌ك له فه‌رمووده هاتووه): له‌هه‌موو شتێك زیاتر كه خوای گه‌وره ڕقی لێ ببێته‌وه‌و پێ ی ناخۆش بێ: ده‌سته‌واژه‌ی ته‌ڵاقه! هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌خۆشی زۆر به ته‌ڵاق تووڕه ده‌بو.. به‌جۆرێك جارێكیان پیاوێكیان هێنا بۆلای پێغه‌مبه‌رو پێیانگوت: ئه‌وپیاوه 3 به 3 ته‌ڵاقی له‌ژنه‌كه‌ی خواردووه؟! پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) زۆر پێی توڕه بوو فه‌رمووی: (أتلعبون بكتاب الله و أنا بین أڤهركم)! واته: ئه‌وه گاڵته ده‌كه‌ن بهمیساقو ئه‌و ماره بڕینه‌ی كه به‌ناوی خوا بۆتان حه‌ڵاڵ بووه كه هێشتانیش وا من لهناوتانم؟! زۆر به‌ڵگه‌ی دیكه‌مان هه‌یه كه ئیسلام هانی هاوسه‌رگیریی دهداتو.. تاوه‌كو سه‌ر ئێسقانیش رێگری له ته‌ڵاق ده‌كات،
ئێستاش لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان ته‌نسیق له‌گه‌ڵ دادگاكان: بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌ڵاق جگه له مۆڵه‌ت دان‌و دواخستن.. ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقیان داناوه كه ئافره‌ت پێ ی ته‌ڵاق بدرێت، واته: دوو ته‌ڵاقی له مێرده‌كه‌ی ده‌مینێ، ئه‌گه‌ر هه‌ركات (عیدده)ی ئافره‌ته‌كه به‌سه‌رچوو (كه بریتی یه له 3سێ مانگ یان بینینی 3سێ سووری مانگانه)
ئه‌گه‌ر هاتوو په‌شیمان بونه‌وه‌و ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان كرد كه بۆ جارێكی تر ژیانی هاوسه‌ری پێكبێننهوه.. ئه‌وه بهمارهییهكی نوێ لێی ماره ده‌كرێته‌وه (به‌ڵام ئه‌و جاره‌یان ته‌نها 2دوو ته‌ڵاقی له‌م ژنه ده‌مینێت نه‌ك 3)، وه ئه‌گه‌ر نهشگهڕانهوهو (هه‌ر بیریشیان له‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌كرده‌وه) ئه‌وا دوای ته‌واوبونی (عیدده) ده‌توانێت شوو به پیاوێكی تر بكات به‌ئاره‌زووی خۆی‌و هه‌ردوو ته‌ڵاقه‌كه‌ی تریشی له مێرده‌كه‌ی ده‌كه‌وێت به‌بێ وهگۆتن..
ئه‌مه چاره‌سه‌ریه‌كی گونجاو و شه‌رعیه كه له‌پێشدا بۆم باس كردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به قسه‌ی كه‌سیان نهكردو 3به3 ته‌ڵاقه‌كه‌ی فڕێ‌دا ئه‌وه بۆی دروست نابێته‌وه تاوه‌كو (عیدده)ی به‌سه‌ر دهچێتو شوو به پیاوێكی تر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی (له ژێر ناونیشانی ماره به‌جاش) له كوردهواری (یان له ناو هه‌ر گه‌لێكی تر) كاتی خۆی ده‌كرا! ناحاڵی بوونێكبوه له ئاین‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بێ رێزی‌و سوكایه‌تیش بووه به چینی ئافره‌ت! كه كهمو زۆر ئاینی ئیسلام لێ ی به‌ریه، ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌فره‌تی كردووه له‌وه‌ی ماره به‌جاش دهكاتو له‌وه‌ش كه لێ ی حه‌ڵاڵ ده‌كات به‌فه‌رمووده‌ی: (لعن الله المحلل والمحلل له) واته: نه‌فره‌تی خوا له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌یه كه ماره‌به‌جاش دهكاتو له‌سه‌ره‌وه‌ش كه (به‌ناو) لێ ی حه‌ڵاڵ ده‌كات!،
به‌ڵكو ته‌فسیری راسته‌قینه‌ی ئایه‌تی: ((فَڵا تَحِلُّ ڵهُ مِن بَعْدُ حَتَّێ تَنكِحَ زَوْجاً غَیْرَهُ)) البقره: 230،
واته: (ئه‌گه‌ر هه‌ركات ته‌ڵاقی سێ به سێ ی دا! ئه‌وكاته): بۆ مێردی یه‌كه‌می دروست نابێت تاوه‌كو شوویه كی دیكه ده‌كاته‌وه.. ئه‌وه‌یه: كه به‌بێ ده‌ست نیشانی ئهوانو به‌بێ دیاری كردنی (مودده) پیاوێكی تر ده‌یخوازێت‌و تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌م پیاوه دهمرێو یان به‌خۆی به‌ره‌زامه‌ندی خۆی ته‌ڵاقی ده‌دات (به‌بێ هیچ هه‌ڕه‌شه‌و یاخود پێكهاتنێك).. ئینجا ئه‌وكاته دروسته شووی یه‌كه‌می بچێته‌وه خوازبێنی.. نه‌ك به شه‌وو رۆژ
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2012-01-12-0622.html