|
|
حوكمی ده‌نگی كچ بوَ ڕوَڵی زنجیره دوَبلاژكراوهكان چی یه؟ ,ئایا ده‌نگی كچ حه‌رامه ؟ وه گوناهی ئه‌و كچه چی یه؟ شیره‌ت وئامۆژگاری جه‌نابتان بوَئهو كچانه ؟
مامؤستا صلاح الدين وةلاَمى ئةم ثرسيارةى داوةتةوة
سێشه‌ممه-15-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
به‌رسڤ/سه‌باره‌ت به‌ده‌نگی ئافره‌ت به‌گشتی به عه‌وره‌ت دانانرێت و بیستنی ده‌نگی دروسته به مه‌رجێك ده‌نگی خۆی نازك نه‌كاته‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ({فَڵا تَخْچَعْنَ بِالْقَوْلِ فَێگْمَعَ الَّژِی فِی قَلْبِهِ مَرَچٌ } (32) سوره اڵ‌حزاب)..
واته :ئه‌ی ئافره‌تان له‌كاتی قسه‌كردنتان ده‌نگتان نازك نه‌كه‌نه‌وه نه‌وه‌كو پیاوانێكی دڵ نه‌خۆش سه‌رنج ڕاكێشن و توشی فیتنه‌یان بكه‌ن .هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت{وَإِژَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاو حِجَابٍ }(53) سوره اڵ‌حزاب.
واته :ئه‌گه‌ر پرسیارتان له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى لة سةربيت كرد ئه‌وا له پشتی په‌رده‌وه پرسیاریان لێبكه‌ن .وه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی تر كه پیاوان ده‌نگی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ریان (دروودى خواى لة سةربيت) بیستووه ,وه ئافره‌تانیش پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لة سةربيت) كردووه ,كه ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئافره‌ت عه‌وره‌ت نییه و دروسته ببیسترێت بهلاَم به‌و مه‌رجه‌ی ده‌نگ نازك نه‌كاته‌وه .
وهگومانی تێدا نیه كه‌ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن له‌زنجیره دۆبلاژكراوه‌كان نه‌ك هه‌ر ده‌نگی خۆیان نازك ده‌كه‌نه‌وه ,به‌ڵكو زۆر ده‌سته‌واژه به‌كارده‌هێنن كه ناشه‌رعی و نادروسته ,بۆ نموونه كه ڕۆڵی كچێك ده‌بینێت كه دڵداری ده‌كات و به كوڕه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌ڵێت : (خۆشه‌ویسته‌كه‌م ,گوڵی من ,دڵی من ,..................)
كه ئهگهربهدهقی ئایه‌ت خوای گه‌وره بفه‌رمووێت دروست نییه ئافره‌ت ده‌نگی نازك بكاته‌وه نه‌وه‌كو سه‌ره‌نجی پیاو ڕابكێشێت ,ئایا ده‌بێت ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی به كوڕه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌ڵێت دروست بێت ؟!
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ({قُل لِّلْمُۆْمِنِینَ ێغُچُّوا مِنْ أَبْصَاڕهِمْ}،{وَقُل لِّلْمُۆْمِنَاتِ ێغْچُچْنَ مِنْ أَبْصَاڕهِنَّ} (30)(31) سوره النــور)..
واته :ئه‌ی محمد (دروودى خواى لة سةربيت) به پیاوانی باوه‌ڕدار بڵێ باچاوی خۆیان بپۆشن له ئافره‌تان و ته‌ماشایان نه‌كه‌ن ,هه‌روه‌ها به ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ باچاوی خۆیان بپۆشن له پیاوان و ته‌ماشایان نه‌كه‌ن .
ئه‌مه فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه بۆ پیاوان و ئافره‌تان ,ئایا پیاوان و ئافره‌تان له‌كاتی نواندن یاخود دۆبلاژكردن چاویان ده‌نوقێنن یاخود ته‌ماشای یه‌كتری ده‌كه‌ن ؟!
چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی تر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه بواری باسكردنیان نییه لێره‌دا .
وه ئامۆژگاریمان بۆ ئه‌و كچانه ئه‌وه‌یه كه له‌خوا بترسن و خۆیان بپارێزن له هه‌ر شتێك كه‌به‌ره‌و حه‌رام ده‌یانبات وه با لاسایی كوێرانه‌ی بێباوه‌ڕان نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو په‌یوه‌ست بن به فه‌رمایشته‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لة سةربيت) چونكه به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی دوَنیا و قیامه‌ت له‌مه‌دایه ,با شه‌یتان فریومان نه‌دات و حه‌رام و قهدهغهكراوهكانمان لا نهڕازێنێتهوهو جوان نه‌كات ,چونكه سه‌ره‌نجام هه‌ر خۆمان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین و په‌شیمان ده‌بینه‌وه له كاتێكدا كه په‌شیمانی دادمان نادات ,خوای گه‌وره هه‌موولایه‌ك پارێزراو و سه‌ركه‌وتوو بكات . والله اعلم .
.
ل دوماهیێ ژی داخازێ ژ خودێ مه‌زن دكه‌ین كو مهههمیان تێبگههینیتن ل سهرتێگههشتنهكا دروست وبنهجه ,وخویشكێن(كچێن) خوَ دایه ڤی كاری ژی (بخودێ یێ رژدم ل سه‌ر پاراستن وخێرا هه‌ر خویشك وبرایهكێ)خودێ دلێن وان پاقژ بكه‌تن ژ ڤیانا كارێن ب ڤی ره‌نگی ول سه‌ر راسته‌رێ یا خوَ وان ومه جێگر‌و خوَراگربكهتن,ئه‌ڤجا ئاماژه‌دان تێراهندێ هه‌یه وبهسسه بوَ ئاقلمهندان.
|
|