|
|
|
|
|
|
مه‌له‌وانی ئافره‌تان له نێوان شه‌رع و كۆمه‌ڵگا
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
یه‌کشه‌ممه-13-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
حوكمی مه‌له‌وانی ئافره‌تان له شوێنه تێكهلاَویهكان؟ هه‌روه‌ها له‌و شوێنانه‌ی تایبه‌ته به‌ئافره‌تان؟ وه ئایا مه‌له‌وانی بۆ ئافره‌تان به‌حیجابه‌وه دروسته؟ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌مه‌ڕ ئه‌و باسه هه‌ستیاره ئه‌م روونكردنه‌وانه له‌و بابه‌ته كورته ده‌خه‌ینه ڕوو: ئێستا كه له‌وه‌رزی گهرماینو خه‌ڵكی ده‌ڕوات بۆ سهیرانگاكانو یاخود ڕوو ده‌كه‌نه مهلهوانگاكان ئیتر پێویسته ئافره‌تانمان له‌ڕووی شه‌رعه‌وه شارهزابنو بهڕێنوماییهكانی ئیسلامه‌تی كارێ بكه‌ن نه‌ك(بۆ ئاره‌زووی خۆیان‌و یا): له‌به‌ر قسه‌و قسه‌ڵۆكی كۆمه‌ڵگا، وه ئه‌مڕۆ كامێرای جۆراو جۆر زۆر بووه‌و وێنه ده‌گیرێت ئه‌گه‌ر له‌ڕووی شهرعیو قانونیهكهشی یاساغ‌و قهدهغهكراوبێت (ئه‌وه دیسان ڕه‌نگه كه‌سانێكی خوانه‌ناس هه‌ن كه ئه‌مجۆره كاره نه‌فس نزمانه ئه‌نجام بده‌ن)!، بۆیه خۆ پارێزی باشتره له چاره‌سه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر ئافره‌تانه كه دووركه‌ونه‌وه له‌و جۆره شوێنانه‌و به‌تایبه‌تی تر ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی هه‌بێت! ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌حیجاب بێت! ئه‌ی ئه‌گه‌ر پۆشاكی داكه‌ند؟! ئه‌وه فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ره كه له‌ئوم سه‌له‌مه‌وه هاتوه خوا لێی ڕازی بێت كه‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ: ((أیما امرأه نزعت پیابها فی غیربیتها خرق الله عنها سترها)) فه‌رمووده‌یه‌كی صحیحه رواه أحمد والگبرانی والحاكم والبیهقی، هه‌ر ئافره‌تێك جلی خۆی داكه‌نێ جگه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت ئه‌وه عه‌یب و عاری ده‌كه‌وێته گۆڕێ! یاوه‌ك ده‌ڵێن: ئابڕوی ده‌با (یا ئابڕوی دهچێتو ناوی ده‌كه‌وێته سه‌رزاران)! ئینجا ئه‌مه جیاوازی ناكات له‌مه‌له‌وانگه یاخود شوێنی سه‌یران یا لهبازاڕو كڕینی پۆشاك یانیش له‌ماڵی دهستهخوشكوبرادهری، تاوه‌كو ئافره‌تی موسڵمانه نابێت له‌لای ئافره‌تی غهیرهدینیش جلكی خۆی بگۆڕێت یابچێته ئارایشتگاو بهردهستانیان!، هه‌روه‌ها گه‌رماوی بازاڕیش هه‌مان حوكمی هه‌یه (كه هیچێك له‌مانه دروست نیه)،(ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌زانایان ڕایان وایه كه‌مه‌به‌ستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه زیاتر كاری بێ شهرعیو فاحیشه ده‌گه‌یه‌نێت، ئهوڕایهش بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی زه‌روری كاری پێ ده‌كرێت، بۆنمونه وه‌كو: حاڵه‌تی ویلادهو نهخۆشیو مانه‌وه‌ی قوتابیان له به‌شی داخیلی بۆ درێژه‌دانیان بهخوێندنو خۆشۆردن‌و خۆگۆڕین له‌ماڵه باوك‌و ماڵه براو..هتد.هه‌موو ئه‌مانه ده‌چێته بابی موباحه‌وه)! ئینجا هۆكاری حه‌ڕامی هه‌موو ئه‌مانه: (هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی) بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه: ئافره‌تی موسڵمان جوانی‌و له‌شولاری بۆ كه‌س ده‌رنه‌كه‌وێت خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((فَێگْمَعَ الَّژِی فِی قَلْبِهِ مَرَچٌ)) ألاحزاب:32، (نه‌باده) چاوچنۆكانو ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی نیفاقیان لهدڵودهرونیاندا هه‌یه (به‌م هۆیه‌وه) خه‌یاڵی پیسیانوچاوی پیسیان لێ ببڕن!، ئینجا له‌ڕووی پۆشاكی حه‌یاوه..وه‌به‌گشتی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ: ((إژا لم تستحی فاصنع ما شئت)) رواهالبخاری، ئه‌وه ئیزن دان نیه به‌وه‌ی كهواتێ بگه‌ن له‌م فه‌رمووده: ئه‌وه‌ی شه‌رم و حه‌یای نه‌بێت هه‌رچی ده‌یه‌وێت با بیكات! نا، به‌ڵكو به‌مانای: ئه‌گه‌ر شه‌رم و حه‌یا (لهههركهسێكا) نه‌بوو ئه‌وا هه‌رچی بیه‌وێت ده‌یكات! (بۆ زانیاری زیاتریش: ئه‌م فه‌رمووده زانایان جگه له‌م مانایه به‌مانای تریشیان لێك داوه‌ته‌وه)، له‌كورده‌واری خۆشمان ده‌رباره‌ی ئافره‌تی بهشهرمو شكۆ وتویانه: (ئافره‌تی شه‌رمن شارێك دێنێت)، (هه‌روه‌ها شه‌رم به‌شێكیشه له باوه‌ڕ)، بۆیه ئافره‌تان ده‌بێ خۆیان بپارێزن له‌مه‌له‌وانی كردن له‌پێش چاوی نامه‌حڕه‌م ئه‌گه‌ر بهپۆشاكهوهش بێت، جا ڕات چۆنه ئه‌گه‌ر بێ پۆشاك‌و به‌ڕووتی بێت؟!!(خوا په‌نامان بدات)، خوای گه‌وره به‌ئافره‌تانی بڕواداره ده‌فه‌رموێ: ((وَڵا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا مَا ڤَهَرَمِنْهَا)) ألنور:31،واته: جوانی خۆتان به‌ده‌ر نهخسن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت كهبهدهرهوهیه (ئه‌وه‌ی به‌ده‌ره‌وه‌یه مانای: دهستو ده‌موچاو ده‌گه‌یه‌نێت)، هه‌روه‌ها بهئافرهتهكانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیهوسلمو له‌رێگای ئه‌وانیشه‌وه به‌هه‌موو ئافره‌تانی موسڵمانان ده‌فه‌رموێ: ((وَقَرْنَ فِی بُیُوتِكُنَّ وَڵا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِیَّهِ الْأُوڵی وَأَقِمْنَ الصَّڵاهَ وَێتِینَ الزَّكَاهَ وَأَگِعْنَ اللَّهَ وَرَسُوڵهُ..)) ألاحزاب:33، له‌ماڵه‌كانی خۆتان دانیشن و بمێننه‌وه (بۆ حاڵه‌تی زه‌روری نه‌بێت ده‌رنه‌چن) وه‌كو سه‌رده‌می نه‌فامی نه‌كه‌ن(كه ئافره‌تان جوانی خۆیان بۆ پیاوانی نامه‌حڕه‌م به‌ده‌ر ده‌خست! ده‌فه‌رموێ): ئێوه وامه‌بن-(هه‌روه‌ها) نوێژبكه‌ن، (ئه‌گه‌ر هه‌شتان بوو) زه‌كات بده‌ن-گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) بن..، به‌م هۆیه‌وه (به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم) بۆ خۆتان: براوه‌و سه‌رفرازی دونیا‌و دوواڕۆژتان ده‌بن.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-06-13-4220.html