|
|
|
|
|
|
حوكمی لێسینه‌وه‌ی عه‌وڕه‌ت
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
یه‌کشه‌ممه-13-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره، له‌پاشان: زۆر جار وایه پرسیار ده‌كرێت یاخود ئه‌م پرسیاره لای زۆرێك له موسڵمانان گهلاَڵه ده‌بێت ئاخۆ: لێسینهوهو ماچ كردنی عه‌وڕه‌تی ژن ومێرد بۆ یه‌كتری دروسته یا نا؟ وه ئایا له‌به‌ینی ژن و مێرد چ شتێك حه‌ڕامه تاوه‌كو هاوسه‌ری موسڵمان لێی دووركه‌ونه‌وه؟، بۆ ئه‌وه وهلاَمی ئه‌م پرسیارانه‌مان به‌كورتی ئاماده‌كردووه: له‌سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌وه بزانین كه‌پیاو بۆی هه‌یه هه‌رچۆنێكی بوێ بچێته لای خێزانی خۆی بهلاَم به‌مه‌رجێك له‌پاكی و له‌شوێنی مناڵ بوونی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [نِسَاۆُكُمْ حَرْپٌ ڵكُمْ فَأْتُوا حَرْپَكُمْ أَنَّی شِئْتُمْ ]البقره 223،واته: ژنانی هاوسه‌رتان كێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن جا هه‌رچۆنێك ده‌تانه‌وێت بڕۆنه كێلگه‌ی خۆتان (واته: شوێنی مناڵ بوون).. ، لهفهرمودهش هاتووه: ((اجعل بینك وبین امرأتك رسول)) رسول یش: ماچ كردن و دهستهگهمهیهكی سه‌ره‌تاییه، *خۆی دوو شت له‌سه‌ر پیاو له‌كاتی جووتبونی له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی حه‌ڕامه ! ئه‌وانیش: 1- جووتبون له‌كاتی بێ نوێژی دا! له‌به‌ر ئایه‌تی: [وَێسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِیچِ قُلْ هُوَ أَژًی فَاعْتَزِلُوا النِّسَاوَ فِی الْمَحِیچِ وَڵا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّی ێگْهُرْنَ فَإِژَا تَگَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَیْپُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ التَّوَّابِینَ وَیُحِبُّ الْمُتَگَهِّڕینَ] البقره:222،واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم) پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عاده‌تی (یا شوێنی) مانگانه‌ی ئافره‌ت (ئاخۆ چی بكه‌ن له‌وكاتانه‌دا)؟ پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره كه‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌كانتان كه له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیكیان مه‌كه‌ون (له ڕووی جوتبونهوه) تا پاك ده‌بنه‌وه جا كاتێك پاك و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شوشت بچنه لایان به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌كاران و پاكانی خۆش ده‌وێت و پاداشتیان ده‌داته‌وه‌و ڕێزیان لێ ده‌گرێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆكیان پاكه). 2- هه‌روه‌ها جیماع كردن له ڕێگای (دبور) كۆمه‌وه! له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی: ((مَلْعُونٌ مَنْ أَتَی امْرَأَتَهُ فِی دُبُڕهَا (( رواه أبو داود والإمام أحمد وصححه فی صحیح الجامع 5889، واته: به‌ر نه‌فرین كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه له دوواوه ده‌چێته لای خێزانه‌كه‌ی!، وه هه‌ردوو ئهوخالاَنهی باسمان كردن له‌فه‌رمووده‌یه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم به‌یه‌كه‌وه باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: ((اتَّقِ الدُّبُرَ وَالْحَیْچَهَ (( رواه أحمد وأبو داود كه‌له صحیح الجامع ژماره: 1141ئه‌م فه‌رمووده هاتووه، واته: (له‌كاتی جیماع كردن) خۆ بپارێزن له پشتڕاو هه‌روه‌ها له‌كاتی بێ نوێژیدا، * بهلاَم ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ده‌م.. له‌كاتی جووتبوندا دوومه‌رجی بۆ دا ئه‌نرێ: 1- نابێ زیانبه‌خش بێ، (كه خۆی ئه‌مڕۆ زانستی سه‌رده‌م لێكی داوه‌ته‌وه: كه‌چه‌ندین نه‌خۆشی له‌و ڕه‌فتاره به‌دی ده‌كرێت..!). 2- هه‌روه‌ها نه‌بێته هۆكارێك له‌وه‌ی كه پیسی بكه‌وێته ده‌می! ( ئه‌وه هیچ گومانی تیا نیه كه‌مرۆڤی موسڵمان ده‌بێ خاوێن بێت). شێخ عبدالرحمن البراك ده‌ڵێ: (ینبغی اجتنابه تنزهاً وترفعاً لما فیه من القژاره ومخالفه الفگره ، وڵنه یفوّت علی المرأه قچا‌و وگرها إژا اعتاده الرجل) ، زه‌روره خۆ دوورگرتن له‌م كاره له‌به‌ر پاكی و دووركه‌وتنه‌وه له‌و پیسیه‌ی كه لێیه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و(ده‌ره‌چێ) هه‌روه‌ها له‌به‌ر پێچه‌وانی ئادابی ئیسلامه‌تی، هه‌روه‌ها بهوهۆكارهوه ئافره‌تیش دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌م غه‌ریزه‌یه‌ی له‌ده‌ستی ده‌چێت ئه‌گه‌ر پیاو به‌مجۆره به‌رده‌وامبێت، پێویستیشه بزانرێت كه: له‌بۆ ئافره‌ت هه‌یه ئه‌و جۆره داوایانه‌ی پیاو ڕه‌ت كاته‌وه. * ده‌رباره‌ی فڕێ دانی شه‌هوه‌ته‌كه به‌سه‌ر ده‌م و ڕوومه‌تی ئافره‌ته‌كه‌ی (به‌تایبه‌ت ناو ده‌می)! دروست نیه‌و حه‌ڕامه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك: 1- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌شه بۆ پیسی وه‌كو (مه‌ژی ومهدی و وه‌دی) كه پیسن ، چونكه لێره‌دا به‌یه‌قین ئه‌وانه ڕوو ئه‌ده‌ن و شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌تیش له‌سه‌ره‌تاوه بابی (سدالژرائع)ی داناوه (كه‌بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیاره له‌ناو شه‌ریعه‌تی ئیسلامی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر شت له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت.. بۆیه ده‌بێ ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن. 2- ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌زاناكان ده‌ڵێن: (مه‌نی) پاكه بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (مه‌نی)خستنه دهوو خواردنی به‌دروست نازانن له‌به‌ر پیسی و بێ ته‌بیعاتی ، هه‌روه‌ها فه‌رمانی خوا لهسهرپاكی كه ده‌فه‌رموێ: [ویحل له‌م الگیبات ویحرم علیهم الخبائپ ] سوره اڵ‌عراف 157،واته: (پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم بۆ شوێن كه‌وتوانی) هه‌رچیه‌ك پاك و چاكه بۆیان حهلاَڵ ده‌كات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌ڕام ده‌كات..، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی تریش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه: زۆرینه‌ی زانایان میزی ئاژه‌ڵی گۆشت خوراو به حهلاَڵ ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕایان نه‌داوه به‌خواردنه‌وه‌ی مه‌گه‌ر بۆ نه‌خۆشی و یا له‌حاڵه‌تی زۆر زه‌روور نه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می زووه‌وه‌ش ئه‌م ڕه‌فتاره بهناشاییسته دانراوه بۆ مرۆڤ تاوه‌كو ئه‌مڕۆش..مرۆڤی خاوه‌ن قیه‌م و ئه‌خلاق قێزی له‌م جۆره ڕه‌فتارانه ده‌بێته‌وه. 3- هه‌روه‌ها چاولێكه‌ری كافرو خه‌ڵكانێكی زیناكه‌رو داوێن پیسه كه هیچ ڕێساكانی مرۆڤایه‌تی ڕهچاوناكهن ته‌نها له‌دووای ئاره‌زوات و شه‌هه‌وات و ڕهغهباتی خۆیانن!. هه‌رگیز له‌ژیانی موسڵمانانی پێشتر ئه‌مه نه‌بووه كه كه‌سێك بچێته لای خێزانی پاشان مهنیهكهی خۆی ده‌رخوارد دات! تا ئه‌وكاته‌ی موسڵمانان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی غه‌یره دین تێكه‌ڵ بوون و پاشان په‌یابوونی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیای ڕۆژبه‌ڕۆژی سه‌رده‌م و( به‌خراپ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی نه‌فس نزمی ئاژه‌ڵ ئاساوه)! ئه‌و ڤایرۆسه كه‌وته ناو موسڵمانان و كاریگه‌ری سلبی بوو له‌سه‌ر هێندێك له موسڵمانان و لێكه‌وتنه‌وه‌ی تێكچوونی شیرازه‌ی عائیلی..! سوێند به‌خوا ئاژه‌ڵ بێزی نایه‌ت نێرینه‌ی نێره‌كه‌ی بلێسێته‌وه له‌پاشی ئه‌وه‌ی كه توشی بوو، ئینجا ڕات چۆنه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ كه خوا به‌گه‌وره‌یی خۆی ڕێزی زۆری له‌مرۆڤ ناوه‌و ده‌فه‌رموێ: [{وَڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ێدَمَ ..]الإسرا‌و70؟! مه‌گه‌ر كه‌سانێك بن كه وه‌كو خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: [أولئك كاڵنعام بل هم أچل أولئك هم الغافلون]! ڕوو ڕه‌شی و سیسی بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌مجۆره كه‌سانه ده‌شوبهێنن له هه‌ڵس و كه‌وت و ڕه‌فتاریان! ئینجا له‌و ڕووه‌وه حهڕامهكهی وه‌كو ڕۆژی ڕووناك دیاره لهفهرموودهش هاتووه: ((من تشبه بقوم فهو منهم !(( رواه أحمد وغیره بسند جید، واته: كه‌سێك لاسایی خه‌ڵكانێك بكاته‌وه (و خۆی به‌وان بچوێنێت) ئه‌وه له‌وانه (یاخود: حه‌شری له‌گه‌ڵ ئه‌وانه)!. له‌كۆتاییدا: زۆرینه‌ی فه‌توا سه‌رده‌میه‌كان جگه له‌خاڵه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان نه‌بێت (كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كردووه)، له‌ززه‌ت بینینی ژن و مێرد به هه‌ركوێیه‌كی جه‌سته‌ی یه‌كتری به‌دروست ده‌زانن بهلاَم به‌مه‌رجێك كه: پاك و خاوێن بن و موسڵمانانه ڕه‌فتار بكه‌ن و ئادابی گشتی بپارێزن و (ئه‌خلاق)ڕه‌وشت به‌رز بن.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-06-13-1718.html