|
|
|
|
|
|
له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ پێویسته ئافره‌تان داوای كڕینی زێڕ كه‌م كه‌نه‌وه
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
سێشه‌ممه-08-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
ئایه زێڕی زۆر‌و دانانی ماره‌یی زۆر قه‌دری ئافره‌ت زیاد ده‌كه‌ن؟ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌و پاشانیش فه‌رمووده‌ی ((بڕوا دامه‌زراو نابێت ئه‌وكه‌سه‌ی چی بۆخۆی پێ خۆشه بۆ (خوشك)و برای دینیهكهشی ئاوهای پێ خۆش نه‌بێت)) وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه: (ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌و فه‌رمانه) گشتی یه‌و هه‌موو بوارێكی ژیانی مرۆڤ له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت ،پاشان توخودا عه‌یب و شوره‌یی نیه كچێك له‌گه‌ڵ كوڕێك به‌ره‌و ڕووی یه‌كتری بكرێن و (ئه‌وان كه‌ده‌بنه هاوسه‌ری یه‌كدی و خۆشی و ناخۆشی ژیانی داهاتوویان له‌گه‌ڵ یه‌كدی بگوزه‌رێنن و) یه‌كتریان به دڵ بێت كه‌چی پاره‌و زێڕی زۆر‌و ماره‌یی دانانی خه‌یالی بكه‌نه هه‌نجه‌ت و بیانوو! ئه‌م خوازبێنیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه فه‌شه‌لی پێ بهێنرێت و پاشان له‌به‌ر له‌توانا دانه‌بوونی لایه‌نی داخوازی كار! له‌م داخوازیه بكشێنه‌وه؟! پاشان (ماڵی كچه) چی وهلاَمی خزم و ده‌ورو دراوسێ و خه‌ڵكی ده‌ده‌نه‌وه؟ ده‌ڵێن: یه‌كتریان به‌دڵ بوو بهلاَم له‌به‌ر داوای زۆری پاره‌و زێڕ (له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی كچه‌وه یا له‌لایه‌ن كچه‌وه به‌پاڵنه‌ری كه‌س و كاری خۆی) كوڕه پێی هه‌ڵنه‌ستاو (له توانای دانه‌بوو)! به‌دڵ شكاوی مه‌جلیسه‌كه‌یان جێ هێشت!، پاشان ئاخۆ چه‌ندی تر وای به‌سه‌ر بێنن و به‌ده‌ردی ئه‌م داخوازی كاره‌ی ببه‌ن (ئه‌وا ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن و واز له‌م داوا زۆرانه‌یان نه‌هێنن)! من ده‌پرسم لێره‌دا: كێ زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت؟ ئایا ده‌ستوری ئیسلام و موسڵمانان ده‌بێ وا بێت؟! یا به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت: كار ئاسانی بكرێت و له‌بری دانانی ماره‌یی زۆر به‌ڵكو كه‌سی ده‌ست به‌ده‌ستنوێژ هه‌ڵبژێرن له ڕووی دینه‌وه هه‌روه‌كو له چه‌ندین فه‌رمووده هێما بۆ ئه‌وه كراوه، پاشان لهئیسلامهتی نزای به‌ره‌كه‌ت كراوه له نێوان ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی كه ماره‌ییه‌كه‌ی كه‌م بێت، وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كچان و قه‌یران و (هه‌روه‌ها ئه‌و بێوه‌ژنانه‌ی كه ئاره‌زووی شووكردنهوهیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر شه‌رعی خوا شوو بكه‌نه‌وه‌و) ڕێژه‌یان له‌ناومان كه‌م بێته‌وه‌و زۆرترین پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێك بهێنرێت.. پێویسته هه‌ركه‌سه لهڕاستهخۆمان كار ئاسانی و قسه‌ی باش و دوعای خێر‌و ئامۆژگاری چاك بكه‌ین بۆ گه‌نجان و یا ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت بچنه ژیانی هاوسه‌ریه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر هه‌موولامان به‌تایبه‌ت خاوه‌ن كچه‌كان و به‌تایبه‌تتر خودی كچه‌كان خۆیان (وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌هه‌مبه‌ر گرانبوونی نرخی زێڕ): ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و هه‌موو داوایانه‌و له داواكردنی زێڕی زۆر‌و هه‌روه‌ها دانانی ماره‌یی زۆر! وه من (به شه‌رعی خوا) دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه: كهبهختهوهری و كامه‌رانی له‌ژیان پاره‌و پول و زێڕو زیو نیه! به‌ڵكو (سه‌عاده‌ت و) كامه‌رانی ئینسان: دینداری و ده‌ست به‌ده‌ستنوێژ بوون و گوێ ڕایه‌ڵی یه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر (لهههردوولایهن و ڕه‌گه‌زه‌وه): له‌ڕووی خواناسی و دینداری و ڕه‌وشت به‌رزیه‌وه، له‌كۆتاییش دا پرسیارێكم هه‌یه له هه‌موو ئافره‌تان: باشه چۆن به‌قسه‌ی خه‌ڵكێك و به‌داواكاری زۆرت ده‌ته‌وێ هاوبه‌شی ژیانت تووشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌فه‌ت كه‌یت له‌به‌ر خڕبوونه‌وه‌ی قه‌رزی زۆر له‌سه‌ری به‌جێ به‌جێ كردنی داوا زۆره‌كانت؟! چۆن ده‌ته‌وێت ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی و پادشایانه به‌سه‌ربه‌ری و شه‌ریكی حهیاتیشت شه‌و خه‌وی لێ نه‌كه‌وێت له‌به‌ر خه‌می قه‌رز؟! ئه‌ی خوا خۆی به‌گه‌وره‌یی خۆی ((بار قوڕسی له‌سه‌رمان لانه‌بردووه))؟، ئه‌ی له فه‌رمووده پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم فه‌رمانی پێمان نه‌كردووه ((كار ئاسانی بكه‌ین و زه‌حمه‌تی نه‌كه‌ین))؟ ئه‌ی فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌رو دایكی حه‌سه‌نه‌ین و گه‌وره ئافره‌تانی به‌هه‌شت داوای خزمه‌تكارێكی نه‌كرد كه لهدهستاڕ یارمه‌تی بدات كه‌چی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ویردی فێر ئه‌كرد له‌شه‌وا بیكات؟ ئایا جه‌رگی نه‌بوو، ئایا حه‌زی نه‌ده‌كرد كچه‌كه‌ی له ئیسڕاحه‌ت دابژی؟! ئه‌ی بهڕهیحانهی خۆی ناوی نه‌ده‌برد؟ ئه‌ی بۆچی بۆی جێ به‌جێ نه‌كرد؟ ئه‌وانه پێشه‌نگی ئێمه‌ن نه‌ك كه‌سانێكی ئاره‌زووباز تا نمونه‌یان پێبینینهوهو بڵێین: بۆ فلاَنه كچ، یا كچی فلاَن كه‌سی ئه‌و هه‌موو زێڕه‌ی بۆكراوه! به‌ڵكو پێغه‌مبه‌رو یاران بێنینه به‌رچاوی خۆمان و هه‌نگاو له‌دوای هه‌نگاوی ئه‌وانه‌وه ههڵنێین، ده‌پرسم: ئه‌ی پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر و عومه‌رو عه‌لی (خوا له‌هه‌موویان ڕازی بێت) له‌كچ به‌شوودان هێنده به مواسه‌فات و داواكاری زۆر بووینه؟ ئه‌ی مامۆستا سه‌عیدی كوڕی موسه‌یه‌ب خه‌لیفه بۆ كوڕی خۆی داخوازی كچه‌كه‌ی لێ نه‌كرد كه هه‌موو گیانی ده‌كرده زێڕ كه‌چی داخوازیه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و دای به فه‌قێ یه‌كی هه‌ژاری جل بهپینهی خۆی؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌و عهڕزهی خه‌لیفه‌ی ڕه‌تكرده‌وه (كه به‌كیلۆ زێڕ ماره‌یی بۆ داده‌نا)؟ ئایا ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه حه‌زیان له‌ژیانی دونیا‌و زێڕو پاره‌ی زۆر نه‌بوو؟ بۆچی ئه‌وانیش مرۆڤ بوون وه‌كو ئێمه خه‌ونیان هه‌بوو، تموحیان هه‌بوو..بهلاَم خه‌ون و تموحیان بۆ دونیا نه‌بوو! به‌ڵكو بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوایان بوو، ده‌ی كه‌واته گه‌ر موسڵمانین و شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وانین: پێویسته ده‌ست هه‌ڵگرن له ماره‌یی زۆر‌و له زێڕی زۆر.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-06-08-4223.html