|
|
|
|
|
|
هه‌ندێ له حیكمه‌ت و سوده‌كانی ژن هێنان
مامۆستا ئه‌بو به‌كری سدیقی
سێشه‌ممه-08-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
خوێنه‌ری سه‌نگینم ژنهێنان و هاوسه‌رگرتن وه‌كو باسمانكرد رێگه‌و رێبازێكی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وای درودی خوای له سه‌ربێت وه كارێكی وایه كه ئینسانی كامل و ته‌واو لێی بێ نیاز نابێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و هه‌موو حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی و سودو قازانجانه‌ی كه له ژنهێنان و هاوسه‌رگرتندا هه‌یه. ئه‌مانه‌ش هه‌ندێ له‌و حیكمه‌ت و سودو قازانجانهن: 1- ژن هێنان و هاوسه‌رگرتن به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كه‌ی خوای په‌روه‌دگاره، چونكه خوای په‌روه‌دگار له چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی پیرۆزی قورئاندا فه‌رمانی به ژنهێنان و هاوسه‌رگرتن كردووه، ئه‌مه‌ش ئاشكرا‌و روونه. 2- هاوسه‌رگرتن شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت و رێبازی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامهدرودی خوای له سه‌ربێت ئیقتیدا كردنه به هه‌دیه‌و دیاری پێغه‌مبه‌رانه‌وه سڵاوی خوایان له‌سه‌ر بێ. 3- ژن هێنان شكاندنی ئاره‌زووی ئینسانه‌و چاوگرتنهوهیه له ئاست ئافره‌تانی نامه‌حره‌م و بێگانه‌دا وه‌كو له فه‌رمووده‌كه‌ی عه‌بدالله ی كوڕی مه‌سعود له‌و باره‌وه گێڕایه‌وه كه باسمانكرد. 4- ژن هێنان و شووكردن ده‌بێته هۆی پاراستنی عه‌وره‌تی ئینسان و به‌پاك راگرتنی داوێنی ئافره‌تان، وه‌كو له فه‌رمووده پیرۆزه‌كه‌دا كه عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود ریوایه‌تی كردووه له پێشه‌وه باسمانكردو پێویست به دووباره كردنه‌وه ناكات. 5- به‌هۆی ژن هێنان و شووكردنی ئافره‌تانه‌وه خراپه‌و فاحیشه‌و نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك: ئایدزو سیلان و زوهریو ئه‌وانی تریش له‌ناو موسوڵماناندا بڵاونابنه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپاو ئهمریكاو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌هۆی كاری سێكسی و زیناو فاحیشه‌ی خۆیانه‌وه تووشی ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشی وه‌ك: ئایدزو سیلان و زوهریو نه‌خۆشیه پیسانه بوون و رزگاریان نابێ به دكتۆر‌و ده‌رمانیش. 6- زۆربوونی نه‌وه‌و وه‌چه به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له سه‌ربێت شانازی پێوه‌كردووه و فه‌رموویه‌تی: ئافره‌تی به‌سۆزو بهزگوزا ماره بكه‌ن و بیكه‌نه هاوسه‌ری خۆتان، چونكه به‌راستی من شانازی به‌زۆریتانه‌وه ده‌كه‌م له‌ناو میله‌تانی تردا . 7- ده‌سكه‌وتن و به‌ده‌سهێنانی ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر له جووت بوون(جماع)كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی حه‌ڵاڵی خۆیدا وه‌كو ئهبوژر ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوادرودی خوای له سه‌ربێت فه‌رموویه‌تی: جووت بوون(جماع)كردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتاندا صه‌ده‌قه‌و خێره . 8- خۆشویستنی ئه‌و كاره‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوادرودی خوای له سه‌ربێت خۆشیده‌وێت ئه‌ویش بریتیه له ژنهێنان و هاوسه‌رگرتن وه‌كو فه‌رموویه‌تی: {حُبِب إلیّ من دنیاكُم الگیب والنساو.. } . واته: له دنیای ئێوه‌دا بۆنی خۆش و ئافره‌ت بۆ من خۆشهویستكراوه. 9- په‌یداكردنی منداڵه كه ئینسان له دوای خۆی سوود له دوعا‌و نزاكانی وه‌رده‌گرێت, وه‌كو له فه‌رمووده‌ی پیرۆزدا پێغه‌مبه‌ری خوادرودی خوای له سه‌ربێت باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئینسان له دوای مردنی ته‌نها له سێ رێگه‌وه چاكه‌ی پێده‌گات, كه یه‌كێكیان دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی منداڵی بۆ خوا صوڵحاوو چاكه بۆ باوك و دایكی خۆی له دوای مردنیانه‌وه. 10- سوود وه‌رگرتن له تكاكردنی منداڵان بۆ باوك و دایكیان بۆ چوونیان بۆ ناو به‌هه‌شت له رۆژی دواییدا له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێ له یاره‌كان گوێیان له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو درودی خوای له سه‌ربێت ده‌یفه‌رموو: {یُقالُ للولدان یوم القیامه: ادخُلوا الجنه, قال: فیقولون: یارب حتی یدخل ێباۆنا وأمهاتنا, قال: فیأتون, قال:فیقول الله عزوجل: مالی أراهم محبنگئین, ادخلوا الجنه, قال: فیقولون یارب ێباۆنا وأمهاتنا, قال:فیقول: ادخلوا الجنه أنتم وێباۆكم} . واته: له رۆژی دواییدا له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌دگاره‌وه به منداڵان ده‌گوترێ: بڕۆن بۆ ناو به‌هه‌شت. ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئاخر ئه‌ی خوای په‌روه‌دگار هه‌تا دایك و باوكمان نه‌چنه به‌هه‌شته‌وه ئێمه چۆن بچین؟ یاره به‌ڕێزه‌كه وتی: دایك و باوكمان دێت وخوای پهروهدگاردهفهرموێت: ئه‌وه بۆ ناڕۆن بۆ ناو به‌هه‌شت؟. ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئه‌ی خوای په‌روه‌دگار ئه‌ی دایك و باوكمان؟ گوتی ئه‌مجا خوای پهروهدگاردهفهرموێت: ده‌بڕۆن خۆتان و دایك و باوكتان بڕۆن بۆ به‌هه‌شت. 11- په‌یدابوونی نه‌وه‌یه‌كی بڕواداری وا كه له ئاینده‌دا ببنه مایه‌ی خێر‌و فه‌ڕو پیرۆزی بۆ وڵات و نیشتمان و خه‌ڵك و به‌رگری بكا لێیان. 12- له ژنهێناندا ئه‌و هه‌موو خۆشی و سۆز‌و به‌زه‌ییه له نێوان ژن و پیاودا به‌ده‌ست دێت.و جگه له‌مانه‌ش ئه‌و هه‌موو سوودو قازانجانه‌ی كه هه‌ر خوا بۆ خۆی ده‌یانزانێ به‌ده‌ست دێت .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-06-08-1143.html