|
|
|
|
|
|
په‌له‌كردن له جوتبوون له شه‌وی زاوایه‌تیدا ده‌بێته هۆی چی؟
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
ماڵه‌كه‌ن، هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا باسی خۆشه‌ویستی خۆت بۆ ئافره‌ته‌كه بكه كه ئه‌وت له لا خۆشه‌ویسته، باسی جوانی و شۆخ و شه‌نگی ئه‌و بكه. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی بۆ بكه به‌هۆی به‌دیارخستنی جوانی و ڕازاوه‌یی بۆ پیاوی بێگانه توشی گوناهو تاوان ده‌بێت.. نه‌كه‌ی به‌بێ پێشه‌كی قسه كردن و دڵنیایی په‌له بكه‌ی له جوتبون، نه‌كه‌ی ده‌ستت بۆ هیچ شوێنێكی ببه‌ی یان یه‌كسه‌ر ماچی بكه‌ی یان یه‌كسه‌ر شوێنی خۆت بگۆڕی و بچیته ته‌نیشتیه‌وه. ئیمامی شه‌رع زان ابن الحزم له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (گوق الحمامه)دا ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌بو به‌كری محمدی كوڕی حه‌جه‌ری بۆی باس كردم كه یه‌كێك له پیاوه گه‌وره‌كانمان له به‌غدا كچێكی بینی و خۆشه‌ویستی كه‌وته دڵیه‌وه‌و داخوازی كرد‌و هێنای.. له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی دا به‌بێ هیچ پێشه‌كی و قسه‌كردن و لاواندنه‌وه چوه لای به‌نیازی جوتبون، كاتێك كچه‌كه (زه‌كه‌ر)ی پیاوه‌كه‌ی بینی له‌به‌ر گه‌وره‌یی له‌به‌ر ده‌ستی هه‌ڵات و نه‌یویست بچێته‌وه لای پیاوه‌كه تا مردن. ئا به‌م شێوه‌یه په‌له كردن له جوتبون له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی بوه هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندی دو كه‌س و لێك جیابونه‌وه‌یان. گه‌ر ئه‌م پیاوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی كردبایه تا ئافره‌ته‌كه ده‌هاته ژێر بار‌و هێدی و هێمن ده‌بۆوه، ئه‌و كاته حاڵی باشتر و به‌ختیارتر ده‌بو. دكتۆر فریدریك كه‌ن له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (حیاتنا الجنسیه)دا ده‌ڵێ: نه‌زانی و كه‌م شاره‌زایی پیاو له‌م حاڵه‌ته ئه‌سته‌مانه‌دا ره‌نگه ببێته هۆی كاره‌ساتی ئێش دار كه ئاكامه‌كه‌ی گواستنه‌وه بێ له سه‌ر جێی هاوسه‌ریی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شێتان، درێژه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كچێكی هه‌ستدار له‌به‌ر ره‌وشت جوانی یه‌كه‌ی خه‌ڵك خۆشیان ده‌ویست، به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی شوی كرد، به‌ڵام هیچ شتێ ده‌رباره‌ی ژیانی ژن و مێردایه‌تی نه‌ده‌زانێ، كه‌س و كاری و ده‌ستگیرانه‌كه‌شی بایه‌خیان به‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌دابو. له شه‌وی گواستنه‌وه‌دا زاوا داوای لێ‌كرد كه بێته ژێربار و ئاماده‌بێ بۆ جوتبون، كچه‌كه‌ش نه‌یهێشت ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام پیاوه دڕنده‌كه په‌لاماری دا تا ئه‌و شته‌ی كه به مافێكی شه‌رعی خۆی ده‌زانێ ده‌سته‌به‌ری بكات! له‌به‌ر ئه‌وه كچه‌كه توڕه بو ده‌ستی كرد به شكاندنی كه‌ل و په‌له‌كانی ناو ژوره‌كه، گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌و پیاوانه‌ی له ئوتێله‌كه‌دا بون شڵه‌ژان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پزیشكی بۆ بانگ بكه‌ن، ته‌له‌فۆنیان بۆ پیاوانی پۆلیس كرد و ئه‌وانیش په‌ل به‌ستیان كرد و بردیانه نه‌خۆشخانه‌ی شێتان..
سةرجاوة: b8
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-05-26-5858.html