|
|
|
|
|
|
هه‌ڵه‌كانی شه‌وی به زاوابوون چییه؟:تكایه پێم بلێن با ئاگاداریان بم
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
1- له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی دا هه‌مو خه‌م و گرنگییه‌كی بياو بریتی ده‌بێ له لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌هه‌ر چ ڕێگاو وه‌سیله‌و شێوه‌یه‌ك بێت. 2- له‌م ئافره‌ته تازه‌یه‌ی كه بوه‌ته خێزانی ئومێد‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات به حوكمی واقیعه‌وه ئه‌م كاره قبوڵ بكات و پێی ڕازی بێت به‌بێ بونی هیچ پێشه‌كی یه‌ك بۆ لابردنی په‌رده‌ی كچێنی، گه‌ر هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره توند‌و تیژیه‌یان پێ پیاوه‌تی بێت، ئه‌وا ئیسلام حوكمی ئه‌وه ده‌دات كه نه‌رم و نیانی و به‌نه‌رمی جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤ دا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵیش به پیاوه‌تی(رجوله) داده‌نێ! له‌به‌ر ئه‌وه خۆشه‌ویست ترین و به‌نرخ ترین شت له‌لای ئافره‌ت په‌رده‌ی كچێنی یه، كه به‌لای ئه‌وانه‌وه ده‌بێ به‌بێ هیچ به‌رگریه‌ك ده‌بێ قبوڵی لابردنی بكات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ین بردن و ڕوخاندنی فیتره‌تی ئافرهتهكهیهو شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌م ئافره‌ته..
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-05-26-0914.html