|
|
|
|
|
|
به‌ستن له شه‌وی به زاوا بووندا هه‌یه؟ واته ترس له به‌زاوا بوون و نه‌بوون به پیاو
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
ترسان له كرداری جنسی (جوتبون) چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، گرنگترینیان لای پیاو ئه‌وه‌یه كه له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی له‌به‌ر نه‌شاره‌زایی ناتوانێ كاره‌كه بكات، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بیروبۆچونه هه‌ڵه‌یه‌ی كه ده‌رباره‌ی جنسی وه‌رگرتوه، كچیش له‌م دو هۆكاره به‌شداره كه له كرداری جنسی ده‌ترسێ. به بۆنه‌ی قسه كردن ده‌رباره‌ی لادانی په‌رده‌ی كچێنی پێویسته ئه‌م ئاماژه‌یه بكرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وا زۆربه‌ی پیاوان له چه‌ند شه‌وانی یه‌كه‌می زاوایه‌تی دا ناتوانن ئه‌م په‌رده‌یه لابده‌ن له‌به‌ر شڵه‌ژانی ده‌رونی یان له‌به‌ر توند‌و ڕه‌قی په‌رده‌ی ئافره‌ته‌كه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر هاوڕێ و خزمه‌كانی هه‌ردو لا زۆر گرنگی نه‌ده‌ن به گه‌وره كردنی لانه‌دانی ئه‌م په‌رده‌یه له یه‌كه‌م شه‌ودا. هه‌روه‌ها گرنگی به قسه‌و قسه‌ڵۆك نه‌ده‌ن و گاڵته به زاوا نه‌كه‌ن. چونكه ره‌نگه به‌هۆی ئه‌م سهرزهنشتكردنه دوچاری ئامێر خاوبونه‌وه ببێ كه شتێكی ترسناكه‌و هه‌ڕه‌شه له ژیانی ژن و مێرد ده‌كات، خاوبونه‌وه‌ش دو جۆری هه‌یه (عچوی و نه‌فسی)، نهفسیهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تی مێشك. ئاشكرا‌و ڕونه ده‌توانم بڵێم ئه‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتو و زاڵ ده‌بێ گه‌ر خۆی له ناخه‌وه باوه‌ڕی وا بێ كه له‌م كاره‌دا سه‌رده‌كه‌وێ!! هه‌ندێك كه‌س باسی داب و نه‌ریتێكی خراپیان بۆ كردم كه له هه‌ندێ له لادێكاندا ڕو ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌ر ئه‌و گه‌نجه له یه‌كه‌م شه‌ودا نه‌یتوانی ئه‌م په‌رده‌یه لادات واته به زاوا نه‌بێ، ئه‌وا هاوڕێكانی گاڵته‌و یاری پێ ده‌كه‌ن و تاوانی خاوی و شلی زه‌كه‌ری ده‌ده‌نه پاڵ! به‌ڵام گه‌ر به زاوا ببێ و په‌رده‌ی كچێنی كچه‌كه لاببات، ئه‌وا هاوڕێ و نزیكه‌كانی بوكه‌كه هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێ و تاوانی ئاره‌زوی جنسی ده‌ده‌نه پاڵ گوایه ئاره‌زوی هه‌ڵساوه بۆیه له یه‌كه‌م شه‌ودا مل كه‌چ و ته‌سلیم بوه بۆ زاوا كه به‌زاوا ببێ! له‌به‌ر ئه‌وه به‌هۆی ئه‌م بیروبۆچونه هه‌ڵه‌یه‌ی هاوڕێ و نزیكه‌كانی نایه‌ڵێ زاوا جوت ببێ، زاواش ناچار ده‌بێ ده‌ست بكات به لێدانی بوكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌ده‌ست گاڵته‌جاڕی هاوڕێكانی ده‌رباز بێت. سةرجاوة: b8 |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-05-26-0430.html