|
|
|
|
|
|
تهلاَقی كه‌سی سه‌رخۆش ده‌كه‌وێ؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
چوارشه‌ممه-12-ئایار(مانگی 5)-2010
ئهوسهرخۆشهیه كه‌به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی خۆی خۆی سه‌رخۆش كردوه وه‌كو ئه‌وه بۆ خۆی به‌كه‌یفی خۆی و به‌زانینی خۆی ئاره‌قی خواردبێته‌وه , ئه‌م سه‌رخۆشه زانایان دوڕایان تێیدا هه‌یه.یه‌كه‌م : تێكڕای زانایان ( جمهور ) ئهبوحنیفه , مالك , شافیعی لهڕاسترین قسه‌یدا , احمد له‌قسه‌ی مهشهوریدا یه‌كێكن لهوزانایانه پێیان وایه ئه‌م سه‌رخۆشه له‌كاتی سه‌رخۆشیه كه‌یدا تهلاَقی ده‌كه‌وێ . دوهه‌م : قسه‌ی قه‌دیمی ئیمام شافیعی و مزنی و گحاوی و ڕیوایه‌تی دوه‌می ئیمام احمد پێیان وایه ئه‌و سه‌رخۆشه له‌هیچ كاتێكی دا تهلاَقی ناكه‌وێ , ئه‌م قسه یه هه‌ڵبژارده‌ی شیخ الاسلام ئیبن تیمیه یه , عمری كوڕی عبدالعزیز و لیپ و ئیسحاق و ئه‌بو پور هه‌رهه‌مان ڕایان هه‌یه , لهعپمانی كوڕی عفانیشهوه وا گێڕدراوه‌ته‌وه , ئه‌مانه به‌ڵگه‌یان ئه‌مانه‌یه : 1- خوا عزوجل فه‌رموویه‌تی :[ ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُواْ لاَ تَقْرَبُواْ الصَّلاَهَ وَأَنتُمْ سُكَارَی حَتَّێ تَعْڵمُواْ مَا تَقُولُونَ ] ( النسا‌و :43 ) له‌م ئایه‌ته‌دا خوا عزوجل قه‌ده‌غه‌ی كردوه سه‌رخۆش نوێََژبكات چونكه نازانێ چی ده‌ڵێ و چۆن نوێژ ده‌كات . 2- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له سه‌ر بێت) بهماعزی فه‌رموو كاتێك كه ئه‌و گوتی زینام كردوه پێ ی فه‌رموو : (( أ شَڕبَ خمراً )) ئه‌وه ماعز ئاره‌قی خواردۆته‌وه ؟ كابرایه‌ك هه‌ڵساو بۆنی ده‌می كرد بۆنی ئاره‌قی لێ نه‌ده‌هات . 3- كابرایه‌كی سه‌رخۆش ژنه‌كه‌ی تهلاَق دابوو هێنایه لای عمری كوڕی عبدالعزیز ئه‌ویش سوێندی دا به‌خوا جل جلاله كه‌له‌كاتی تهلاَقداندا عه‌قڵی له‌لای خۆی نه‌بووه , ئه‌ویش سوێندی خوارد , ئه‌نجا عمری كوڕی عبدالعزیز ژنه‌كه‌ی پێدایه‌وه , دوای ئه‌وه داری حه‌ددی لێ دا . هه‌روه‌ها عپمانی كوڕی عفان گوتویه‌تی : تهلاَقی سه‌رخۆش ناكه‌وێ. قسه‌ی به‌هێز ( راجیح ) خوێنه‌ری ئازیز ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده دیراسه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م كردوه ئه‌مه‌م بۆ ڕون بۆته‌وه : أ – تهلاَقی سه‌رخۆش ده‌كه‌وێ به‌گوێره‌ی قسه‌ی تێكڕای زانایان ( جمهوری العلما‌و ) بۆسهرخۆشێك كه به‌ئه‌نقه‌ست خۆی سه‌رخۆش كردبێت وئهزیهتی ژنه‌كه‌ی زۆر بكات و ژنه‌كه‌ی توانای ژیان بردنه سه‌ری نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و مێرده سه‌رخۆشه ی‌دا واته : به‌هه‌موو بارێك ئه‌و ژنه نه‌توانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سهرخۆشهدا بژی ، ئه‌مه سه‌رخۆشه تهلاَقی ده‌كه‌وێت . ب- تهلاَقی سه‌رخۆش ناكه‌وێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به گوێره یی قسه‌ی قه‌دیمی ئیمام شافیعی و قسه‌ی تازه‌ی ئیمام احمدو شیخ الاسلام ئیبن تیمیه و ئیبن القیم الجوزیه و چه‌نده‌ها زانایانی دیكه , ئه‌مجا شیخ عپیمین و عبدالكریم زیدان و چه‌نده‌ها زانایانی تر نه‌كه‌وتنی تهلاَقی سه‌رخۆشیان به‌هێزكردوه و ده‌ڵێن : تهلاَقی سه‌رخۆش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێ .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-05-12-1026.html