|
|
|
|
|
|
كورم و 25 سالم ، حه‌زم له ئامۆزایه‌كی خۆمه، بهلاَم ده‌ڵێن: هێنانی خزم له رووی ئاینه‌وه كێشه‌ی هه‌یه؟ ئه‌مه چۆنه؟
وةلاَمدانةوةى مامؤستا ئةبوبةكرى سديقى
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
واباشه ئافره‌ته‌كه خزمی نزیك نه‌بێ دووربێ، په‌یڕه‌وانی ئیمام شافیعی (رحمه الله) ئه‌م خاڵه‌یان زیادكردووه چونكه ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى لة سةربيَت فه‌رموویه‌تی: {لاتَنكِحوا القرابه القریبه فإن الولد یُخڵقُ چاویا ای نحیفا}. واته: له خزمه نزیكه‌كاندا ژن مه‌خوازن, چونكه منداڵه‌كانتان لاواز‌و نازیره‌ك ده‌بن. وه‌له كتێبی(منار السبیل)دا هاتووه ده‌ڵێ: سوننه‌ته ئافره‌تی بێگانه مارهبكرێ نه‌ك ئافره‌تی خزم چونكه منداڵی ئافره‌تی بێگانه به‌ڕێزترو نه‌جیبتر ده‌بێ وه چونكه لهتهلاق دانیش ئه‌مین نیه، ئه‌و كاته سه‌رده‌كێشێ بۆ پچراندنی خزمایه‌تی. هه‌روا شێخ (عپیمین) ئه‌م خاڵه‌ی باسكردووه له كتێبی(الجامع ڵحكام فقه السنه)دا به‌ڵام به‌و شێوهنا كه په‌یڕه‌وانی ئیمام شافعی (رحمه الله) باسیانكردووه به‌ڵكو هه‌ر بهوشیۆهیه كه له(منارالسبیل)دا باسكراوه به‌س به‌درێژ تر. وه هه‌روا ئیبن قودامه‌ی مه‌قدیسی له‌كتێبی(الكافی)دا ده‌ڵێ: سونه‌ته ئافره‌تی بێگانه بۆ هێنان ههڵبژیرَدرێ، چونكه منداڵه‌كه‌ی نهجیبترو بهڕرَیزتره، وهكوتویانه: ئافره‌تانی بێگانه به‌رزو نه‌جیبترن له ئافره‌تانی ئامۆزا‌و خزم بهئارامترن .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-05-07-1422.html