|
|
|
|
|
|
دروسته ژن داوای تهلاَق بكات، به هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێ كه پیاوه‌كه‌ی له سه‌ر كاری خراپ زیندانییه؟
وةلاَمدانةوةى مامؤستا ئةبوبةكرى سديقى
یه‌کشه‌ممه-02-ئایار(مانگی 5)-2010
تهلاَقدان به‌هۆی زیندانیبونی پیاوه‌وه : به‌لای ئیمام مالك وئیمام احمده‌وه بۆ ژن هه‌یه به‌هۆی زیندانیبونی مێرده‌كه‌یه‌وه كه وا داوای تهلاَق بكات , چونكه ئه‌و زیندانیبونهی بۆژنهكهی زیانی هه‌یه لهبهردوركهوتنهوه لێ ی , جاهه‌ر كاتێك ئه‌و پیاوه ماوه‌ی سێ ساڵ یان زیاتر خرایه زیندانه‌وه , و به‌حوكمێكی كۆتایی جێبه‌جێ كرا‌و ساڵێك زیاتر به‌سه‌ر زیندانیه كه‌یدا تێپه‌ڕی ئه‌وه بۆ ژنه‌كه هه‌یه داوا له دادوه‌ر ( قاچی ) بكات كهتهلاَقی بدا , جائه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه له‌لای دادوه‌ر ئیسپات بوو , ئه‌وه دادوه‌ر یه‌ك تهلاَقی ژنه‌كه ده‌دا , به‌س به‌لای ئیمام ئه‌حمده‌وه ئه‌و تهلاَقه بائینه نیه به‌ڵكو فهسخه ئیبن تیمیهش گوتویه‌تی : ژنی دیل و ژنی ئینسانی زیندانی و دیارنه‌بوو وه‌كو ژنی ئینسانی ونبوو ( مفقود ) وایه به‌یه‌كده‌نگی زانایان |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-05-02-5052.html