|
|
|
|
|
|
ئه‌گه‌ر پیاوێك بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جووتنه دةبوو، وه ژنه‌كه‌ی داوای لیێكرد كه بچێته لای به‌لام هه‌ر نه‌چوو حوكمه‌كه‌ی چییه؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
یه‌کشه‌ممه-02-ئایار(مانگی 5)-2010
ئه‌گه‌ر پیاو به‌بێ سوێند لێ خواردن له ژنه‌كه‌ی جیماعی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كرد ئه‌وه حوكمه‌كه‌ی وه‌كو حوكمی سوێند لێ خواردن واية ، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سوێند خواردنه‌كه كه چوار مانگه ڕۆیشت وتێپهڕی و بهلاَم پیاوه‌كه‌ی هه‌ر جووتبونی (جماع )له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كرد و ژنه‌كه‌شی داوای ده‌كرد ئه‌وه له‌م كاته‌دا دادوه‌ر ( حاكم ) ئه‌و پیاوه تهنگهتاودهكات بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه لای خۆی ، یان تهلاَقی بدات ، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌هاته به‌ر ئه‌وه كه ژنه‌كه‌ی بگێڕێته وه بۆلای خۆی له‌م كاته‌دا دادوه‌ر ( حاكم ) ده‌توانێ ئه‌و پیاوه زیندانی بكات تاوه‌كو تهلاَقی ده‌دا یان ده‌یگێڕێته‌وه چونكه عمری كوڕی خگاب گوتویه‌تی : كاتێك چوارمانگ ڕۆیشت و تێپه‌ڕی پیاوه‌كه ڕاِدهگیرێ ( توقیف )ده‌كرێ تاوه‌كو ژنه‌كه‌ی تهلاَق بدا. وه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه هه‌ربه ژنه‌كه‌ی ڕازی نه‌بوو نه‌ی گێڕایهوهبۆلای خۆی ئه‌وه له‌م كاته‌دا دادوه‌ر ( حاكم ) به‌زۆر ژنه‌كه‌ی پێ تهلاَق ده‌دا بۆ ئه‌وه ی ئه‌و ژنه تووشی زه‌ره‌رو زیان نه‌بێت وكێشه‌كه‌ی كۆتایی پێ بێت .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-05-02-3107.html