|
|
|
|
|
|
خواردنی ماڵ و سامانی هه‌تیوو چۆنه ؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
یه‌کشه‌ممه-02-ئایار(مانگی 5)-2010
زانایانی شه‌رع تێكڕا یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه سه‌رپه‌رشتیاری هه‌تیوو ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندبوو دروست نیه هیچ شتێك له‌ماڵ وسامانی منداڵی هه‌تیوو وه‌ربگرێ چونكه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : [ وَمَن كَانَ غَنِیًّا فَلْێسْتَعْفِفْ ] ( النساْ / 6 ) واته : سه‌رپه‌رشتیاری هه‌تیوه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندبوو بالهماڵی هه‌تیوو هیچ نه‌خوا شه‌عبی گوتویه‌تی : ماڵی هه‌تیوو بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌كو مرداره‌وه‌بوو خوێن وایه خواردنیان حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌یه . وه‌ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری هه‌تیوو هه‌ژاربوو , ئه‌وه له‌م كاته‌دا زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه : 1- كۆمه‌ڵێكیان ده‌ڵێن : بۆسه‌رپه‌رشتیاری ههژاردروسته كه‌وا به‌ئه‌ندازه‌ی پێویستیه‌كانی خۆیی له‌ماڵ و سامانی هه‌تیوو دا بخوات به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه : كابرایه‌ك هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودى خواى لة سةربيَت) و گوتی : من هه‌تیووم له‌لایه‌و بۆخۆشم ده‌ستم كورته و هه‌ژارم ؟ پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لة سةربيَت) له وهلاَمدا فه‌رمووی : (( كُلْ مِنْ مال یتیمك غیر مُسْڕفٍ ولامُباژرٍ ولا متأپلٍ )) واته : له‌ماڵی ههتیوهكهت بخۆ , بهلاَم به‌بێ ئیسراف لێ كردن و به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی لێ كردن و به‌بێ ئه‌وه‌ی ماڵی هه‌تیوه‌كه له‌گه‌ڵ ماڵی خۆت و ماڵی منداڵه كانت دا كۆبكه‌یته‌وه , هه‌روه‌ها له صحیحی ئیمام مسلم دا هاتوه كه‌وا عائیشه گوتویه‌تی : ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و هه‌تیووه دابه زیوه كه سه‌رپه‌رشتیاری هه‌تیوه‌كه‌ی ده‌كات و چاكسازی بۆ ده‌كات و خزمه‌تی ده‌كات كاتێك ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره هه‌ژاربێت ئه‌وه دروسته بۆی له‌ماڵ و سامانه‌كه‌ی وه‌ربگرێ و بیخوا ئه‌مه‌ی كه‌گوترا قسه‌ی تێكڕای زانایانه له به‌رامبه‌ر قسه‌ی تێكڕای زانایانه‌وه هه‌ندێكی تر له زانایان گوتویانه : دروست نیه بۆسه‌رپه‌رشتیاری ههتیولهماڵ و سامانی هه‌تیو وه‌ربگرێ و بیخوات هه‌رچه‌ند هه‌ژاریش بێت , بهلاَم ئه‌م قسه یه ته‌واو نیه , هه‌رقسه‌ی یه‌كه‌م به‌هێزتره , چونكه به‌چه‌ند فه‌رمووده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودى خواى لة سةربيَت پاڵپشتی لێ كراوه . هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی تر له‌زانایان گوتویانه : هه‌ركاتێك هه‌تیوو ماڵ و سامانێكی زۆری وای هه‌بوو كه سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی به هۆی سه‌رقاڵی یه‌وه به ماڵ و سامانی ههتیوهكهیهوه نه ده‌پرژا كاسبی بۆ خۆی بكات ئه‌وه له‌م كاته‌دا سه‌رپه‌رشتیار ده‌توانێ كرێ ی ئیشه‌كانی له ماڵ و سامانی هه‌تیوه‌كه‌ی وه‌ربگرێ مادام پێویستی پێ ی هه‌بێ ، وا باشه ئه‌و كرێیه‌ی پیاوانی شاره‌زاو لێزان دیاری بكه‌ن ، نه‌ك بۆ خۆی . وه ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری هه‌تیو كه له‌به‌ر هه‌ژاری خۆی له ماڵ و سامانی هه‌تیوه‌كه‌ی كرێی وه‌رگرتووه و خواردویه‌تی ئه‌گه‌ر بتوانێ كه ده‌وڵه‌مه‌ندبوو ئه‌و كرێ و پاره‌یان بداته‌وه ئه‌وه به ڕاستی خێرێكی زۆر گه‌وره‌یه و كارێكی زۆر باشه .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-05-02-2704.html