|
|
|
|
|
|
ڕاسته ده‌ڵێن له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ربێت سیغه هه‌بووه، واته موتعه، من لة تاران سیغهمكردووه ئایا گوناهبارم؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
ماره‌كردنی كاتدار(نكاح المتعه): ماره‌كردنی كاتدار ئه‌وه‌یه پیاوێك ئافره‌تێك هه‌تا كاتێكی دیاری كرا‌و رۆژێك، دوورۆژو زیاتر مارهبكا و شتێكیشی پێ بدا، ئه‌م ماره‌كردنه له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌رداصلی الله علیه وسلم حه‌ڵاڵ بوو به‌ڵام دوای ئه‌وه خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم حه‌ڵال كردنه‌كه‌ی نه‌سخ كردۆته‌وه و بهههمێشهیی هه‌تا رۆژی داویی حه‌رامی كردوه، تێكڕای زانایان لهیارهكانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم وله شۆینكهوتوان و له‌هه‌ر چوار پێشه‌وای مه‌زه‌به‌كان و غه‌یری ئه‌وانیش هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌و ماره‌كردنه(نكاح المتعه) به‌هه‌میشه‌یی تا رۆژی دوایی حه‌رام كراوه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم له چه‌ند فه‌رموده‌ی پیرۆزی خۆیدا وه‌كو ئه‌مانه: 1- له عه‌لی كوری ئهبوتالبهوه ده‌گێڕنه‌وه كه بهئیبن عه‌باسی گوتی: (ان النبی صلی الله علیه وسلم نه‌ی عن المتعه, وعن لحوم الحمر اڵهلیه زمن خیبر) . واته: به‌یه‌قین پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم له‌كاتی خه‌یبه‌ردا نه‌هی كرد له ماره‌كردنی كاتدار(المتعه) و له‌خواردنی گۆشتی كه‌ره ماڵیه‌كان، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم دوای ئه‌وه له رۆژی ئازادكردنی(مكه)دا چه‌ند رۆژیك حه‌ڵاڵی كرده‌وه، وه‌كو ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی دواوه باسی ده‌كات. 2- له‌باره‌ی نه‌سخ بوونه‌وه‌ی كۆتایی و به‌هه‌میشه‌یی ئه‌و ماره كردنه كاتیه ره‌بیعی كوڕی سهبورهی جوهه‌نی ده‌ڵێ: ئیمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم به‌شداری ئازادكردنی شاری(مكه)مان كرد، ماوه‌ی پازده رۆژ له‌وێدا ماینه‌وه، ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم رێگه‌ی ماره‌كردنی كاتی(متعه) بۆ داین، به‌ڵام هێشتا هه‌ر له شاری(مكه)دا بووین پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم لێی حه‌رام كردینه‌وه هه‌تا رۆژی دوایی (یوم القیامه) . 3- له سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌عه‌وه ده‌گێڕنه‌وه گوتویه‌تی: له ساڵی (ئوگاس)دا پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم تهنهاسێ رۆژ رێگه‌ی داین كهمارهكردنی كاتی(متعه) بكه‌ین، دوای ئه‌وه نه‌هی لێكردین و قه‌ده‌غه‌ی كرد هه‌تا رۆژی دوایی(یوم القیامه) . خوشك وبرای سه‌نگێنم به‌گوێره‌ی ئه‌م فهرمودانهی سه‌ره‌وه ماره‌كردنی كاتی(نكاح متعه)دوو جار حه‌ڵاڵ كراوه‌و دوو جاریش حهرامكراوهتهوه وه‌كو ئیمام شافیعی وای گوتووه كه ده‌ڵێ: نازانم شتێك هه‌بێ خوای په‌روردگار حه‌ڵاڵی كردبێ، دوایه حه‌رامی كردبێ، دوای ئه‌وه حه‌ڵاڵی كردبێَتهوه و ئه‌مجا به‌هه‌میشه‌یی حه‌رامی كردبێته‌وه ته‌نها ماره‌كردنی كاتی(نكاح المتعه) نه‌بێ، به‌ڵام شێخ ئه‌لبانی له‌سه‌ر(فقهالسنه)دا نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ: قسه‌ی راست و دروست ئه‌وه‌یه كه ماره‌كردنی كاتی(متعه)ته‌نها هه‌رئه‌وه بووه كه له‌ساڵی ئازادكردنی(مكه)داحهرام كراوه وه‌كو له (صحیح مسلم)دا هاتووه، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌رامكردنه‌كه له‌جه‌نگی(خیبر)دا بوایه ده‌بوو ئه‌و ماره‌كردنه دووجار نه‌سخ بكرایه‌وه، ك هئهمهش له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا شتی وا رووی نه‌داوه به‌هیچ شیۆه‌یه‌ك، بۆیه زانایان له فه‌رموده‌كه‌ی ئیمام عه‌لیدا رای جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: فه‌رموده‌كه به‌م شێوه‌یه: (أنّ النبی صلی الله علیه وسلم نه‌ی عن لحوم الحمر اڵهلیه یوم خیبر, وعن متعه النسا‌و) واته: پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم له خواردنی گۆشتی كهرهماڵیهكان له جه‌نگی خهیبردا قهدهغهیكردین و له ماره‌كردنی كاتی(متعه) واته پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بۆ قه‌ده‌غه كردنی ئه‌م ماره‌كردنه باسی كاته‌كه‌ی نه‌كردووه له فه‌رموده‌كه‌ی ئیمام عه‌لیدا به‌ڵام له فه‌رموده‌كه‌ی (صحیح مسلم)دا كاته‌كه‌ی باسكردووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌له ساڵی ئازاد كردنی (مه‌ككه)دا ئه‌و ماره‌كردنه به‌هه‌میشه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه . ئاگادار كردنـهوه: 1- عبدالله‌ی كوری عباس ڕای ئه‌وه بووه كه له‌كاتی زه‌روره‌ت و ناچاریدار ماره‌كردنی كاتی(نكاح المتعه) حه‌ڵاله، له‌م باره‌وه ئه‌بو حه‌مزه ده‌ڵێ: گۆیم لێ بوو پرسیاریان له‌ئیبن عه‌باس ده‌كرد له‌م باره‌وه ئیبن عباس رێگه‌یدا له‌و كاته‌دا به‌نده‌یه‌كی ئازاد كراوی له‌وێ بوو گوتی: ئاخر ته‌نها بۆ كاتی ناچاری و ئافره‌تانیش كه‌م بن و شێوه‌ی ئه‌مه ئیبن عباس گوتی: به‌ڵێ . جا خۆشك و برایان: ئه‌م ڕایه‌ی ئیبن عباسه هه‌ر ڕای خۆیه‌تی (انشاو الله) پاداشتی خۆی ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام ئێمه هه‌موو تێكرا پابه‌ندین به‌وه كه ئه‌و ماره‌كردنه(متعه) به‌هه‌میشه‌یی تارۆژی دوایی حه‌رام كراوه، پێچه‌وانه‌ی ئیبن عباسیش بۆ تێكرای یاره بهرَیزهكانی تری پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم هیچ زه‌ره‌ری نیه بۆ ئه‌م حه‌رام بوونه وه حاڵه‌تی زه‌روره‌ت و ناچاریش له شه‌ریعه‌تدا چه‌ند مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه پێویسته ئاگاداربین. وه ئه‌مرۆ له جیهاندا ته‌نها شیعه‌كان پێیان وایه كه ماره كردنی كاتی سیغه(متعه)حه‌ڵاڵه. 2- ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژنێكی به‌م شیۆه واته بهسیغه وه‌كو شیعه‌كان ماره‌كرد حوكمه‌كه‌ی چیه ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین: ئێمه گوتمان ئه‌م ماره‌كردنه فاسیده و دروست نیه كه‌وابوو پێویسته ئه‌و ژن و پیاوه لێك جواد بكرێنه‌وه و ماره‌كردنه‌كه دروست نیه وه‌كو له فه‌رموده كه‌ی سبورهدا هاتبوو باسمانكرد .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-23-4110.html