|
|
|
|
|
|
ده‌مه‌وێ كچێك ماره بكه‌م، بهلاَم ده‌لێ من باوه‌ڕم به‌خوا نییه له به‌رئه‌وه باوه‌ڕم به ماره‌یش نییه، دروستة بیهێنم؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
ئافره‌تی هاوبهشكار(مشركه) هه‌تا موسوڵمانان ده‌بێ، هه‌موو زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه كه بۆ موسوڵمانان حه‌ڵاڵ نیه ئافره‌تی بت په‌رست، زندیق و بێ دین و، له‌ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاوه مارهبكا، له‌م باره‌وه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی: [وَلاَ تَنكِحُواْ الْمُشْڕكَاتِ حَتَّی یُۆْمِنَّ..]. (البقره:221) واته: ئافره‌ته هاوبهشكارهكان(مشركات) هه‌تاكو بڕوا نه‌هێنن ئیۆه ماره‌یان مه‌كه‌ن. ئاگاداریه‌ك: گوتمان ئافره‌تی هاوبهشكار(مشركه) ماره ناكرێ، به‌ڵام ئافره‌تی ئه‌هلی كتاب چ جولهكهبێ چ گاور دروسته موسوڵمانان ماره‌ی بكا، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره فهمویهتی: [وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّژِینَ أُوتُواْ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ..]. (المائده: 5) واته: ئافره‌ته پاكه‌كانی ئه‌هلی كتاب جوله‌كه، یان گاور بۆ ئێوه حه‌ڵاڵن ماره‌یان بكه‌ن، ئه‌مه‌رای هه‌موو یاره بهرَیزهكان و زانایانه، ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها گوفتارو كرداری یاره به‌ڕێزه‌كان كه‌هه‌مویان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كه ماره‌كردنی جوله‌كه‌و گاور دروسته‌و حه‌ڵاڵه ، به‌ڵام به‌هیچ شیۆه‌یه‌ك دروست نیه ئافره‌تی موسوڵمانان شوو به‌گاورو جوله‌كه، یان هه‌ر بێ باوه‌ڕێكی دیكه بكات چونكه به‌ده‌قی قورئان حه‌رامه‌و نابێ
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-23-3105.html