|
|
|
|
|
|
پشكنینی پزیشكی بۆ ژن دروسته؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
گومان له‌وه‌دا نیه كه ئه‌م باباته -پشكنینی پزیشكی- به‌هۆی ئه‌مینی و راستگۆیی و نه‌بوونی ئه‌م پێشكه‌وتنی زانستییه‌ی ئه‌مرۆوه پێشنهكانی ئێمه هیچ پێوییستیان پێی نه‌بووه، به‌ڵام زانایانی سه‌رده‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته دوو بۆچونیان هه‌یه: یه‌كه‌م: ئه‌م پشكنینی پزیشكیه هیچ پێویستمان پێی نیه و نابێ بكرێ، شێخ (بن باز) ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ یه‌كێكه له‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونه‌یان هه‌یه، به‌ڵگه‌شیان ئهوهیهدهلێن: ئه‌م پشكنینه گومانێكی جوان و باش نیه به‌خوای په‌روه‌ردگار و زۆر جاریش ئاكامی باش نادات به‌ده‌سته‌وه. دوهه‌م: ئه‌م پشكنینه پزیشكییه دروسته‌و هیچ دژایه‌تی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ناكات، ئه‌مه ڕاو بۆچونی هه‌ره زۆری زانایانی سه‌رده‌مه‌و پێیان وایه ئه‌م پشكنینه پزیشكییه شتێكی تێدا نیهكه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی پاكی خوادا دژایه‌تی بكات چونكه جۆرێكه لهدهستگرتن به‌هۆ كاره‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ته كاتێك له وڵاتی شامدا نه‌خۆشی كولێرا(تاعون)دهكهۆیتهوه عومه‌ری كوری خه‌تاب ده‌ڵێ: {أَفِرّ مِن قَدڕ الله الی قَدڕ الله} . واته: من له‌قه‌ده‌ری خواوه ده‌چم بۆ قه‌ده‌ری خوا، دیاره ئه‌م بۆچونه له‌ڕاستیه‌وه نزیكتره،و ده‌توانین بۆ دروستبونی ئه‌م بۆچوونه ئه‌م به‌ڵگانه.بهێنینه‌وه: 1- پاراستنی وه‌چه یه‌كێكه له‌و پێنج شتانه‌ی كه ده‌قه‌كانی(نص)ی قورئان و فه‌رموده زۆرگرینگی پێداون و بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ چاودێریكردنیان، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی زهكریا پێغه‌مبه‌ره‌وه سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ ده‌فه‌رموێت: [رَبِّ هَبْ لِی مِن لَّدُنْكَ ژُرِّیَّهً گَیِّبَهً إِنَّكَ سَمِیعُ الدُّعَاو ](ێ‌ل عمران38 ). واته: په‌روه‌ردگارم له‌لایه‌ن خۆته‌وه وه‌چه‌یه‌كی چاك و پاكم پێ ببه‌خشه.. وه بڕواداران له په‌روه ردگاریان دهپارَینهوهودهڵێن: [وَالَّژِینَ ێقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ ڵنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَژُرِّیَّاتِنَا قُرَّهَ أَعْیُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِینَ إِمَاماً ](الفرقان74). كه‌وابو هیچ به‌ربه‌ستێك(مانع)نیه بۆ ئه‌وه ئینسان وه‌چه‌یه‌كی چاك و بێ عه‌یبی هه‌بێ. 2- پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بیت پیاوی هه‌ڵناوه بۆ ئه‌وه ژن له خێزانێك بهێنێ كه ئافره‌تیان به‌زگ و زابێ ئه‌وه‌ته فه‌رمویه‌تی: { تزوجوا الولود الودود فانی مكاپر بكم الامم} . واته: ژنی به‌سۆزو به‌زگ و زا ماره‌بكه‌ن چونكه من شانازی به‌زۆریتانه‌وه ده‌كه‌م له‌لای میلله‌تاندا. 3- عومه‌ری كوڕی خه‌تاب گوتویه‌تی: هه‌ر ژنێك شێتی، یان به‌ڵه‌كی، یان گه‌ڕی پێوه هه‌بێ و پیاوێكی پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وه به‌چونی پیاوه‌كه بۆلای ژنه‌كه، ژنه‌كه ماره‌یی ده‌كه‌وێ و پیاوه‌كه‌ش ماره‌ییه‌كه‌ی كه‌داویه‌تی له‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووه ده‌سێنێته‌وه . 4- ئهوكۆمهله بهلگهیهی كه‌له‌باره‌ی خۆ پاراستن له نه‌خۆشیه گوازراوهكانهوه هاتوون، وه‌كو ئه‌م فه‌رموده‌یه كه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بیت فه‌رمویه‌تی: {لا توردوا المُمڕچ علی المُصحّ} . واته: نه‌خۆشه‌كان بۆلای ساغه‌كان مه‌به‌ن. وه هه‌روا فه‌رمویه‌تی:{وفِر من اڵمجژومِ فرارك من اڵَسَدِ} . واته: چۆن له‌ترسی شێر ڕاده‌كه‌ی ئه‌وها له ئینسانی گه‌ڕوگول ڕابكه. خۆ ئه‌مانه‌ش به‌بێ پشكنینی پزیشكی نازاندرێن، به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین: پشكنینی پزیشكی له‌پێش مارهكردنهكهوه هیچ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا نیه بگره هه‌ر زۆر رێكه له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته به‌رزه‌كانی شه‌ریعه‌تدا، كه‌وابو كاتێ كاربه‌ده‌ستان له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كاندا به‌باشیان زانی كه خه‌لك پێوه‌ی پابه‌ند بكرێ ئه‌وه له‌م كاته‌دا و له‌بابی سیاسه‌تی شه‌رعی دروسته، هه‌رچه‌نده ئه‌و پشكنینه بۆ دامه‌زراندنی ماره‌كردنه‌كه هیچ كاریگه‌ری نیه .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-23-1317.html