|
|
|
|
|
|
ئه‌گه‌ر پیاوێك ئه‌ندامی سێكسی ڕه‌ق نه‌ده‌بوو، نه‌یده‌توانی كاری جوتبوون ئه‌نجامبدات دروسته ژن به لایه‌وه دابنیشێت؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
شه‌ممه-17-نیسان(مانگی 4)-2010
جارێك ئافره‌تێك مارهكرابوو له كابرایه‌ك و ئافره‌ته‌كه پێی رازی نه‌بوو چونكه كابرایه‌كه پیاوهتیهكهی ته‌واو نه‌بوو زۆر ناشیرین بوو، ئه‌وه بوو ئافره‌ته‌كه چووه لای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و سكاڵای خۆی لهلاكردو ئه‌ویش پێی فه‌رموو: بڕۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ت پێی داوی بیدهوهو مارهكردنهكهت له‌و پیاوه به(خولع) كردن له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵده وهشێتهوهو لێك جودا ده‌بنه‌وه، ئه‌مانه‌و ده‌یان به‌ڵگه‌ی ئه‌وها ڕوداوی كرده‌یی(واقعی)له‌و شیۆانه هه‌یه كه هه‌موویان به‌ڵگه‌ی رون و ئاشكران له‌سه‌ر ئه‌وه كه زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و هه‌ڵس وكهوتانهی له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا كراوه له‌باره‌ی به‌شوودانیان و زۆر لێكردینان و به‌زۆر بهشودانیان و سته‌م لێكردنیان و ماف پێ نه‌دانیان هتد.. هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی رێبازی ئیسلام و پێچه‌وانه‌ی رێبازی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و یاره بهرَیزهكانیهتی به‌به‌ڵگه‌ی راست و دروست و كرده‌یی(واقعی)، هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ زیاتر شاره‌زابێ باته ماشای سه‌رچاوه‌كانی فه‌رموده بكا ئه‌و كاته شتی زۆری بۆ ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌زانێ حهقیفهتو ڕاستیه‌كه چۆنه. |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-17-2209.html