|
|
|
|
|
|
ئایا ژن به‌ژن له ئاینی ئیسلامدا هه‌یه؟ تێڕوانینی ئاینی ئیسلام چییه؟
وهلاَمدانهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
شه‌ممه-17-نیسان(مانگی 4)-2010
كۆمه‌ڵه مارهكردنێك هه‌ن كه فاسیدو خراپن زۆربه‌ی زانایان گوتویانه:ئه‌م مارهكردنانه دانامه‌زرێن وخهراپن و پێویسته ژن و پیاوه‌كه لێك جودا بكرێنه‌وه‌و, ئه‌و مارهكردنهش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و مارهكردنانه: ماره‌كردنی ژن به‌ژن(نكاح الشغار): ژن به ژن ئه‌مه‌یه پیاوێك به پیاوێكی تر بڵێ: من كچه‌كه‌م، یان خوشكه‌كه‌م لێ مارهكردی به‌و مه‌رجه تۆش كچه‌كه‌ت، یان خوشكه‌كه‌تم لێ ماره بكه‌ی, به‌بێ باسی ماره‌یی ئافره‌ته‌كه له‌م ماره بڕینه‌دا، دیاره ئه‌م ماره‌كردنه مه‌رجی تێدایه و ماره‌یی ئافره‌تی تێدا نیه، بۆیه زانایان تێكڕا یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی ئه‌م شیۆه ژن به ژنه، به‌ڵام لهدامهزرانده ژن چییه؟ن و دروست بونه‌كه‌ی جیاوازیان هه‌یه، تێكڕای زانایان(جمهور) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌م شیۆه ژن به‌ژنه هه‌ر به‌تاڵه‌و دانامه‌زرێ، به‌ڵگه‌شیان ئه‌م فهرمودانهیه: 1- جابر ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێ: (نه‌ی رسول الله صلی الله علیه وسلم عن (الشغار) . واته: پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم نه‌هی كردووه له‌ماره‌كردنی ژن به ژن. واته: ماره‌كردن به مه‌رجی پێدانی ژن به ژنێكی تر‌و به‌بێ ماره‌یی دانان بۆ ژنه‌كان. 2- له ئه‌بو هورهیرهوعبداللهی كوڕی عمره‌وه دهگێرَنهوه گوتویانه: (نه‌ی رسول الله صلی الله علیه‌وسلم عن الشغار). (عبدالله‌ی كوڕی عمر)بۆ خۆی پێناسه‌ی شغاری كرد‌و گوتی: شغار ئه‌وه‌یه:پیاۆیك به ییاۆیكی تر ده‌لێ: كچه‌كه‌تم، خوشكه‌كه‌تم لێ مارهبكه منیش كچه‌كه‌مت یان خوشكهكهمت لێ مارهدهكهم به‌بێ ئه‌وه كه ماره‌یی له نیوانیاندا باس بكرێ. 3- پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی: (من اشترگ شرگا لیس فی كتاب الله فهو باگل وإن إشترگ مائه شرگ الله أحق وأوپق) . واته: هه‌ركه‌سێك مه‌رجێك دابنێ كه له قورئاندا نه‌بێ ئه‌وه ئه‌و مه‌رجه به‌تاڵه، ئه‌گه‌ر صه‌د مه‌رجیش بێ، هه‌ر مه‌رجی خوا حهقترو پته‌وتره. 4- له ئهعرهجهوه ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا عه‌باسی كوڕی عه‌بدالله ی كوڕی عه‌باس كچه‌كه‌ی خۆی له (عبدالرحمن كورَی حكم) مارهكردبوو، ئه‌ویش كچه‌كه‌ی خۆی له‌ئه‌م مارهكردبوو به‌بێ ماره‌یی داناوه بۆ كچه‌كانیان، كاتێك معاویه به‌مه‌ی زانی نوسراوێكی بۆ مه‌روان نارد‌و فه‌رمانی پێكرد ئه‌و ماره‌كردنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و لێكیان جودا بكاته‌وه، معاویه له نوسراوه‌كه‌یدا بۆ مه‌روان ئه‌مه‌ی نووسی بوو: ئه‌م كاره كه ئه‌و دوو پیاوه كردویانه ئه‌و ژن به ژنه‌یه كه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم نه‌هی لێكردووه‌و قه‌ده‌غه‌ی كردووه . خۆینه‌ری ئازیزم ئه‌م چه‌ند فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌ئه‌م جۆره ژن به ژنه به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه یه‌كه‌م: ئه‌م ماره‌كردنه مه‌رجی تێدا هه‌یه دروست نیه، چونكه كابرای یه‌كه‌م ده‌ڵێ به‌مه‌رجێك كچه‌كه‌مت لێ مارهدهكهم كه تۆش كچه‌كه‌ی خۆتم لێ مارهبكهی، دوهه‌م: ئه‌م ماره‌كردنه به‌و شیۆه‌یه ماره‌یی بۆ ئافره‌ته‌كان تێدا نیه، دیاره هه‌ر مارهكردنێك به‌م شیۆه‌یه بێ ئه‌وه به‌راستی دروست نیه‌و به‌تاڵه، به‌ڵام ئیمام ئه‌بوحه‌نیفه به پێچه‌وانه‌ی ڕای زانایان ڕای ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م ماره‌كردنه ڕاست و دروسته، وه بۆ هه‌ریه‌ك له ئافره‌ته‌كان پێویسته مێرده‌كانیان ماره‌یی وێنه‌ی خۆیان(مهرالمپل)پێ بده‌ن. قسه‌ی به‌هێز(راجح): له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م ژن به‌ژنه مه‌رجی تێدایه، وه‌ئه‌و مه‌رجه‌ش زۆركردنه له‌ئافره‌تان بۆیه به‌هیچ شیۆه‌یه‌ك ئه‌و ماره‌كردنه دانامه‌زرێ و دروست نیه چونكه ده‌بێته سته‌م له‌ئافره‌تان و ده‌بێته بێبه‌شبونیان لهمارهییان كه مافێكی شه‌رعی خۆیانه، هه‌روا له دواییدا ده‌بێته هۆی كێشه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر ئه‌مانه ڕای به‌هێز(راجح)ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م شێوه ژن به‌ژنه دروست نیه و نابێ ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ماره‌كردنه مه‌رجی تێدانه‌بێ، یان باسی ماره‌یی كرابێ بۆ ئافرهتانهكان، ئه‌وه له‌م كاتانه‌دا ئه‌م شیۆه ماره‌كردنه جودایه له‌گه‌ل ئه‌م ژن به ژنه‌ی كه نه‌هی لێكراوه‌و به‌لای هه‌ندێ له‌زانایانه‌وه دروسته چونكه ئه‌و دوو مه‌رجه خراپه‌ی تێدا نیه . به‌ڵام ئێمه‌ی موسوڵمانان پێویسته له‌سه‌رمان به‌رێبازی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا صلی الله علیه وسلم بڕَوین و كۆمه‌ڵگاكه‌مان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاك بێ و پاكی بكه‌ینه‌وه له‌و جۆره مارهكردنانهو ڕێگه نه‌ده‌ین خه‌ڵك ئه‌م كارانه بكه‌ن هه‌روا رێگه نه‌ده‌ین پیاوان سته‌م له ئافره‌تان بكه‌ن و مافیان پێشێل بكه‌ن و مافی شه‌رعی و ڕه‌وای خۆیان لێ زه‌وت بكه‌ن وه‌كو لهمهوپێش كراوه، چونكه له پێشه‌وه باسمانكرد كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر رێزی تایبه‌تی له‌ئافره‌تان ناوه، به‌تایبه‌تی تر له مه‌سه‌له‌ی شووكردندا ڕێز لێنانه‌كه‌ی زۆر زیاتره ئه‌وه‌ته گوتمان كابرایه‌ك له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم كچه‌كه‌ی به كه‌سێك دابوو كه كچه‌كه ئه‌و كابرایه‌ی نه‌ده‌ویست و پێی رازی نه‌بوو، ئه‌وه بوو كچه‌كه چوو بۆلای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و سكاڵای خۆی له لای پێغه‌مبه‌ر كرد‌و پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم پێ ی فه‌رموو: به‌قسه‌ی باوكت نابێ تۆش سه‌رپشك به‌و ده‌توانی شوو به‌و كه‌سه نه‌كه‌ی. |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-17-1809.html