|
|
من بَێوهژنم و خوێندكاری شه‌ریعه‌م، قه‌ناعه‌تم وایه كه به شێوازی مسیار شووبكه‌م، له‌و بواره‌دا تۆزێك شارهزام ، بهلاَم زانیاری زۆرترم ده‌وێ؟
وهلاَمدانهوه مامۆستا ئه‌بوبكری سدیقی
شه‌ممه-17-نیسان(مانگی 4)-2010
{ ماره‌كردنی مسیار} ماره‌كردنی مسیار ئه‌وه‌یه : پیاوێك ژنێك ماره‌ده‌كات به ماره‌كردنێكی شه‌رعی و به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانی و پایه‌كانیه‌وه بهلاَم ئه‌وه‌نده هه‌یه ژنه‌كه له هه‌ندێ له مافه‌كانی خۆی وه‌كو نه‌فه‌قه‌و خانوو و مانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی شه‌و له‌لای ده‌ست به‌ردار ده‌بێ و ژنه‌كه ته‌نازول ده‌كات به ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌به‌ر پاراستنی شه‌ره‌ف و حورمه‌تی خۆی و پاك داوێنی و مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ماڵی خۆی و ڕازی نه‌بوونی به فره ژنی و چه‌نده‌ها شتی تر . زانایانی پێشوو باسی ئه‌م جۆره ماره‌كردنه‌یان نه‌كردوه ، هه‌رچه‌نده له مانا‌و ناوه‌ڕۆكدا ماره‌كردنێكی كۆنه‌و پێیان گوتوه هاوسه‌رێتی ڕۆژێ ( زواج النهاریات ) بهلاَم زانایانی سه‌رده‌م پێناسه‌یان كردوه‌و باسیان كردوه . ئه‌م جۆره ماره‌كردنه به زۆری بۆ كه‌سێكه كه ژنی دوه‌م ، یان ژنی سێیه‌می هه‌بێ ، هه‌روه‌كو جۆرێكه له جۆره‌كانی فره‌ژنی . ئه‌م ماره كردنی مسیاره پێش چه‌ند ساڵێك به‌م ناوه‌وه كابرایه‌كی سعودی به‌ناوی ( فهد الغنیم ) له‌ناوچه‌ی ( القصیم )دا لهولاَتی سعودی دایهێناوه , هۆیه‌كه‌شی ماره‌كردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه ماونه‌ته‌وه و شویان نه‌كردوه , یان ماره‌كردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه تهلاَق دراون , یان ماره‌یی زۆر‌و به زه‌حمه‌ت ژن هێنانه , یان پیاوێكه زۆر پێویستی به ژنی دوههمه بهلاَم ناوێرێ ئیعلانی بكا ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها هۆی دیكه ده‌بنه هۆی ئه‌وه كه ئه‌م جۆره ژن هێنانه – ماره‌كردنی مسیار – ڕوو بدا و په‌یدا ببێ . {حوكم و یاسایی ماره‌كردنی مسیار } خوشك و برایانی به‌ڕێز ئێسته بابزانین حوكم و یاسای ماره‌كردنی مسیار ( زواج المسیار ) له فیقهی سه‌رده‌مدا چۆنه‌و زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه چۆن باسیان كردووه ؟ ئێمه‌ش به كورتی باسی ده‌كه‌ین به‌پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار : زانایان لێره‌دا قسه‌یان جیاوازه و قسه‌كه‌یان ده‌بێته سێ جۆر : یه‌كه‌م : هه‌ندێ له‌زانایان به‌ڕێزو دكتۆر یوسف قرچاوی یه‌كێكه له‌مانه ده‌ڵێن : ئه‌م ماره‌كردنه حهلاَڵه بهلاَم له هه‌ندێ كاتدا ناپه‌سه‌نده ( مكروه ) , ئه‌م زانایانه ده‌ڵێن : ئه‌م ماره‌كردنه په‌یمانێكی شه‌رعیه و هه‌موو مه‌رج و پایه‌كانی شه‌رعیان تێدایه و له‌هه‌مان كاتدا وه‌كو ماره به جاش و ماره‌كردنی سیغه ( متعه ) نیه , ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه كه ژن و پیاوه‌كه ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه كه ژنه‌كه واز له هه‌ندێ له مافه‌كانی خۆی بهێنێت . به‌ڵگه : له صحیحی ئیمام بخاری و مسلم دا هاتووه كه‌وا دایكی بڕواداران ( سه‌وده‌ی كچی زمعه ) ڕه‌زای خوای له‌سه‌ربێ له كاتێكدا كه به‌ناو ساڵدا چوو شه‌وه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ( ) به‌خشی به عایشه , ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ژن ده‌توانێت ئه‌و مافانه‌ی كه شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگار پێ ی داوه وه‌كو نه‌فه‌قه‌و شه‌ومانه‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا و شته‌كانی تری ده‌توانێ ته‌نازولیان لێ بكات و چاو پۆشیان لێ بكات . هه‌روه‌ها زانای پایه به‌رز یوسف قرچاوی ده‌ڵێ : ئه‌م ماره‌كردنه – ماره‌كردنی مسیار – پهیمانێكه هه‌موو مه‌رجه‌كان و پایه‌كانی ته‌واوه چۆن زانایه‌كی شاره‌زا ڕێگه به خۆی ده‌دا و ده‌ڵێ : ئه‌م ماره كردنی مسیاره دروست نیه و حه‌رامه ؟ قرچاوی له كاتێكدا ئه‌مه‌ی گوتوه كه ده‌ڵێ : من بۆ خۆم ئه‌م جۆره مارهكردنهم–مسیار- پێ خۆش نیه , وه پێم وایه هه‌رچه‌نده ناپه‌سند بێ , بهلاَم هه‌ر حهلاَڵهو حه‌رام نیه . هه‌روه‌ها دكتۆر وهبه الزحیلی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ : ماره كردنی مسیار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ناپه‌سه‌نده ( مكروه ) بهلاَم حهلاَڵه كه هه‌رچه‌نده له شه‌رعی خوادا بهرهغبهت نیه چونكه مه‌به‌سته‌كانی شه‌رعی خوا وه‌كو نه‌فه‌قه‌و خانوو سه‌رپه‌رشتیاری خێزان و منداڵی به چاكی تێدا دیاری نه‌كراوه به‌شێوه‌یه‌كی پته‌وو ته‌واو . به‌م شێوه‌یه‌ی كه باسمان كرد زانایانی به‌ڕێز به حهلاَڵیان داناوه به ناپه‌سه‌ندی یه‌وه , به ڵگهشیان ئه‌وانه بوو كه باسمان كرد كه‌وا بوو هه‌ر كه‌س ئه‌م كاره ئه‌نجام بدا به‌و شێوه یه‌ی باس كرا‌و له‌سه‌ر ڕاو بۆچونی ئه‌و زانایانه‌ی كه پێیان وایه حهلاَڵهو دروسته ئه‌وه ئه‌و كه‌سه كارێكی حه‌رامی ئه‌نجام نه‌داوه و كاره‌كه‌ی حهلاَڵهو باشه , به‌تایبه‌ت ئه‌وه كه ئه‌م په‌یمانه په‌یمانێكی شه‌رعی یه‌و هه‌موو مه‌رجه‌كان و پایه‌كانی به گوێره‌ی په‌یمانی شه‌رعیه , به‌تایبه‌تی تر كه پاك داوێنی ئافره‌ت مه‌به‌ستێكی فیتری و كۆمهلاَیهتی و ئینسانی یه , هه‌ركاتێ كه‌سێك له‌مه‌دا به‌شێكی هه‌بێ ئه‌وه مه‌به‌سته‌كه‌ی شه‌رعی یه‌و كاره‌كه‌شی كارێكی خاوه‌ن پاداشته‌و باشه . دوهه‌م : هه‌ندێ له‌زانایان ده‌ڵێن : ئه‌م ماره‌كردنه – مسیار – حه‌رامه‌و دروست نیه به ڵگهی ئه‌م زانایانه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن : ئه‌م ماره كردنه – مسیار – له‌به‌ر ئه‌م شتانه دروست نیه : أ- هه‌ندێ مه‌رجی وای له‌گه‌ڵدایه كه پێچه‌وانه‌ی خواستی پهیمانهكهیه و دژی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی خوای په‌روه‌ردگاره له هاوسه‌ر گیری و په‌روه‌رده‌ی منداڵان و دادپه‌روه‌ری نێوان ئافرتاندا . ب- ئه‌م جۆره ماره كردنه – مسیار – خهراپهیهكی زۆری لێوه به‌رپا ده‌بێ كه له‌گه‌ڵ نهێنی و حیكمه‌تی هاوسه‌رگیری دا یه‌ك ناگرنه‌وه هه‌ر له سۆز و خۆشه‌ویستی و ئارامی بۆ ژن و پیاوه‌كه كه هه‌تا هه‌موو شته چاكه‌كانی تری هاوسه‌رگیری ، كهوابوئهم ماره‌كردنه ههرنهكرێ باشتره تاوهكوئهم سه‌ره‌نجامه خراپانه‌ی لێ نه‌كه‌وێته‌وه . ج-ماره‌كردنی مسیار پێچه‌وانه‌ی یاسای ژن ماره‌كردنه كه شه‌ریعه‌تی خوای په‌روه‌ردگار هێناوێتی بۆمرۆڤ , مسوڵمانان ئه‌م شێوه ماره‌كردنه‌یان نه‌زانیوه و نه‌یان كردووه وشتێكی تازه‌یه , بۆیه ئه‌م ماره كردنه نابێ بكرێ چونكه ئه‌م هه‌موو سه‌ره‌نجامه خه‌راپانه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه . خوێنه‌ری سه‌نگینم ئه‌مه‌ش ڕای هه‌ندی له‌و زانایانه‌یه , وه‌هه‌ندێ له زانایانی تریش لێره‌دا وه‌ستاون و هیچ قسه‌یان نیه كه‌وا بوو ئاشكرایه كه هه‌ر ڕای زانایانی یه‌كه‌م به هێزتره له هه‌ندێ ڕووه‌وه وه‌كو باسمان كرد . قسه‌ی به هێز به گوێره‌ی ئه‌و هه‌موو لایه‌نه چاكه‌و خه‌راپه‌ی كه ئه‌م ماره كردنی مسیاره هه‌یه‌تی دیاری كردنی حوكمه شه‌رعی یه‌كه‌ی ئاسان نیه , بهلاَم به گوێره‌ی قسه‌ی زۆرینه‌ی زانایانی سه‌رده‌م لێره‌دا قسه‌ی به هێز به‌م شێوه‌یه : ئه‌م ماره كردنه ماره‌كردنێكی دروسته و ڕاسته وه‌نابێ له ناومارهكردنهكه دا باسی هیچ مه‌رجێك بكرێ , هه‌روا پێویسته سه‌رپه‌رشتیاری ئافره‌ته‌كه ڕێگه بدا و له كاتی ماره كردن‌دا ئاماده‌ببێ , هه‌روا ده‌بێ دوو شایه‌تی دادپه‌روه‌ر شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ماره‌كردنه بده‌ن . هه‌روا ئه‌م ماره كردنه شوێنه‌واره شه‌رعی یه‌كانی خۆیی كه بریتین له نه‌فه‌قه‌و مه‌سروفات و حهلاَڵیهتی جوتبوون ( جماع ) و دامه‌زراندنی ڕه‌چه‌ڵه‌ك ( نسب ) و شته‌كانی تری له‌سه‌ر په‌یدا ده‌بێ و دێته كایه‌وه , وه‌هه‌ر مه‌رجێكیش كه دانرابێ ئه‌وه له‌لایه‌ك ژنه‌كه‌وه پێویست ناكا وه‌فای پێ بكا و جێ به جێیان بكا , وه هه‌روا نه‌كردنی ئه‌م مه‌رجانه كاریگه‌ری بۆ دروست بوونی ماره‌كردنه‌كه نیه .
|
|