|
|
|
|
|
|
كچێكی جوانم و هاوڕێكانم پێیان وتووم كه شووتكرد داوابكه با تهلاَقت به ده‌ست بێت؟ له فیقهدا شتی وا هه‌یه ؟
وهلاَمدانهوهی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
شه‌ممه-17-نیسان(مانگی 4)-2010
ئه‌گه‌ر ژن له كاتی ماره كردنیدا به‌مه‌رجی گرت تهلاَق به‌ده‌ست خۆی بێ ؟ لهوهلاَمدا ده‌ڵێین : په‌یڕه‌وانی ئیمام ئه‌بو حنیفه ده‌ڵێن :ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنێكی ماره كرد و له وهلاَمی مه‌رجی ئافره‌ته‌كه له مارهكردنهكهدا كاتێ ژنه‌كه گوتی : ئه‌وا خۆم لێ ماره كردی به‌و مه‌رجه‌ی تهلاَقی خۆم به‌ده‌ست خۆم بێ پیاوه‌كه‌ش بڵێ : ئه‌وا قبوڵم كرد ,په‌یڕه‌وانی ئه‌بو حنیفه ده‌ڵێن : ئه‌م ماره كردنه دروسته و هه‌م ئه‌م مه‌رجه‌ش دروسته و ده‌توانێ جێ به جێی بكات . وه په‌یڕه‌وانی ئیمام مالك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه به ژنه‌كه‌ی گوت : هه‌ر كاتێ لێم دای , یان چوم بۆ سه‌فه‌رو به جێم هێشتی ئه‌وه تهلاَقدانی خۆت به ده‌ست خۆت بێ ده‌ڵێن : ئه‌م مه‌رجه دروسته‌و پێویسته پیاوه‌كه به جێ ی بهێنێ . وه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه پێ ی گوت : ئه‌گه‌ر باوكم چوبۆ سه‌فه‌ر , یان ئه‌گه‌ر براكه‌م چو بۆ سه‌فه‌ر و به جێ ی هێشتین ئه‌وه تهلاَق دانی خۆت به ده‌ست خۆت بێ ده‌ڵێن : ئه‌م ماره كردنه دروسته بهلاَم ئه‌و مه‌رجه جێ به جێ ناكرێ و پێویست نابێ له‌سه‌ر پیاوه‌كه ئه‌و مه‌رجه‌یان جێ به جێ بكات . به‌هه‌مان شێوه په‌یڕه‌وانی ئیمام احمد ڕاو بۆ چونیان وه‌كو بۆ چونی په‌یڕه‌وانی ئه‌بو حنیفه و ئیمام مالك وایه |
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-17-0451.html