|
|
|
|
|
|
شوونه‌كردنی ژن به‌هۆی منداڵه‌وه حوكمه‌كه‌ی چۆنه؟ ئایا شتێكی باش ده‌كه‌م، یا ثێچهوانهی شه‌ریعه‌ته كه به هۆی منداڵه‌وه شوو ناكه‌مه‌وه؟
مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
هه‌ینی-09-نیسان(مانگی 4)-2010
هه‌ركاتێ ژن مێرده‌كه‌ی وه‌فات بكات و منداڵی له‌پاش به‌جێ بمێنێ ئه‌م ژنه له‌به‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی شوونهكاتهوه و ئارام بگرێ و خۆی رابگرێ ئه‌وه پاداشتی ئه‌م ئافره‌ته له دوارۆژدا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئافره‌ته له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ده‌بێ له به‌هه‌شتی فیرده‌وسدا, له‌م باره‌وه له عه‌وفی كوری مالكه‌وه ده‌گێڕنه‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه كه فه‌رمویه‌تی: {أنا وامرأه سفعاو الخدیِن امرأه ێمت من زوجها فصَبرَت علی ولدها كهاتین فی الجنه} . واته: من و ئه‌و ئافره‌ته دووكوڵمه ڕه‌ش و برژاوه كه مێرده‌كه‌ی مردووه‌و ئه‌میش شووی نه‌كردۆته‌وه له‌به‌ر منداڵه‌كانی وه‌كو ئه‌م دوو په‌نجه‌یه‌م واین له به‌هه‌شتدا به‌یه‌كه‌وه‌ین. ئه‌م فه‌رموده پیرۆزه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه هه‌ر ئافره‌تێك مێرده‌كه‌ی بمرێت یان بكوژرێت ئه‌میش له‌به‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی شوونهكاتهوهو ئارام بگرێ ئه‌وه پاداشه‌كه‌ی چونه ناو به‌هه‌شته له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا كه به‌راستی ئه‌مه پاداشتێكی گه‌وره‌یه‌و رێزێكی به‌رزه له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئه‌م ئافره‌ته به ئارام و خۆراگر و پاك داوێنه .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-09-5940.html