|
|
|
|
|
|
چ شووییهك شووكردنی قههدهغهو حه‌رامه؟
مامۆستا ئه‌بو به‌كری سدیقی وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
هه‌ینی-09-نیسان(مانگی 4)-2010
هه‌ر كاتێك ئافره‌ت پێویستی به شووكردن نه‌بوو له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یزانی كه ناتوانێ هه‌ڵبسێ به ئه‌رك و مافی مێرده‌كه‌ی ئه‌وه له‌م كاته‌دا ئافره‌ت دروست نیه شووبكات. له‌م باره‌وه په‌یڕه‌وانی ئیمام شافیعی به‌راشكاوی ئه‌مه‌یان باسكردووه‌و ده‌ڵێن: هه‌ر كاتێك ئافره‌ت ده‌یزانی كه توانای نیه هه‌ڵبسێ به جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و مافی مێرد‌و له هه‌مان كاتدا پێویستی به شووكردن نه‌بوو ئه‌وه حه‌رامه له‌سه‌ری شووبكا . به‌ڵام په‌یڕه‌وانی ئیمام مالیك ده‌ڵێین: كاتێ ئافره‌ت ئاره‌زووی له شووكردن نه‌بوو به‌س ئاره‌زووی له منداڵ هه‌بوو ئه‌وه به‌و مه‌رجه توانای هه‌بێ به هه‌ستان به مافه‌كانی مێرده‌وه, ئه‌وه له‌م كاته‌دا شووكردن سوننه‌ته‌و حه‌رام نیه . له(فقه السنه)دا هێناویه‌تی و ده‌ڵێ: هه‌روا هه‌ر كاتێ ئافره‌ت بۆ خۆی ده‌یزانی كه ناتوانێ به‌ئه‌رك و مافه‌كانی پیاوه‌كه‌ی هه‌ڵبسێ وجێبه‌جێیان بكا, یان ئافره‌ته‌كه نه‌خۆشی شێتی, گه‌ڕی, گولی, به‌ڵه‌كی, یان نه‌خۆشی له(له‌شی) دا هه‌بێ كه ئه‌م نه‌خۆشیانه نه‌یان ده‌هێشت پیاوه‌كه‌ی له‌زه‌ت و خۆشی له ژنه‌كه‌یه‌وه ببینێ ئه‌وه له‌م كاته‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئافره‌ت پیاو بخه‌ڵه‌تێنێ و له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشی و عه‌یبانه‌ی كه هه‌یه‌تی شووبكا به پیاوو چاوبه‌ستی لێ بكا‌و خۆی لێ ماره بكا, ئه‌مه دروست نیه‌و كارێكی قهدهغهیهوخراپه له‌شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگاردا جێی نابێته‌وه, هه‌ر وك‌و چۆن له‌سه‌ر فرۆشیار پێویسته عه‌یب و كهمو كوڕی ماڵه‌كه‌ی بۆ كڕیار باس بكا‌و ده‌ری بخات، به‌هه‌مان شێوه هه‌ركه‌سێك ئه‌م عه‌یب و نه‌خۆشیانه‌ی تێدا هه‌یه پێویسته بۆ داخوازیكهرهكهی باس بكات و ڕونی بكاته‌وه، وهههركاتێ ژن ومێرد عه‌یبێكیان به یكتریهوه ده‌ستكه‌وت ئه‌وه بۆیان هه‌یه یه‌كتر ره‌ت بكه‌نه‌وه، وه ئه‌گه‌ر عه‌یبه‌كه ته‌نها بهژنهكهوه بێ ئه‌وه مێرده‌كه‌ی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ینێرێته‌وه بۆ ماڵی باوكی و ئه‌و ماره‌ییه‌ی كه پێیداوه لێی وه‌رده‌گرێته‌وه، له‌م باره‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ژنێكی له هۆزی(بیاچه)ماره‌كردو سه‌یریكرد له كهلهكهیدا به‌ڵه‌كی پێوه‌یه، ناردیهوهو به‌كه‌سه‌كانی فه‌رموو: (دلّستم علیّ) . واته: ئیوه منتان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه . له ریوایهتێكی تردا هاتووه كه ئه‌و ئافره‌ته‌كه له هۆزی(بنی غفار)دا بووه، وه ئیمامی عومه‌ر گوتوویه‌تی : هه‌ر ئافره‌تێك پیاوێك پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێ َو ئافره‌ته‌كه‌ش شێتی، گه‌ڕی، گولی ، به‌ڵه‌كی هه‌بێ ئه‌وه ئافره‌ته‌كه به جیماع كردنی پیاوه‌كه‌ی له گه‌ڵیدا ماره‌یی خۆی ده‌كه‌وێ، به‌ڵام پیاوه‌كه ئه‌و ماره‌ییه‌ی كه داویه‌ته ژنه‌كه‌ی له‌و كه‌سه‌ی ده‌سێنێته‌وه كه هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندووه
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-09-5450.html