|
|
|
|
|
|
له‌ناو خه‌ڵكدا بووه به نهریتو عاده‌ت كه ئافره‌تان شووناكهنهوه یان هه‌ر شووناكهن ، ئه‌مه له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه چۆنه؟
مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه
هه‌ینی-09-نیسان(مانگی 4)-2010
له زۆر شوێن به‌هۆی نه‌زانینه‌وه له‌ناو خه‌ڵكدا بووه به نهریتو عاده‌ت كه ئافره‌تان شووناكهنهوه یان هه‌ر شووناكهن به‌تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه پیاوه‌كانیان وه‌فات ده‌كه‌ن و بۆ خۆیان هێشتا هه‌ر گه‌نج و جوانن, پێویسته ئافره‌تانی دیندار بزانن هه‌ركاتێ ئافره‌تی بێ مێرد چ ئافره‌تێك كه مێرده‌كه‌ی مردبێ یان هه‌ر شووی نه‌كردبێ ئافره‌تێكی گه‌نج و جوان بێ و نه‌توانێ به‌بێ شوو دابنیشێ و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه خوانه‌خواسته تووشی زینا و خراپه‌و فاحیشه ده‌بێ ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نیه و به حوكمی شه‌رعی خوا (جل جلاله) له‌م كاته‌دا ئه‌م ئافره‌تانه واجبه له‌سه‌ریان كه شووبكهن یان شووبكه‌نه‌وه وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ گوێ بده‌نه باو‌و نه‌ریتی دوور له‌شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌و دوور له سوننه‌ت و رێبازی پێغه‌مبه‌ری خوا و یاره به‌ڕێزه‌كانیه‌وه به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا كه ئابڕوو كه‌م بۆته‌وه‌و گوناهو تاوان زۆر بووه و خراپه‌و فاحیشه په‌ره‌ی سه‌ندووه,، به‌دزی و به‌ئاشكرا گوناه ده‌كرێ و خراپه‌كاران كه‌س ده‌نگیان له‌گه‌ڵدا ناكات‌و فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هێشتنی خراپه لاواز بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌رئافره‌ت له‌به‌ر پیری ئاره‌زووی نه‌مابێ و كه‌سێك هه‌بێ له‌لای بێ یان گه‌نج و لاو بێ و له‌خۆی نه‌ترسێ كه تووشی زیناو خراپه ببێ ئه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه واجب نیه شووبكا, ئه‌بو سه‌عید گێڕایه‌وه‌و گوتی: كابرایه‌ك كچه‌كه‌ی خۆی هێنا بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا و گوتی: ئه‌م كچه‌م به‌قسه‌م ناكاو شووناكا. پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: (أگیعی أباك) به‌قسه‌ی باوكت بكه. كچه‌كه‌ش گوتی: نه‌خێر به‌قسه‌ی ناكه‌م تاوه‌كو پێم نه‌ڵێی: مافی پیاو به‌سه‌ر ژنه‌وه چییه؟ كچه‌كه چه‌ندجار ئه‌م قسه‌یه‌ی دووباره كرده‌وه ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: {حق الزوج علی زوجته أن لو كانت به قُرحهُ فَڵحَسَتها أو ابتدر مِنخراه صدیداً أو دمًا پم لحسه ما أدَت حقهُ}. واته: مافی پیاو به‌سه‌ر ژنه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر پیاو برینێكی پێوه هه‌بێ ژنه‌كه‌ی بیلێسێته‌وه, یان ئه‌گه‌ر هه‌ردوو كونه لووتی كێم یان خوێنی لێ بێت و ژنه‌كه‌ش بیلێسێته‌وه، ئه‌وه هێشتا مافی مێرده‌كه‌ی نه‌داوه. ئه‌مجا كچه‌كه گوتی: سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه تۆی كردووه به پێغه‌مبه‌ر من هه‌تا هه‌تایه شووناكهم. ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: {لا تَنكِحوهنّ إلا بإژنهنَّ } . واته: نابێ ئێوه ئه‌م ئافره‌تانه به‌بێ پرسی خۆیان به‌شوو بده‌ن و ماره‌یان ببڕن. ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئافره‌ت ده‌توانێ به‌هۆی عوزرو به‌هانه‌یه‌كه‌وه شوونه‌كات, به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو فه‌رمووده پیرۆزانه‌ی كه موسوڵمانان ئاره‌زوومه‌ند ده‌كه‌ن بۆ ژنهێنان و شووكردن، وه ئه‌و هه‌موو سوودو قازانجه‌ی كه له‌م ژنهێنان و شووكردنهدا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌مانه هه‌موو چاكتر وایه ئافره‌ت شووبكاتو خۆی به‌ڕه‌به‌نی نه‌هێڵێته‌وه‌و هاوسه‌رێكی چاك بۆ خۆی بگرێ و ژیانێكی ئاسووده له‌گه‌ڵیدا بباته‌سه‌ر . لێره‌دا ده‌توانین بڵێین به‌كورتی حوكم و یاسای شووكردنی ئافره‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه به‌راو بۆچوونی زانایان له ژێر تیشكی قورئان و سوننه‌تدا:
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/fiqh/fiqh-2010-04-09-4856.html